سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەبارەی جینۆسایدی ئەرمەنەکانەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 شوبات 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

پەيڕەو ئەنوەر 
سەرۆک کۆماری فەڕەنسا (ئیمانۆیل ماکڕۆن) ٢٤ی نیسان کە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنەکانە وەک رۆژێکی نیشتیمانی لە فەڕەنسادا رادەگەیەنێت. دیارە فەڕەنسا وەک ئەکتەر، هێز، بونیاد لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا دەیەوێت سەرمایە و بەها سیمبوڵی و کەلەپوورییەکانی تازەبکاتەوە! بەشێک لەو پڕۆسەیەش پەیوەندی بەوەوە هەیە کە فەڕەنسا دەیەوێت لەدوای دەرچوونی بەریتانیاوە جوڵەکانی خۆی لە یەکێتی ئەوڕوپادا تازە بکاتەوە و دەستکاری بکات.

فەڕەنسا دەیەوێت پرسی جینۆسایدی ئەرمەنەکان بە نیشتیمانی بکات؛ نیشتیمانی بەمانای ئەوەی ئەرمەن وەک قوربانی و رزگاربوو بکات بە بەشێک لە یادەوەری هاوڵاتییانی فەڕەنسی! دیارە یەکێک لە ماناکانی ئەم پڕۆسەیە لەیەکترنزیککردنەوەی خانە کۆمەڵایەتییەکانی نێو کۆمەڵگەی فەرەنسییە! پێدەچێت دەوڵەت وەک دامەزراوە و هێزی باڵا بیەوێت لەڕێگەی ئەم یادەوەرییەوە کۆمەڵگە و هێزەکانی ناوی لە توندڕەویی و ناسیۆنالیزم و پۆپۆلیزم ئاگاداربکاتەوە یان بەلایەنی کەمەوە پڵوڕالیزم وەک چەمک و ئەزموون لە مەترسی کوشتن و تیرۆربوون دەرباز بکات.

دیارە لە ٢٤ی نیسانی ساڵی ١٩١٥دا ٢٥٠ کەسایەتی و نوخبە و ئەکتەری سیاسی ئەرمەنەکان لە ئەستەنبۆڵ دەستگیردەکرێن، دواتر هێز و گڕوپە جیاوازەکانی نێو دەوڵەتی عوسمانی دەیانکوژن و لەناویان دەبەن! ئەم کردەیە درێژدەبێتەوە تا ساڵی ١٩١٧ و ژمارەی قوربانیانیش دەگاتە نزیکەی ملیۆن و نیوێک. ئەرمەنەکان زیاتر وەک مەسیحی لە میزۆپۆتامیا و ئەنادۆڵدا نیشتەجێبوون، لەرێگەی ناسنامەی مەسیحبوونەوە دەردەکەوتن. دیارە تورکیا گێڕانەوەیەکی تری هەیە بۆ ئەم رووداوە، گێڕانەوە بەمانای ئەوەی هەم دەیەوێت قەبارەی کەسەکان کەم بکاتەوە هەمیش گرێیانبداتەوە بە سیستمی پەیوەندی و تێکەڵبوون لەگەڵ نەیار و دوژمندا.

دیارە گێڕانەوەی سەرەکی تورک بۆ ئەم جینۆسایدە ئەوەیە کە ئەرمەنەکان لەگەڵ رووسیا لە پەیوەندیدابوونە! هێزە گەورەکانی نێو ئەم پڕۆسەیە تێکەڵ و جیاوازبوونە، ئیتیحاد و تەرەقی، تەشکیلاتی تایبەت، سوپای عوسمانی و سوارەی حەمیدییە هێڵەکانی ئەم جینۆسایدەیان کێشاوە. پڕۆسەکە وەهابووە کە گەڵانی ئەرمەنی، ئاشووری، سریانی و کلدانی ناوچەکە ریشەکێش بکەن، بێ ناسنامەیان بهێڵنەوە و یادەوەری گشتییان لێ داگیربکەن. خەیاڵی تورکبوون وەک مۆدێڵی ژیان و سیستمی بیرکردنەوە و جوڵە بەسەر هەموو ئەندامانی نێو تورکیا وەک جوگرافیا و دەوڵەت جێگیربکەن. ئەوەی ئەمڕۆ ئەرمەنەکان ئەزموونی دەکەن و لەناویدا دەژین شتێکی ترە؛ ئەمڕۆ ئەرمەن لەرێگەی جینۆساید و قوربانییەوە لە جیهاندا دەردەکەون و لە یادەوەری گشتی جیهانیدا ئامادەن!

ئەرمەنەکان ئەمڕۆ بە دەیان فۆڕمی جیاواز بە زمانی جینۆساید و قوربانییەوە قسەدەکەن و چیڕۆکەکەیان بۆ دونیا دەگێڕنەوە و تێکەڵ بە یادەوەری جیهانی دەکەن. میوزیک، ئەدەبیات، گۆرانی و سینەمای ئەرمەنی وەک هێزی نەرم لە دونیادا زۆر بە قوڵی باس لە چرکە سات و کردەی پارچە پارچەکردنی ئەرمەنەکان دەکات و باس لەوە دەکات کە چۆن تورکیا وەک بونیاد، سەرچاوەی هێز، جیۆپۆلەتیک و سەرباز هەوڵدەدات ئەرمەن وەک سوژەیەک بێ ناسنامە بکات و خەیاڵی لێ بپچڕێنێت و رەهەندە ئۆنتۆلۆژییەکەی لێ بستێنێتەوە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی