سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەردەمی قسەی پوچ

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 شوبات 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عەبدوڵا كوێخا موبارەك 

ئەڵێت لەپێناو یەکڕیزی نیشتیمانی و بەدەستھێنانی ئستیحقاقی کورد پێویستە ھەمومان یەکگرتوبین، بەڵام ئەوەی کە بەدەستی دێنین ھەموی
(بۆخۆم).

کەرکوکی فرۆشتوە لەپێناو مانەوەی خۆی، ئێستا ھەوڵ ئەدا وەک کرێ چیەک جێگای ببێتەوە تێیدا و شیعری بەسەردا ئەڵێت،
(کەرکوک و کەرکوک و کەرکوک).

سەد جار خیانەتی نیشتیمانی کردوە، تا دوێنێ لە بەغدا دەستی ماچ ئەکرد بۆئەوەی جێگای خۆی بکاتەوە، کە جێگای نەبوەوە باسی (کورد پەروەری خۆی و خیانەتی ئەوانی تر دەکات.

تا دوێنێ پەرلەمانی دائەخست، لەنێو حەرەمی پەرلەمان پەرلەماتاری فەلاقە و ئەتک ئەکرد، سەرۆکی پەرلەمانی دەرئەکرد، ئێستا ئەڵێت (پەرلەمان ئەوەنە گرنگە نابێت یەک کاتژێر کۆبونەوەی دوا بکەوێت).

ھەموان دەزانن حکومەتی عێراق پابەند کراوە بە ناردنی بودجە بۆ ھەرێم و قبوڵی ناکات کەموکورتی لە موچەدا بمێنێت، کاکیشم دۆستەکانی خۆی جێھێشتوە و بە دۆستی دایکی ئەڵێت خاڵۆ، بەبیانوی ئەوەی بەو ڕێگایە
(پاشەکەوتی موچە لادەبات).

مێشکی بردبوین، ئەتوت برا ٢٤ سەعات گەلە گورگ لە دەوری ئاواییە، بەڵام کە سەپکەی بینی،
(سیاسەت ڕق و کینە نەبو، ھەوڵی بەدەس ھێنانی سەپکەکە بو).

نەمانزانی کاکم ھەر لە سەرەتاوە خگ رجعی دانابو، بۆیە (ناوی کەسی نەھێناوە) ھھھھھھ

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی