سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەربارەی مەھزەلەی دروستکردنی حکومەتێکی نوێ لە ھەرێمدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 شوبات 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

مەریوان وریا قانع

سەرەتا واقیعێکی سیاسیی ناشیرین لە ڕێگای تەزویرکردنێکی گەورە و کەموێنەوە دروستدەکەن و دەیسەپێنن، دواتر کۆدەبنەوە لەسەر ئەوەی چۆن ئەو واقیعە تەزویرکراوە ڕێکبخەن و بیگۆڕن بە واقیعێکی ڕاستەقینە. کە ئەمەیان بە ئاسانی بۆناکرێت بەردەبنە گیانی یەکتر و گیانی کۆمەڵگاکە، ھەموو مێژووی یەکتر ناشیرینکردن و ھەڕەشەکردن زیندوودەکەنەوە. لەم یاریە ناشیرینەدا لەناو واقیعێکی ساختە و تەزویرکراودا ھەموو شوناسەکان بزردەبن و ھێزەکان دەکەونە ململانێیەکی گەورەیە لەیەکترچوونەوە. بەھێزەکەیان وێنەکەی خۆی دەکاتە مۆدێلێک بۆ لاساییکردنەوە و لەم کردەی لاساییکردنەوەیەدا خۆشی دەبێت بە کۆپیەکی تر. بەمجۆرە کۆپی بەر کۆپی دەکەوێت و ھەمووانیش نمایشێک نیشانئەدەن تەواو ناکۆکە بەوەی لە ناو ئەو واقیعە تەزویرکراوەدا ئامادەیە. گوتارەکان دەبن بە نمایشکردنی درۆ وەک تەبریر و تەبریر وەک تاقە ڕاستیی و تەزویریش وەک تاقە ئەگەری ناو مێژوو. لەم یارییە ساختەیەدا شتێک بەناوی ڕاستییەوە بوونی نامێنێت، ھەمووان دەبن بە کۆمەڵێک تارمایی کە نە دەتوانن بمرن و نە دەشتوانن بژین. ئەم مەھزەلە سیاسییە درێژەدەکێشێت و خەڵکی ئێمەش نائومێدتر دەبن. لەم دۆخەدا چارەسەر بەوە نابێت کۆمەڵگای ئێمە لە سیاسەت دووربکەوێتەوە و سیاسەت خۆشی وەک یارییەکی پۆخڵ و ناشیرین وێنابکات، بەڵکو بەوەدەبێت تێگەیشتنێکی نوێ بۆ سیاسەت سەروەربکرێت، تێگەیشتنێک سیاسەت وەک یەکێک لە چالاکییە سەرەکیی و بنەڕەتییەکانی مرۆڤ وێنابکات و وەک کردەیەکی بەرپرسی دروستکردنی ژیانێکی گشتیی ھێمن و ڕاستگۆ وێنایبکات.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!