سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەکەکە بۆ کێی دەکات؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی دووەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هەردی مەهدی     

کاتێک پەرلەمانی کوردستان ۲۰۱٤ دەیویست هاودڵ و هاوپشتی پەیەدە بێت لە رۆژئاوا، پەکەکە تەنها لەبەر دڵی بەششاری سەففاح و "رەچاوکردنی دۆخ" وتی نابێت بە هیچ جۆرێک لە بەیاننامە و دانپیانانی کانتۆنەکانی رۆژئاوادا وشەکانی هەرێم، هەرێمەکان، کوردستان و ئاڵای کوردستان بەکاربهێنن، وتیان دەبێت دۆخەکە "رەچاو بکەن" و تەنها بنوسن "کانتۆنەکانی رۆژئاڤا". ئێستاشی لەگەڵ بێت ئاڵای کوردستان لە هەموو دنیادا ئازادە لە دیمەشق، تاران، ئەنکارا، كەرکوک، کانتۆنەکانی ئێوە نەبێت قەدەغەیە. دەیان ئاڵاتان هەیە تەنها ئاڵاکەی کوردستان نەبێت.
"باشورییەکان" و بەتایبەت سلێمانی چی بۆ نەکردن! ئێوەش لەبەرامبەردا درێغتان نەکردوە و لە شێخی نەهریی، سمکۆ و قازی-ەوە تا تاڵەبانی و بارزانی بە دواکەوتوو و دەربەگ ناویان دەبەن و کوردبوونیش بە رەجعییەت(بڕوانە کتێبی سبعە ایام مع ێ‌بو1998). هەمیشە تاکڕەوانەش دەیسەپێنن  کە پێکاکا ئەعلاحزب و ئاپۆ ئەعلاحەزرەت و قەندیلیش ئەعلا مەکانن و هەمووانیش خزمەتکاری پێکاکا. ئەو پرسیارەش ناکەین بۆچی تەنها دژی "ئاستانە"ن و بێدەنگن لە ئاست تاران و شام و بەغدا! لەوەش دەگەڕێین کە دیاربەکرتان گۆڕییەوە بە منبجی عەرەبی و چۆڵیشتانکردەوە بۆ دیمەشق.
ئێوە تازە "چەپفیکر"ن و دەبێت وابن. بەڵام تێبگەن و هیچ نەبێت رەچاوی دۆخ و بەرژەوەندی سلێمانی و کوردستان بکەن، کەمێک دەنگەدەنگ کەمبکەنەوە فیلمێک و چالاکییەک لێتان کەمناکاتەوە، شەڕگەی راستەقینەی ئێوە وان و دیاربەکرە. ئاخر لە واشنتۆنیش رۆژنامەیەک، فیلمێک، بارەگایەکی "کەمئەندام" زیانی حەوت ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندی شارێک بدات نەک دایدەخەن سزاشی دەدەن. لەوە تێبگەن ئەنکارا و ئەردۆگان لە بەشار و دیمەشق بەهێزترن، تێبگەن و دۆخەکە "رەچاو بکەن" وەک چۆن بۆتان رەچاوکرا بەرامبەر سەففاحەکەی شام.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!