سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ساڵی نوێ!

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 کانوونی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ هەردی مەهدی میکە   

لە ئێستادا گەرچی بابەتی سەری ساڵ و رۆژژمێر بووەتە ئامرازێکی ململانێی کلتووریی و شوناسە جیاوازەکان. لە بنچینەدا ئەم بابەتە پەیوەندییەکی بە ئاین و ئایدۆلۆژیاکانەوە نییە، بابەتێکی دنیاییە، ئاینەکان و پێغەمبەرانیان شتێکیان بەناوی رۆژژمێرەوە دانەهێناوە و بۆیان نەهاتووە، نە عیسا و نە موحەممەد هیچ یەکێکیان ئاگای لەوە نییە کە ساڵژمێرێکیان بەناوەکانی "زاینی" و "کۆچی" بۆ دانراوە. مرۆڤ و شارستانێتە دنیاییەکەی، خۆی بۆ رێکخستنی کاروبارەکانی بە پێی خولانەوەی زەوی و یەک خولی تەواو بەدەوری خۆردا کەساڵێك تەواودەکات و ٣٦٥.٢٥ رۆژی دەخایەنێت، ساڵژمیر و رۆژژمیری داهێناوە، لەمەشدا پشت بە دیاردەیەکی فەلەکی و سروشتی بەستراوە، مەرجیش نییە ئەو خولە لە ١/کانونی یەکەم یان ١ی موحەڕەم یان ١ی خاکەلێوە یان ١ی فەروەردین و ...تاد بێت.
ئەبورەیحانی بیرونی(٩٧٣ز-١٠٤٨ز) مێژوونوس و زانای فەلەکناس و لێکۆڵەری بواری ساڵنامەکانی گەلان، لانیکەم زیاتر لە970ساڵ لەمەوبەر ئەم گرێ و ململانێیەی بۆ رۆشنکردووینەتەوە تا نەیکەینە کێشە و بزانین رۆژژمێرەکان تەنها پەیوەستی ئاین و پەرستشە ئاینییەکان نین، ئەو لە کتێبی (اپار الباقیە عن القرون الخالیە)دا دەڵێت: 
رۆژژمێر کاتێکی دیاریکراوە لە سەرەتای ساڵەوە دەست پێدەکات کە لەو ساڵەدا پەیامبەرێک نێردراوە یان پادشایەک شۆڕشێکی ئەنجامداوە یان نەتەوەیەک بە تۆفان و بوومەلەرزە وێران بووە یان وڵاتێک لەناوچووە، یان پەتا و برسێتییەکی بەهیز رویداوە، یان گواستنەوەی حکومەتێک یان ئاڵوگۆڕی نەتەوەیەک یان روداوێکی مەزن لە نیشانە ئاسمانی و نیشانە دیارەکانی سەرزەوی کە لە ماوەیەکی دورودرێژدا نەبێت روونادەن، رویانداوە و لە رێگەی رۆژژمێر و کاتە دیاریکراوەکانەوە دەناسرێنەوە. لە هەموو حاڵەتێکدا چ دینی و چ دنیایی ناتوانرێت لە رۆژژمێر خۆلابدرێت.
سەرجەمی ئاین و نەتەوەکان کە لەسەرزەوی بڵاون، هەریەک رۆژژمێرێکی تایبەت بە خۆی هەیە و سەرەتای ئەو رۆژژمێرەش لە سەردەمی پادشا مەزنەکان یان پەیامبەران یان دەوڵەتەکانی ئەوان، یان یەکێک لەو هۆکارانەی کە سەرەوە ئاماژەیان پێدرا، دەبێت. بە یارمەتی ئەو رۆژژمێرانە پێویستییەکانی خۆیان لە مامەڵە و کاتناسی رێکدەخەن و ئەڵبەتە هەر رۆژژمێرێک تایبەت بەو نەتەوەیەیە کە دایهێناوە.(ێ‌پار الباقیه عن القرون الخالیه/ محمد بن احمد ابوریحانی بیرونی/ترجمه اکبر داناسرشت/جلد1/ص19)
***
پەراوێزێک: گرنگ ئەوەیە ئێوە لە خۆشیدابن گەروایە ساڵی نوێتان پیرۆز و 
بەختەوەربن، وەلێ بۆ خۆم گەرچی ساڵێکی بەهات بوو بۆ ژیانی کەسێنییم، بەڵام تا کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ئاوا ببینم گەر دڵخۆشیش بم کورت و تێپەڕ و قورسە لەسەر دڵم. دۆخی دنیا و ناوچەکەش وا دەیبینن دەکوڵێت و ئەوەی تەوەر و خولگە نەبێت مرۆڤ و مرۆڤگەراییە، بەداخەوە.
#کوردستان #مەهاباد #ئامەد #قامیشلو #کەرکوک #هەردی_مەهدی

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!