سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەلام عەبدوڵاو سلێمانی 

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 کانوونی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 لەتیف فاتیح فەرەج  
سەلام عەبدوڵا لەوتارێكدا كەمن لە درەو میدیا خوێندمەوە ، قسە لەوە دەكات بۆ سلێمانی وەك شارەكانی تری هەرێم نیە ، مەبەستیشی هەولێرو دهۆكە ، ئەوەی كە چەند ساڵ لەمەوبەر بڕیاری بە دوبەی كردنیان دراو هێشتا لە چەقی شاری هەولێردا تەلار هەیە لە 2013ەوە بە نیوە چڵی ماوەتەوە و بەردێك لە سەر بەردێك دانەنراوە ، هەروەها بە دوبەی كردن هەر بەرزكردنەوەی تەلارو جادەو بان نیە ، بگرە گۆڕینی ئاستی گوزەرانی خەڵك و باشكردنی ژیانی خەڵكە ، ئاخۆ سەلام عەبدوڵا ئاگادارە رێژەی بێكاری لە هەولێرو دهۆك چەندە ، لە هەولێرو دهۆك چەند كرێ‌ نشین هەن ، رێژەی هەژاری لەوێ‌ چۆنە ، ئەی بواری تەندروستی لە چ ئاستێكدایە ، ئەمە هەر بۆ بیر خستنەوەیەو هیچی تر .
ئەو دەڵێت زۆربەی رۆژنامەو میدیای سنوری سلێمانی بۆ دژایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان تەرخان كراون ، بێئاگا لەوەی هەولێریش هەمان بەزمی هەیە ، ئەگەر ئەوانەی سلێمانی تازەن و تەمەنیان زۆر نیە ، ئەوانی هەولێر تەمەندرێژو توند تریشن ، ئەوەش بەرهەمی دوو زۆنی و دوو حزبی و شتی ترە ، ئاخر كاك سەلام زۆر باش دەزانێ‌ بە ناوی هەولێرەوە چی بەسنوری سلێمانی دەكرێت .
من لە سلێمانی نیم ، بەڵام رەخنەی زۆرم دەرهەق بە كارو خزمەتگوزاری ئەم سنورە هەیە و لاشم وایە حكوەمت بەرپرسیارە ، ئەگەر حكومەت هەبێت ناكرێ‌ حزب بە ئارەزوی پارەی نیشتمان تەخشان و پەخشان بكات ، بە داخەوە لە هەردوو لا ئەو بەزمە هەیە ، ئاخر هەقە كاك سەلام ئەوە بزانێ‌ كە لە هەردوو زۆن مافیای نەوت هەیە ، نزیكەی 300 بیر نەوت نەوتی لێ‌ تاڵاندەكرێت ، دۆخی هەولێرو دهۆك لە تاڵانی شوێنەوارو نەوت و گردو بانەكان لە دۆخی سلێمانی باشتر نیە ، خراپتر نەبێت .
بە باوەڕی من " عەوام فەریبی " ئەوەیە كە مرۆڤ یەك دیووی روداوەكان ، وێنەكە ، بابەتەكە ببینێ‌ و خۆی لەو دیوی نەبان كات ، عەوام فەریبی ئەوەیە كە مرۆڤ بۆ شاردنەوەی عەیب و عارەكانی خۆی قسە لە سەر عەیب و عاری ئەوی دی بكات ، راستیەكە ئەوەیە كە هەرێم بە گشتی داڕزاوە ، ستەمكاری و نادادی و گەندەڵی و دزینی نەوت بووە بە دیاردەو كەس نیە بەریپێبگرێت .
باشتر بوو كاك سەلام بە زمانێكی تر قسە ی كردبا و تەواوی برینەكانی نیشانی دەسەڵات دابا ، نەك ئەوەی بە هەمان ئاوازی زۆنویستی قسە بكات كە كادیرە حزبیەكان قسەی پێدەكەن .
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!