سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

با بزووتنەوەی گۆڕان سفر نەکرێتەوە, هێلەکی نیللی  بۆ لەبەرکەن با هەستێتەوە                  

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 کانوونی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


 ■ حەمەعەلی کاکە حەمە            

ئەگەر دڵسۆزانە وغە مخۆرانە و ڕاشکاوانە ڕۆچینە ناخی بارودۆخی بزووتنەوەی گۆڕانی ئێستا هەر لەنوکی هەرەمەکەوە تا پانتاییە پانەکەی کە بۆتە هەڵگری پە یکەرەی گۆڕان ، هیچ سیاسەت مەدارێ یان شرۆڤە کارێک " نا توانێ یەک پنتی ڕا گیربوونی " نە حیزبی ، نە بزووتنەوەیی و ڕێکخراوەیی بۆ دیاری بکرێ {{ چونکە بزووتنەوەکە زەمین لەرزە  ئاسا  فیزیکی جوڵێنراوە }}   دیارە کەوتۆتە ژێر فشاری بەلا ڕێبرد ندا  " هە روەک باڵەخانەیەکی دوای زەمین لەرزە " من  کەدەڵێم  پنتی ڕاگیر  بوون  مەبەستم ئەو  پایانە یە  کە بزووتنەوەکەی ڕاگیرکرد بوو ، پەیکەرەی ڕێکخستنەکانی ناساند  ( بووبە شوناسی بزووتنەوەکە ) ئێستا  ئەمە لە شێوە ئەندازیاریە شا قوڵیەکەی  دەرچووەو بەلاریو  مۆلەقی وەستاوە تەوە ، سەرکردایەتی ئیمڕۆی گۆڕان گروپێکی دابڕاو ومەنگن  جڤاتەکان ئیفلیج و بێ دەنگن بەگشتی بارودۆخی بزووتنەوەکە ، لە وپەڕی بێهێزی و وێران بوندایە ، ڕێکخستنەکان سەر لێ شێواوو ڕێز لێ نەگیراون ، بێ کەس و بێ خاوە نن ، پرنسیپ بوونی نیە ، ئۆرگانەکانی بزوتنەوەکە تێکەڵ و پێکەڵە ، دەست لە کاروباری یەکتروەردەدەن  " کە س سەروی خۆی نابینێ " کەسی شیاو نابینی لەشوێنی شیاودا ، کەسە شیاوەکان پەراوێزخراوون ، یان دوورە پەرێزن و بێ بڕوا یی و گومان  رووی تیکردوون " خۆ دیارو بەرچاوە بەڕێژەیەکی چەند بەرز  هەوادارانیان داکشاوە  " هەروەک دەنگەکانی هەڵ بژاردنەکان " کەنمونەیەکی باشە ! بەتایبەتی ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا ، وێڕای ئەوەی ناوەوە ، لە دەرە وە باشتر نیە ، تائێستاش کە س نیە لێیان بپرسێ ، هیچ هەوڵێکیش نیەو ، فەرامۆش کراوون{ دیارە پایەکانی ترییش  لە هەمان بارو دۆخی  وێرانبوون دان } ڕێبازو دەستور تەواو  کاڵ کاڵ  بۆتەوە و ناخوێنرێتەوە  ئەمانەی ئێستا سەرۆکاری ئەم بزووتنەوەیە دەکەن یان با بڵێین {  گروپە  مەنگە کە  لەئاشێکی تر باراشەکەیان خستوە }  ڕۆژ تائێوارەش لە گردەکە میوان بەڕێ دەکەن و بە ناو، بارو دۆخەکە تاوتوێ دەکەن ، بێ ئەوەی کەس بزانێ چی دە گوزەرێ ، دوای خواردنەوەی چاو قاوە و ڕۆیشتنی میوانەکان  کوپ و پیاڵەکان دەشۆرێن بو سبەینێ و بەتامەکەی دوێنێ و پێرێ دادەنرێتەوە ،هەرکە پێویست بو دەچنەوە  بۆ ئاشە تازەکە ، دەکەونەوە مامەڵەی دەم و چاو ، بەدەم وچاو و ، گەنم بە ئارد  ئەوەی کەدیارە ڕاگەیاندنە ئاڕاستە کراوە کانی خۆیان و خاوەن ئاشەکە یە " هەر لەسەر میلۆدیە نەگۆڕە سواوەکە  دەیڵێنەوە " ئێمە یەک زەڕە لە داواکانی خۆمان لامان نەداوە ، ئەوە نەیارەکانمانن بوختا نمان بۆ هە ڵدە بەستن  ڕۆژ و هەفتەو مانگ وساڵانیش تێ دە پەڕێ ، بەبێ ئەوەی خشتێک بخرێتە سەر خشتێک  بگرە ئەوەشی دانرابوو ، دەلاقەی تێکە وتووە و لە سەرخۆبنکۆڵ دەکرێ ! بەڵێ بە هەڵەی سیاسی سەرکردکانی کورد 51% ی لێ قارسکرا، کەچی مێشیش میوانیان نیە و  ئەودەڵێ ئەوان بوون ئەویتریش دەڵێ نەخێر ئەوان بوون ، ئەوا گٶڕانیش لەسەرخۆ خەریکە دەبێتە  زڕبرایان ! ئێوە سەیرکەن " پارتی و یەکێتی و حیزبەکانی تریش بە گۆڕانیشەوە " وا دەیان ساڵە بە تایبەتی لەناو پارتی و یەکێتیدا ، کۆمەڵێ دەموچاوی چەندان بارە دەبینینەوە ، دەڵێی لای ئەمانە کەسی ترنە لەدایک دەبێ و نە دە مرێ   هەر ئەمانەن دەبنە پەرلەمانتار ، دەبنە وەزیرو گزیرهەر ئەمان دەبنە  پیاوی سیاسی و دانوستان کار هەر ئەمانەش کاری ڕێکخستن و ئاسایش ودادگاکان و  دەبنە شکات کەرو شکات لێکراوو لەولاشەوە هەزار فرت وفێڵ وبازرگانی نابەجێ  پێکەوە دەکەن ، چۆنیشیان بوێت ئاوا دەڕوات ، شەویش لەئاشەکە پێکەوەن و لەوانەشە سیفۆنە تاڵەکە ش ئاود یو کەن و تۆزێ خۆیان گێژکەن ، لە ڕۆژانی هەینی و بەیانیانی جەژنیش دەچنە مزگەوت و لەڕیزی پێشەوە لە نزیک پیاوە ئاینیەکانەوە دادەنێشن و، دەست بەرزەکەنەوە بۆ دوعاکانی پیاوە ئاینیەکان و دەڵێن ئامین . ئەم چەند دێڕە کراسێکەو لەبەری زۆربەیا ندا بوونی هە یە  ، هەموویان بونەتە  قوتابی  یەک قوتابخانە بۆ دەستە مۆبوون ،  بەرامبەر دەوڵەمەند بوون ، لە قوتابخانە کەی  ینک و پدک .      

 با بگەڕێمەوە سەر بزووتنەوەی گۆڕان " ئیمڕۆ بە بڕوای بەندە "  قۆناغی دوورە پەرێزیە لە م حکومەتە تەزویرە مۆنۆپۆڵکراوە ، بزووتنەوەی گۆڕان باشترە نەچنە ناو کابینەی " نۆ " ( ٩ ) ئەم کابینەیە بەکۆمەڵێ " مینی  پلان بۆ داڕێژرا و، ئامادەکراوە " هەندێ لەو پلانانە یەکێتی دەزانێ پاش بەرژەوەندیکانی سەرانی یەکێتی ، پارتیش هەر زوو لە دەمیان دەرچوو ووتیان ئێمە 45 کورسی  دەهێنن و واش دەرچو . ئەمە ئاماژەیەکی باشە  ، بۆ ڕوناکی خستنە سەر ئەو پلانە مین ڕێژ کراوە  پلانێکی تری ئاشکرای پارتەکەی بارزانی ، هێنانە پێشەوەی ( مەسرورە ) ئەمەش یەکێکە لە گرنگترین ومەبەستدارترین و دوور مەوداترینی پلا نە کە، کە بۆ دەست بە سەراگرتنی پۆستە باڵاکانی هەرێمی کوردوستانە  لەدەست خۆیاندا ، بەمەش چوار دەوری حیزبەکانی ئێستاو داهاتوش پەرژین دەکرێن . هەرپۆستێکیش ناوی جێگری یەکەم و دووە مە {  =  بە سفری دوای فاریزە  }  جێگرەکانی پێشتر شاهێدی ئەم حاڵەن " کاک کۆسرەت بۆ نمونە " کە سەرکردەیەکی هەرە دەسەڵات داری ناو یەکێتی بوو " نەیتوانی یەک شت بکات " بۆ ئە وانی تریش هەر وا بوە  {{{  بۆیە هەر پەیمانێک دراوە بە هەر کەسێک پۆست وەرگرێ ، وە وەری گرت ! دەبێ باش بزانێ  کە  لینج و بارگاوی ودەبێت }}}  بۆیە دەڵیم دەستی میللەت ماچ کەن لەسەری ئەو دووحیزبە  زۆر باشترە  بەتایبەتی چوونی بزوتنەوەی گۆڕان  بۆ ناو ئەو کابینە نوێ بە پلان تەنراوە بۆگۆڕان ، دەبێتە مایەی سفر کردنەوەی  ئەو هەموو هاتوهاوارەی کردیان کە تەزویرمان لێکراوە ،  دەنگەکانمان دزراوە و  ئەو هەموو بە ڵێن و پەیمانانە کەدایان بە خەڵک ، ئەیان ووت  لەیەک دەنگیش خۆش نابین وهەموو دەنگەکانمان  وەردەگرینەوە ، کەواتە بەچوونە ناو حکوموت  جگە لە سفر کردنەوەی متمانە بۆ خۆی ، دەش چێتە خانەی ناڕاستگۆیی ، کەواتە باشترە  پەرلەمانتارەکان تەنها خەریکی کاری  پەرلەمانەکانی هەرێم و بەغداد بن  ، لە هۆڵەکانی پەرلەمان چاودێربن لە هەرفێڵێکی سیاسی نیشتیمانی و نەتەوەیی بکرێ  ، کە بیانەوێ بەسەر کوردا تێپەڕێ ، دلێرانە دەس بەرز کەنەوە و بیکەنە هەڵاو نەچنە ژێر فشاری هیچ کەس و لایەنێک {{ هەموو کەس دەزانێ کە کەس  گوێتان لێناگیرێ و لەوە زیاتریشتان بۆناکرێ }} بەڵام وەك  هەڵوێستێک  ، بۆ ئەو کەسایەتی یانەی ئەم  کارە دە کەن پۆزەتیڤ دەبێ لە پاشە ڕۆژ دا ، ببورن لەمە زیا ترتان بۆ ناکرێ ، دە نا  لەزۆر مەبەستی خۆیانتانە وە دەگلێنن و پەڵاویتان دەکەن ، لەلایەکیترەوە لە بەرئەوەی تەلارە کەی بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا ، پایەکانی هێزی ڕاگیربوونی لەو پەڕی لاوازیدایە و پنتەکانی ڕاگیربوونی جوڵاوون،هەردەبێ بە هەموو سەرکردە و هەڵسوڕاوو  گۆڕانخوازە ڕاستگۆکان ، دەست لەناو دەست بەگیانی لەخۆبوردە ییە وە  ‌{{ هێلەکی نیلی  بپۆشن و بەرخۆدانی هەستانەوە  بەرپا بکرێ }}  هیچ نەبێ بیکەنە دەرفەت بۆ بە خۆدا چوونەوە ی بزووتنەوە کەو ناوخۆی بزووتنەوەکە .    چۆن ئەم کارە بکرێ ؟        

1-  تەسلیم کردنەوەی گردەکە بە کوڕەکانی کاک نەوشیروان ! چونکە ئەو گردە نەگردی ! کاک نەو شیروانە ! نەگردی بزووتنەوەی گۆڕانە ! نە گردی نەوەکانی کاک نەوشیروانە {{{  ئەو گردەش وەک گردەکانی تر وسەری ڕەش و ئەو هەموو شاخ و دۆڵە داگیر کراوانە کە موڵکی گشتین }}} ئەوکاتەی کە هەردو پارتی دەسەڵاتدار ،کە لە شاخ هاتنە شار  لەم هەرێمەدا ، خۆیان لە یاسا بە باڵا تر زانیوە ، لەناو خۆیانا  بەڕێکەوتن بە شیان کردوە و ، بەشی ئەوکەسانەشیان داوە کەخۆیان مەبە ستیان بووە ، یان لێی ترساون ، هەربۆیە ئەم گردو شاخ و دۆڵ دوکان و بازاڕانە کە  موڵکی میللەتە ، بەدەیان شکات و داوای دادگاییان لەسەرە ، ئێستا گوێ لە کەس ناگرن ، چونکە خۆیان دادگاو یاسان ، دەبێ  ڕۆژێک لەڕۆژان ئەگەر حکومەتێکی خۆماڵی و نیشتیمانی دروست بوو دڵنیابن ، دەبێ بگەڕێنرێتە وە و ببنەوە بە مۆڵکی گشتی و هاووڵاتی !  ئیمڕۆ بیدەنەوە بە { کوڕە کان } ئەوانیش دەبێ خۆیان هەندێ زانیاری تریان هەبێ و پرۆژەی خۆشیان هەبێ  با بیکەن ، پاش ئەوەی کۆمەڵێ وردە کاری مادی و مەعنەوی بە هۆی دروست  بوونی گۆڕانەوە ، ئێستا لەو گردە دا بوونی هەیە . هەر چەندە ئەوەی بیناکراوە ، بە هەیبەت و کەسایەتی کاک نەوشیروان  بنیا ت نراوە  دەکرێ وەک هاوکاریەکی مەعنەوی " بۆ بزووتنەوەکەبێت " تا لەسەر پێی خۆی بوەستێ وهەستێتەوە {  با کوڕە کا نیش } هەر پرۆژەیەک کە خۆیان مەبەستییان بێت بیکەن{ ئا لێرەدا  سەرکەوتن وسەر نەکەوتنی پرۆژەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کوڕەکانی کاک نەوشیروان خۆیان }هیچ  کاریگەریەکی نێگەتیڤ لەسەر بزوتنەوەکە دانانێ" چونکە ئێستا بزوتنەوەکە لەسەر پێی خۆی ڕاوە ستاوە "دەشکرێ کوڕە کان  بەشداری کاری سیاسی بزووتنە وەکە  ببن و بچنە دنیای سیاسەت و تێکۆشان لەگەڵ بزووتنەوەکەدا ،  بۆئەوەی لە کوڕی سەرۆك حیزبەکانی ترنەچن  {{  هیچ نەبێ ببنە باژێڕوان وە بە پێی دەستوریش دەبنە ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیش }} دەتوانن  چالاکانە سادە و ساکار، کار بکەن بۆ بزووتنەوەی گۆڕان ، ئەوسا بابە هەوڵی خۆیان بگەنە  ئاستە بەرزەکانی بەر پرسیارێتی بزوتنەوەکە کە زۆر ئاسایی دەبێت ، دڵنیابن ئاستی خۆشە ویستییان هاوتای ڕێزو خۆشەویستی ، پیاوە ڕۆحسپیەکە دەبێتەوە و ڕەوانشا د یش  سەرفرازوو ئا سوودە تردەبێ ، وە ک کورد دەڵێ لە وەجاخ ڕوونی  ئەمەش دەبێتە هۆکاری ڕەوا ندنەوە ودەرباز کردنی  بزووتنەوەکە لە  قۆرغکردن و بەبنە ماڵە یکردنی  بزووتنەوەکە و هەڵکردنی چرایەک بۆ ڕووناک کردنەوەی چیاو وورەی گەنجە بێزارەکا

2-  بزووتنەوەی گۆڕان بەبێ دوودڵی کە لەگردەکە هاتە خوارێ ، خۆ دەبێتەخاوەنی خۆی دەکرێ لە چەند بیناو باڵەخانەیەکدا کارەکانی خۆی بەڕێوە بەرێ خۆ مەرج نیە بزووتنەوەکە لەسە گردبێ  

3-  لەبەرکردنی هێلەکی نیللی لەخۆ بوردن بۆ هەستانەوەی بزووتنەوەگۆڕان  هەوڵدان بۆ هێنانەوەی  ئارەزوومەندانەی ، ناڕازی و زویرەکان و زویرکراوەکان کان بە هەردوو بەڕێز کاک عوسمانی حاجی مەحمود و کاک قادری حاجی عەلیشەوە کە دوو پایەی  بە هێزی  بزووتنەوەکەن .

4-  ئامادە گی ورد و پەسەند کراو، بۆ دروستکردنی  ژوورێکی  پسپۆڕی یاسایی و سیاسی ، کاتیی  بۆ توند و تۆڵ کردنەوەو داڕشتنەوەی مەرجەکانی کاری ڕێخراوەیی و پابەند بوون و بە پرنسیپ کردنی ،  وە پێکهێنانی گشت  ئۆرگانەکانی بزووتنەوەکە و دیاری کردنی  سنوری دیاری کراو بۆ هەڵسوڕاوان ، دەشکرێ پاشان هەر ئەم ژوورە بکرێتە  ژوورێکی سەرپەرشتی و لێپرسینەوە و دەستکراوە بەسەر ئۆرگانەکانی ڕێکخستنەکانی ناوەوەی ووڵات و دەروەی ووڵات .              

5-  پێدا چونەوە بە باڵای پەیکەرەی بزووتنەوەی گۆڕانداو ، ئا ڵ و گۆڕو، بەبەر دا کردنەوەی  ڕۆحێکی زیندوی گەنجانەو سەلیقە دارو پڕ کامڵی بزووتنەوەکە  .                                  

6- هەڵوشاندنە وەی  خانەو هەردوو جڤات و ژوورەکان .  

7-   زەمینە سازی بۆ کۆنگرە  بڕە خسێنرێ .                                                  

  بائیتر بەسبێ و کۆتایی بە کەمو کورتیەکان بێت ودەستورو ڕێبازەکەی کاک نەوشیران لەبیر نەکرێ .  مەبەستی منیش لەم نوسینە ئاسودەکردنی  ڕۆح و ویژدانی خۆمە زۆرم هەوڵ دا بەداخەوە هیچ نە کرا گوێ لە کەس نەگیرا هەزارانی تری  وە ک من ،ناچار بوون و  دوورە پەرێزییان هە ڵبژارد ، هەزاران کوردی هەندەران بە بڕوانامەی بەرز و زانستیەوە ، گەڕانەوە هەرێمە کەمان ، ئەوهەرێمە فیدراڵەی کە تەنها کورد خۆی  دەڵێ فیدراڵ ، تاێستاشی لەگەڵ بێ لە یەك کەسی غەیرەکوردم نە بیستوە بڵێ هەرێمی فیدراڵ ، بەداخەوە بەخۆیان زانست و بڕوانامە کانیانەوە ، بە تانەو توانجی نا ڕاستەو خۆ و گوێ لێنە گیراوی گەڕانەوە هەندەران ، ئێمەش چاوەڕوانین بزانین کەی جامەکە پڕدەبێ لە بوغرایی و لووت بەرزی و ، ئەوسا ئێوەش بای غوربەت بتان شەکێنێ .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!