سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

گۆڕان لە شەڕ و ئاشتیدا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 شوبات 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كامەران عەلی

گۆڕان هێزێکی واقعی و جێگیر و  بەرجەستەیە و سەنگ وپێگەی تایبەتی خۆی هەیە، ئەو لە دۆستایەتی و ئاشتی و ڕێکەوتندا خیانەت لەکەس ناکات و هیچ تەنازولێک لە بەرنامە و کارنامە و ئامانجەکانی خۆشی ناکات.

گۆڕان گەر وەک بەرامبەرەکانی کەڵبەی نیە بۆ گۆشتبڕین و خنجەری ژەهراوی بۆ پشت و کەمەریان!، دەتوانێ هەر بە هەنگوین بەرامبەرەکەی توشی شەکرەی مەرگ بکات.

گۆڕان زۆر بە ووردی و هۆشیاری تەواوە دانوستانی کردوە و واقعی ئێستا و پێشهات و داهاتوی کوردوستان و ناوچەکەی باش خوێندۆتەوە ئەوکات گەشتۆتە ئەو بڕیارە و گەڵاڵەی ئەو ڕێکەوتنە.

خەڵک ژیان و ئاسایشی و دادگەری و یەکسانی دەوێت و هەر ئەوەشە ئامانج و پاساوی بوونی حیزب، هەروەها گۆڕان هەموو هێلکەکانی خۆی ناخاتە سەبەتەی هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ هیچ هێز و  لایەنێکی تر و شەراکەتی ڕاستەقینە دەکات بە قەبارەی سەنگ و قورسایی خۆی..

هەڵسوڕاوانی گۆڕانیش زۆرباش حاڵی ئەم بار و دۆخە هەن و ڕێز لە هەموو بڕیارێکی سەرکردایەتی بزوتنەوەکەیان دەگرن و ئەخلاقی و سیاسی پابەند دەبن بە بنەماکانی ڕێکەوتنەکە و، شوێن خەڵکی بێ شوناس و بێ مۆڕاڵ و دەم بەتاڵ و بێ کارە ناکەون و، نمونەی هەڵسوڕاو گەلێکی زۆر لەسەر خۆ و ئارام و قوڵبین و دووربین و گەشبین دەبن و بە ئومێدەوە دەڕواننە ئایندەی هەرێمی کوردستان و بزوتنەوەکەیان..

گۆڕان ئاڵای دژایەتی هیچ کەس و لایەکی بەرز نەکردۆتەوە و ڕێکەوتن و دۆستایەتی هەموو کەسیشی قبوڵە، بەس نەک هاوڕێی نیوەڕێگا و خیانەتکار و دووڕوو ترسنۆک...

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!