سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

 لە پای قسەكانی ئاراسی وەلی 

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 شوبات 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 لەتیف فاتیح فەرەج 
دڵنیام كاك ئاراس بە سنگی فراوانەوە ئەو سەرنجەم لێ‌ وەردەگرێت و تێدەگات من چی دەڵێم ، هەڵبەت زۆریشم حەز دەكرد ئەم كورتە نوسینە لە سبەی دابەزێت ، لێ‌ لە بەر ئەوەی ئێستا بابایەك بە سەر هاوڕێیانی سبەیەوە دانراوەو بیانووی هەیە هەندێ‌ كەس لەوێ‌ نووسینیان دابەزێت ، ناچاربووم لە شوێنی دیكەی دابەزێنم .
لەم نوسینە كورتەدا لە سەر دوو خاڵ قسەدەكەم و هیچی تر ، كاك ئاراس دەڵێت " پارتی دیموكراتی كوردستان بە زۆربەی بەرنامە چاكسازیەكەی گۆڕان رازیەو كەمترین بەریەككەوتن و خاڵی ناكۆك هەبووە " من لام وایە ئەم ئومێدە زۆرە بە پارتی جۆرێك لە خەیاڵ پڵاوی پێوەیە، لەبەر ئەوە ی گۆڕان ئەزمونە پێشتری زۆر تاڵی لە تەك پارتیدا هەیە كاتێك پەیامی چوار ساڵی ئارامی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەستی پارتی پەڕاش پەڕاش كراو هەڵوەشێنرایەوە ، ئەگەر وایە لەبری كاك ئاراسی وەلی و گۆڕان دەبێت پارتی ئەو قسەیە بكات و بەنووسراویش بڵاوی بكاتەوە كە بە زۆربەی بەرنامە چاكسازیەكەی گۆڕان رازیە ،هەرچەند ئومێد بەستن بەوەش ئەستەمە ، چونكە ئێستا گەمەكە گەمەی بەرژەوەندی و سەرقاڵكردنە .
ئاراس وەلی باس لە نوسینەوەی دەستورێكی باش دەكات " جەخت لە نووسینەوەی دەستورێكی باش دەكەین " لە ساڵی 1992ەوەوە هەمیشە لەمپەرو بەربەست دەخرێتە بەردەم نوسینەوەی دەستور ،كاتی خۆی  دكتۆر نوری تاڵەبانی و خەڵكی تریش ئامادەیی ئەوەیان دەر بڕی دەستورێكی باش ئامادە بكەن ، نەكرا نوسینەوەی دەستور مایەوە تا ئێستا ، سەدان وتار لە سەر دەستور نوسرا ، سەدان تەنزو رەخنە ، خۆم چەندین وتارم لە سەر دەستورو پرسی كەركوك نووسی ، وەك پڕۆژەو بەرنامە دامانە پارلەمان و لایەنەكان ، نەكراكاتێ‌ گۆڕان لە پارلەمان و حكومەتا بوو هەوڵی زۆر درا دەستورەكە تەواو بكرێت دیسان وێرانكرا ، ئێستا ئەم ئومێدە لە پای چی ، ئاخۆ دنیاكە بەو جۆرە گۆڕاوە كە لە ئامادەیی مام جەلال و نەوشیروان مستەفادا شتناكرا ئێستا بكرێت كوردەكە دەڵێت " خوا بكەم ".
من  تەنها یەك شتم لە كاك ئاراسی وەلی دەوێت با داوا لە پارتی بكەن بەڵێن بدات پابەند بێت بە بەرنامە هاوبەشەكەوە نەك ئەوەی گۆڕان ، هەروەها ئەوەشی پێبڵێن كە نەگۆڕان و نەیەكێتی لێبوكی ئەو نین ، تا هەوڵی ئەوە بدات بیانكاتە ئەڵتەرناتیفی یەكتر بۆ تێكدانی پەیوەندی نێوان ئەو دوو لایەنە 
وەسەلام 
 

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی