سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

داود باغستانی دەستگیركرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 شوبات 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكین كوردستان (كەجەكە)، پۆلیسی توركیا داود باغستانی دەستگیركرد. 
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی مێرسین، باغستانی لە شارۆچكەی سەیهانی سەربە ئەدەنە لەگەڵ سێ كەسی تردا لەلایەن تیمەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە دەستگیركراوە.
داواكاری گشتی مێرسین دەڵێ" باغستانی لەناو كەجەكەدا گە باڵی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)یە پۆستی هەیە‌و لە رابردوودا لە كەمپەكانی پەكەكەدا لە عێراق وتاری پێشكەشكردووە‌و لە فەیسبوكی خۆیەوە بانگەشەی بۆ پەكەكە كردووە".
راگەیەندراوەكە باس لەوەشدەكات" باغستانی سەرۆكایەتی ئینستیتوتی ئیسرائیل- كورد دەكات‌و لە ساڵانی رابردوودا نێوەندگیری كردووە بۆ كۆبونەوەی پەكەكە لەگەڵ ئیسرائیل‌و ئەمریكا‌و لەو گۆڤارانەددا كە لە ئیسرائیل بڵاویكردونەتەوە، بانگەشەی بۆ پەكەكە كردووە".
هەر لەبارەی داغستانییەوە، راگەیەندراوەكەی داواكاری گشتی مێرسین باسلەوەدەكات" باغستانی ساڵی رابردوو لە شاری رەققەی سوریا بەشداریكردووە لە دامەزراندنی "ئایندەی سوریا" كە ئەو رێكخراوە درێژكراوەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)‌و (پەكەكە)پە).
بەگوێرەی زانیاریی ماڵپەڕی " كورد پێدیا" داود باغستانی ساڵی 1947 لە باغستان لە دایكبووە، 10 ساڵ لە زیندانی ئەب،غەریبدا ماوەتەوە. سەرۆكی دەستەی نەزاهە بوو لە موسڵ‌و بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی زانكۆی تەواوكردووەك ماوەیەك بەرپرسی كەناڵی تیڤی ماف و گۆڤاری ماف بووە‌و پاشان بووە بە سەرۆكی دەزگای ئیسرائیل- كورد لە هەرێمی كوردستان و خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری ئیسرائیل-كورد و رۆژنامەی ئیسرائیل- كوردستانم كە لە ئۆرشەلیم " قودس" چاپدەكرێت

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە