سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

جەمال نەبەز

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 کانوونی یەکەم 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■  دلشاد ئه‌نوه‌ر     

ئەمڕۆ کاتێک تەرمی جەمال نەبەز گەشتەوە سلێمانی، حیزب و بەرپرسی کوردی بە ئاڵاندنی ئاڵای کوردستان لەو ئۆتۆمبێلەی تەرمەکەی تێدا بوو، یاخود بە هەڵای ئیعلامی دەیانویست بە جۆرێک لە جۆرەکان خاوەندارێتی نەبەز بکەن.٠
ئەم هاش و هوشە ، یاخود ئەم خۆبەخاوەن کردن و بێ شەرمیەی حیزب، ئەو میژووە پڕ لە شەرمەزاریە ناسرێتەوە، کە تاکێک ناوبراو لە ژیان دا بوو، ئەمان لە رێگەی دادگاو هاندانی دادوەری حەلقە لەگوێوە ، دەیانویست نەهێڵن لە تاراوگەش بە ئاسودەیی بژی.
هەروەک هەرچی هەیە بیکەن، ناتوانن ئەوەی کاتی خۆی بەرانبەر بیرمەندی گەورە مەسعود محەمەد کردیان، لەمیژوودا بیسرنەوە.
جەمال نەبەز، ٥٦ ساڵە لە ئەڵمانیایەو نەگەڕاوەتەوە، لەکاتێکدا قەومی ترین پیاوی دونیابوو. 27 ساڵە حیزبی کوردی حوکمی هەرێم دەکات، جەمال نەبەز بێزی نەهاتووە بۆ چرکەیەکیش سەربکاتەوە هەرێم و حوکمی بەناو خۆماڵی حیزبی کوردی ببینێ...
چاوپێکەوتن و لێدوانە رۆژنامەوانیە تۆمارکراوەکانی شاهیدن کە ڕای جەمال نەبەز بەرانبەر حیزبی پۆخڵەواتی کوردی و ئەم جەنگەڵەستانە چیە کە حیزب دروستکەریەتی...
بۆیە، جمال نەبەز ، تا لە ژیان دا بوو ، بێزی نەهات لە نزیک بوونەوە لە حیزبی بەناو ناسیۆنالیستی کوردی و لە دوورەوە ژیا، ئێستاش کە تەرمەکەی هێنراوەتەوە، لێی نزیک مەبنەوە و پیسی مەکەن، ئەوعەتف و سۆزە بهێڵن کە خەڵک هەیەتی بۆی.
دەوترێ، جۆرە ماسیەک هەیە، کاتێک لە دایک دەبێ ، سەدان میل دەبرێ و لە شوێنی لە دایک بوونی دوور دەکەوێتەوەو لەوێ دەژی ، بەڵام کاتیک وەختی مردنی دێ ، دیسانەوە بەهەزاران میلی تر دەبڕێ و دێتەوە لەو شوێنە دەمرێ کە لێی لەدایکبووە.
واتە زێدی لە دایک بوون و خاکی باوباپیران لەلایەن خراپەکارانەوە چەند پیس بکرێ و بگەنێنرێ، هێشتا هەر خۆشەویستە، بۆیە نەبەزیش لاری نەبووە لە هێنانەوەی تەرمەکەی دوای مردنی ، ئەگینا دڵنیابووە لەوەی بۆنی حیزبی کوردی بەمردویش هەست پێدەکات.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان