سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەرچـــــاوە و هـــــۆکـــــــاری بێ رێزێـــکان لە کوێوەن .. 

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 کانوونی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

نەوزاد کەریم   

 

ئەوەی کە رۆژانە دەگوترێ و گوێبیستی دەبین ، بەرامبەر بە پێشمەرگەو خەباتی رابردوو ،کە  ئێمەش لەناخەوە ئازاری پێ دەچیژین ، هەتا نەزانین دەردەکە لەکوێیە ، ئەو دەردەی کە دەڵین بێحورمەتی بە پێشمەرگە و خەباتی رابردوو دەکرێت ، دەست نەخرێتە سەر برینەکان و دەستنیشانی نەکریت ، هەرچی دەکریت خۆلادان و خۆ گێل کردنە لە ئەسلی مەسەلەکە و بردنێتی بە ئاراستەیەکی تر و بۆ مەبەستێکی ترە ، ئەگەر بەراست ئێوە وەک پێشمەرگەی دێرین بەتەنگ شکۆی پێشمەرگەوە و خوێنی هاورێ شەهیدەکان و خەباتی خۆتانەوەن ، ئەتانەوەی وەک ئەوەی کە دەڵین بێحورمەتیەکان راگرن ، خۆ دەبێ بزانن ، سەرچاوەی بێحورمەتیەکان لەکوێوەن و بۆ هەیە ، دەبێ بزانن ، کێن ئەوانەی هەموو شتێکیان لە جوانی داماڵی ، سوێند بە خوێنی هاورێ شەهیدەکانمان ئەوانەی ئەمرۆ تورەن و قسە لەسەر پێشمەرگە و خەباتی رابردوو ئەکەن ،  زوربەیان ئەوانەن کە تا ئیستاش خوینیان لێدەچۆریت و ئەوانەن کە خاوەنی گەورەترین قوربانین لە شۆرش و خەبات دا  ،چونکە لەسایەی ئەم حوکمەدا هەلپەرستەکان لە ئیستادا لەهەموو کات زیاتر ژیانیان باشتر و لە سێبەر و سایەی گەندەڵکاراندان و لە هیچیان کەم نیە ،خۆیان خاوەن وڵات وخاوەن ماڵن ، هەر خۆتان برۆن ئەوانەی گوندەکان بدوێنن ، ئەوانەی کە خۆیان لەو سەختی ژیان و کولەمەرگیەدا هەمیشە دەرگایان بۆ پێشمەرگە لەسەر پشت بوو ، برۆنە گوندەکانی گەرمیان و بەجێماوەکانی ئەنفال بدوێنن ، برۆن ئەو پیاوە بدوێنن ، کە لەمەرگەساتی ئەنفال دا ، تفی لە زەوی دەکرد و دەیوت ژیانیم بەبێ ئیوە ناویت و بەجێتان ناهێلم ، دەمەوێت لەگەڵ ئیوە بمرم ، سەرێکیش لە تیلەکۆ بدەن ، بچنە لای ئەو کاکەیەی کە  هێشتا ماڵ ومنداڵەکەی لەژێر تاشەبەرد وتاوێری شێوەکەدابوو ، لەچاوەرێی مەرگ دا بوون ، کە گەرایەوە گوندەکە و زانی نانەکەیمان خواردەوە ، وتی قوربانی ئەوە دەمەتان بم کە ئەو نانەتان پێ خواردوە ، برۆن و بزانن ، گوێیان لێبگرن و لەخۆیان و نەوەکانیان ، بزانن ئیستا چیمان پێ دەڵین ، خۆ لە بیرتان دێت ئەو شەوەی گەیشتینەوە ناو شاری سلێمانی و سەدان کەس لە پەنجەرەکانەوە سەریان دەرهینابوو ، بەخێرهاتنەوەی دەکردین و بەقوربانمان دەبوون و دەپارانەوە و دوعای سەلامەتیان بۆ دەکردین ، برۆن بزانن ئیستا چی دەڵین ،بزانن ئیستاش دوعای سەلامەتی و تەمەن درێژیمان بۆدەکەن ،  بەراست ئەمە ئەو رۆژەبوو، کە  خەباتمان  بۆ کرد و قوربانیمان بۆدا ، ئەمەی کە هەیەو ئەگوزەری و ئەو ژیانەی کە ٢٧ ساڵە خەڵک لەسایەیدا بەرێی دەکات ئەوەیە کە خەباتمان بۆکرد و خەونمان پێوە دەبینی وئەوەبوو هاورێکانمان خوێنی خۆیانیان بۆرشت و گیانی خۆیان لە پێناوی دا دانا ؟
بۆیە دەبێت دان بەو راستیەدا بنێن کە سەرچاوەی بێحورمەتیەکان بەهەموومان ، لای ئەوانەن کە خوێنی هاورێ شەهدەکانمان ،  رەنج و ماندووبونی گوندنشینەکان  ، خۆراگری پیاوان و ژنانی ناو زیندانەکانیان ، کردە خشت و کۆشک و تەلارەکانیان پێ هەڵچنی ، لای زوحاکەکانی سەردەمن ، لای ئەوانەن کە بەناوی خەباتی رابردووە ، وڵاتیان دادۆشی و نیشتمانیان کردە دیوەخانێک بۆ خۆیان و، برۆن یەخەی ئەوانە بگرن کە ئاشتی کۆمەلایەتیان تێکدا و کۆمەڵگایان لەبەر یەک هەڵوەشاند ،بەڵێ دەردەکە لێرەیە ، هەر لێرەشەوە بە خەبات و وەستانەوە لە دژی  دەتوانرێ  نرخ و شکۆ بۆ رابردوو، بگێردرێتەوە ، ئەو دیوارە ئەستورەی لەگەڵ خەڵک دروست بووە بروخێندریت..

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!