سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یەکەم ھەنگاو بەرەو کوردستانێکی بەھێز

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 شوبات 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەسعود حەیدەر

دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە گەلی کوردستان نەخشەرێگایەکی سیاسی نوێی بۆ ھەرێمی کوردستان داڕشت، لە رۆژی ١٨ فەبرواری/ شوبات لایەنە سیاسێکانی ھەرێمی کوردستان لە ناو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستانەوە یەکەم ھەنگاوی ئەرێنی سیاسیان دەستپێکرد بۆ #کوردستانێکی_بەھێز بە ھەبوونی بەرەیەکی بەھێزی حکومەت و بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان. حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان درێژەپێدەرو تەواوکاری حکومەتەکانی پێشووترەو ئەرکی سەرەکی بەھێزکردنی بنەمای ئابوری ھەرێمی کوردستان دەبێت بە ئەنجامدانی چاکسازی ئابوری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ھەر شوێنێک بوونی ھەبێت. 
ئەوەی گرنگە حکومەتی داھاتووی ھەرێمی کوردستان لە حزبەکانی یەکەم و دووەم و سییەمی کوردستان و پێکھاتەکان پێکدێت کە پانتاییەکی سیاسی فراوان و بەھێز دەستەبەر دەکەن بۆ حکومەتی ھەرێم و وەکو فاکتەرێکی بەھێز دەبینرێت و سەقامگیری سیاسی زامن دەکات لە ھەرێمی کوردستان، بە ھەبوونی سەقامگیری ئەمنی کە ھەرێمی کوردستان پێشەنگە لەم ناوچەیەو ھەبوونی سەقامگیری سیاسی، ھەرێمی کوردستان لەگەل ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بوژانەوەی ئابوری بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت لە چوارساڵی داھاتوو. 
ئەو جیاوازیەی لە تێروانینی سیاسی لەگەڵ برایانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ھەیە، چاوەروان دەکرێت لە ئایندەی نزیک چارەسەربکرێت و سەرکردایەتی سیاسی ھەرێمی کوردستان بە تێڕوانینێکی نیشتمانی و بە بوونی حکومەتێکی بەھێز لە چوار ساڵی داھاتوو ھەرێمی کوردستان بەھێزتر دەکات و لەو جموجۆڵە نێودەوڵەتیەی لە ناوچەکە ھەیە بەرژەوەندیە باڵاکانی ھەرێم دەستبەر دەکات و کوردستانێکی بەھێز دەبین لە رووی سیاسی و ئەمنی و ئابوری

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ