سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

فەرەنسا دۆسیەی سوریا وەرئەگرێ

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 کانوونی یەکەم 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ دانا حەمەعەزیز   

ئەمریکا بێ قەید و شەرت، سوریا جێناهێڵێ، بڕیاری پاشکشەی یەکە سەربازیەکانی لە کوردوستانی سوریا، مانای پاشکەشە و بێکەسکوشتنی کوردەکان نیە. 
وتویژە نهێنیەکانی (واشنتن و پاریس و لەندەن) و پاشان کۆبونەوە ڕەسمیەکانی ماکرۆن لەگەڵ پەیەدە، ئاماژەن بۆ ئەوەی کە ئەمریکا دۆسیەی سوریا و پەیەدە ڕادەستی فرەنسا ئەکا. ئەمریکیەکان وەك ئەوەی پێشتر لە دۆسیەی لیبیادا کردیان، سەرقاڵن بە زۆربەی کێشە و قەیرانەکانی سەرزەوی، بۆیە ئەرکی شەریکە بەهێزەکانیەتی لە ناتۆ بەتایبەتی فرەنسا و بریتانیا کە ئەرکی راستەوخۆی بەشێك لە قەیرانەکان بگرنە ئەستۆ وەك ئەوەی لە ڕوخاندنی قەزافیدا کردیان. بەپێی بۆچونی لیکۆڵەرێکی سیاسی بی بی سی، ئەمریکا تەنها کۆمەکی لۆجیستی فرەنسا ئەکا، بریتانیاش هاریکاری ڕاستەوخۆ و، شیخەکانی خەلیجیش تێچوی دارایی پیشکەش ئەکەن. 
فرەنسا دووەم گەورەترین هێزی ناتۆیە دوای ئەمریکا، خاوەنی هەمان ئەو چەك و توانا سەربازیانەیە کە ئەمریکا هەیەتی. لە ڕوی جوگرافیەوە نزیکە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و، لە ڕوی مێژوویشەوە، لەهەموان ئاشناترە بە سوریا و کەمترین حەسیاسیەتیشی هەیە لەگەڵ ناوچەکە بەبەراورد بە ئەمریکا.
ئەم رۆلەی فرەنسا، لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە بەتەواوی پشتیوانی ئەکرێ و، هەنگاوێکە بۆ ڕێگرتن لە لافاوی پەنابەران بەرەوە ئەوروپا لە ئەگەری پەلامار و دەسدریژی تورکیا بۆسەر کوردەکان. 
یەکەم ئاڵوگۆڕی دۆسیەی ولاتان لە نێوان فرەنسا و ئەمریکا، لە ڤێتنام بوو کاتێ فرەنسا ئەو وڵاتەی بۆ ئەمریکا بەجێهێشت.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان