سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

كوردستان هەرێمێك لێوان لێو لە بێڕێزیكردن بە یاسا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 کانوونی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

چۆمان محه‌مه‌د     
 
 سەروەری یاسا لە سادەترین پێناسەیدا بریتیە لە بوونی شكۆ و هەیبەتی ئەو یاسایانەی كەلە وڵاتدا دەردەچن، جێ بەجێ دەكرێت بەسەر هەموو كەسێكی سروشتی و مەعنەوی بەبێ حسابكردن جیاوازی  بۆ ڕەگەز و نەتەوە و ئایان و پێگەی سیاسی و كۆمەڵایەتی، واتادادگاكان بێ لایەن و سەربەخۆیانە بەبێ دەستێوەردانی حیزبی دەسەڵاتدار كاری یاسای و دادگەری خۆیان بكەن و بڕیارەكانیان هێزی پابەندكاری هەیە بۆ هەمووان.

گەر لە ڕوانگەی  ئەو ناساندنەوە بڕوانیە دۆخی ئێستای هەرێمی كوردستان دەبینین شتێك نەماوە بەناوی سەروەری  یاسا، چونكە ئەو بنەماو مەرجانەی پێویستن بۆ بەدیهێنانی ڕێز و شكۆی یاسا لەم هەرێمەدا وجودی نیە، دادگاكان و دەسەڵاتی  دادوەری تەنها لە ڕواڵەت و ڕوكەشدا ویلایەت و هەژمونیان هەیە بەسەر هەمووان، دەنا واقیعی ئێستا ی كوردستان پێیمان دەڵێت، یاسا تەنها بۆ خەڵكی نا حیزبی و بێ دەسەڵات و بێ  پلە وپایە و پێگە جێ بەجێ دەبێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لە سەرانی حیزبی دەسەڵاتدارو  كەسی سەربازی خاوەنی پێگەی سیاسی و جەماوەری دارایی، دادگا و یاسا ناتوانێت بە ئاسانی و  بێ لەمپەڕ دەستیان پێی بگات، بەو واتایەكی رونتر هەرگیز یاسا بەسەر هەمووماندا وەك یەك جێ بەجێ نابێت، ڕۆژانە دەبینینبێ ڕێزی و بێ حورمەتی و پێشێلكاری دەرهەق بە مافی گشتی و سامانی گشتی و ئازادی و مافی تاك  دەكرێت، وە چەندین بڕگە و مادە و یاسای گرنگ هەن لە هەرێمدا كە بونەتە داڕشتن و ڕستەی ڕیزكراو كە جێ بەجێ ناكرێت.

 

حساب نەكردن بۆ سەروەری یاسا گەشتۆتە ترۆپك
 هیچ قۆناغ و زەمەنێك بە هێندەی ئێستا سەروەری یاسا و دادگا لە پاشەكشەدا نەبووە، تەنانەت لە سەردەمی بەعسی لەناوچوودا، كە سییتمێكی دیكتاتۆری هەبووە لە پێناوی پاراستنی سیستمی گشتی و ئاسایشی وڵاتدا، بەڵام  هەمیشە رێزی یاسا و دادگا بوونی هەبووە و بەپیرۆزییەوە لییان روانیوە و بە سانای و بێحساب و بێ ئەرزش سەیر نەكراوە، گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی ولات و  پێشیلكاری و مافیا گەری بەم چەشنە بووە، قۆناغێكی مەترسیدار گوزەر دەكات تایبەت بە شكۆی دادگا و یاسا، چونكە لەسەر ئاستی باڵا تا نزمترین  پلە بێ ڕێزی بە یاسا و دادگا و سەروەری ئەم چەمكانە دەكرێت، زۆربەی پرسی سیاسی و كۆمەڵایەتی و حكومڕانی و كارگێڕی بەبێ حساب كردن بۆ یاسا دەڕوات بەڕێوە، لە دیارترینیان سەپاندنی سیستمی پاشەكەوت بە نایاسای، داخستنی دەرگای پەرلەمان، ڕێگری لە سەرۆكی پرلمان و وەزیرەكان بۆسەر كارەكانیان، تا دەگاتە تزویر و ساختەكاری و گزی لە هەڵبژاردنەكان و گاڵتەكردن بە دەنگی دەنگداران و تەواوبوونی ماوەی یاسای چەندین دەستە و دامەزراوەی فەرمی وەك ئەنجومەنی پارێزگاكان،  برۆ بۆ جێ بەجێ نە كردنی چەندین فەرمانی گرتن و داڵدەدانی تۆمەتباران، تەقەكردن لە خۆپیشاندان مانەوە لە كۆرسی دەسەڵات پاش تەواوبوونی ماوەی یاسایی، تدخل كردنی حیزب لەناو دەسەڵاتی دادوەری و دادگاكان، گرتن و ئازادكردنی هاوڵاتیان بێ حساب كردن بۆ دادگا، بوونی چەندین باندو مافیای گەورە بۆ دزین سامانی وڵات، دزینی نەوت و سامانی سروشتی و پەلاماردانی دكتۆر و هێرشكردنە سەر تاكەكان، دووبارەبوونەوەی سەدان حاڵەتی تەقەكردن و كوشتن، هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت  وداگیركردنی مالی دەولەت و بابەتی زیادە رۆی , هەموو ئە مانە  و چەندین تاوانی تر كە رۆژانە دەست و پەنجەیان لەگەل نەرم دەكەین ,نمونەی دیاری ئەو تاوان و بێ ڕێزیانە  پەنجەكانهیلاك و شەكەت دەبن لە نوسینیان، زمان ویستی گۆی نامێنێت لە وتنیان، گوێكان ئاڕەزووی پێویستی ناكەن  لە زۆری ژمارە  و گەورەی قەبارە یان.

 

كاریگەریە مەترسیدارەكانی حساب نەكردن بۆ یاسا
ئەو واقعە تاڵەی ئێستا تێی كەوتویین، گەر سنورو بەربەستێكی بۆ دانەنرێت ,دەمانباتبۆ قەدەرێكی ترسناك كە وردە وردە ئاماژەكانی دەركەوتون ، لەبری هێزی یاسا حوكم و بڕیاربدات یاسای هێز واتا كێ بەهێزترە حوكم دەكات، یاسا سەروەر نەبوو خەڵك و هاوڵاتی لەبری پەنابردنەبەر دادگا هەوڵی تۆڵەكردنەوەی كەسی دەدات، یاخود خۆی دەداتە پاڵ گروپ و عەشرەت و هێزی چەكدار و حیزب، ڕۆڵی دامەزراوە ئەمنیەكان كەم دەبێتەوە و خەڵك متمانەیان پێ ناكات، دادگاش وەك دامەزراوەكانی تر دەبێتە دائیرەیەكی رۆتین و بێ ئەرزش، دیاردەی بەرتیل و وەرگرتنی رەشوە زۆر زیاد دەكات، سامانی گشتی و تاك بەهەدەر دەدرێت، گەندەڵی وڵات سیخناخ دەكات، كەشێك دروست دەبێت كەسی پاك و ڕێزگری یاسا ئەوەندە كەمدەبنەوە دەبێتە كارێكی عەیب و نەشیاو كە ئیش و كاریان و بەرژەوەندیان ناڕوات بەڕێوە و بێ یاسای وبەدیهێنانی  بە رژەوەندی كەسی  بە هە ر نریك بێت دەبێتە نەریت، دیسان دەگەڕێنەوە قۆناغێك  كە حیزب دە كەینەوە بەكەڵەگا و حاكم تاوەكو ئاڕاستەی كۆمەڵگا و وڵات بكات، ئازادی تاك و ڕادەربڕین و خۆپشاندان و گرتن و پەلاماردان و سزادانی سیاسی و سەركوتكردن دەبێتە كاری ڕۆژانە و نەریتی هەمیشەی,بێدەنگی و سەركوتكردن دەچەسپێت,هیندەی تر مالی گشتی و سامانی گشتی بەهەدەر دەدرێت و هیچ كەسێك دەستەبەری  سەلامەتی  ژیان و كەرامەتی خۆیی ناكات، بەو واتایەی گەر ئەو دۆخە بەردەوام بێت درێژە بەسەروەرنەبونی ی یاساو شگۆی دادگاكان ڕانەگرێت، ئەوا  كۆمەڵگای كوردی وشیرازەو هاوسەنگی كۆمەلایەتی و سیاسی و حكومرانی و ئاسایشی نیشتیمانی و  نمونەی حوكمڕانی و مافی گشتی و ئازادی گشتی و تاكەكان لە لێواری نەمان و ڕوخاندایە، گرنگە ویژدان زیندوانی نێو حیزبەكان و دادوەر و پلە دارانی دەسەڵاتی دادوەری لە گەورەی و پڕمەترسی ئەم دۆخە تێبگەن و ڕۆلیان  هەبێت لە ڕاگرتنی باڵانس و ئەو پیشێلكارە یاساییانەی رودەدەن لە هەرێم، چونكە گەر وانەكەن پیگەو سومعەی خۆیان و پیشەكەیان لە كەدار دەبێت و خەلكیش بە بێ ئەرزش و بودەلە لێان دەروانن و وەك ئامرازی پارێزگاری لەو دۆخە چەقبەستوە  وەسفیان دەكەن.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!