سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تۆش ویژدانت هه‌یه‌ ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 کانوونی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ ‎ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د

له‌ كاتێكدا كه‌ سه‌ركرده‌ و حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كورد و عیراقیه‌كان له‌ ئاوه‌ لێڵه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر سه‌رقاڵی (ڕاوه‌ كورسین)..!! دراوسێكانمان شولیان لێ هه‌ڵكێشاوه‌ شه‌لم، كوێرم، نابوێرم له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ په‌لاماری گه‌ل و خاكه‌كامان ئه‌ده‌ن و شانازی به‌‌ ئۆپه‌راسێۆن دژ به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه‌ ده‌كه‌ن..
لێره‌دا ناكرێت كه‌ گله‌یی له‌ دوژمن و داگیركه‌ران بكه‌ین چونكه‌ كورد وته‌نی ( پشیله‌ له‌ ماڵ نه‌بێت مشكان تلیلیانه‌).. !!

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ردۆغان له‌ میانی كۆنفرانسی یه‌كه‌می دادوه‌ریی دادگا باڵاكان و دادگا ده‌ستورییه‌كاندا ڕایگه‌یاند `به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ له‌ زۆر شوێنی جیهان و به‌ تایبه‌ت له‌ ناوچه‌كه‌مان سته‌مگه‌ری ئه‌وتۆ ئه‌نجام ده‌درێن كه‌ ویژدانه‌كان خوێن لێدێنن`.
وتیشی `ئۆپه‌راسیۆنمان بۆ سه‌ر شه‌نگال و دامێنه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چۆغ ئه‌نجامدا… و ئۆپه‌راسیۆنی دیكه‌شی به‌دووا دێت`
و هه‌روه‌ها وتی ئه‌و هێرشانه‌ بۆ`` پاراستنی شكۆی ئوممه‌ت و هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌``

من لێره‌دا به‌ ئه‌ردۆغان ده‌ڵێم به‌ڵێ زۆر راسته‌ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابووردوت بۆ سه‌ر كامپی په‌نابه‌ران (شه‌هید ڕۆسته‌م جوودی) له‌ مه‌خمورو (گوندی سكێنی) شه‌نگال و شه‌هید كردنی ژن و منداڵی ئاواره‌ له‌ شه‌وی خۆ ئاماده‌كردنیان بۆ (جه‌ژنی ڕۆژوو) خوێنی له‌ وێژدانی خاوه‌ن ویژدانه‌كان هێنا به‌ڵام ئایا ویژدانی تۆشی هه‌ژاند؟؟ 
ئایا ‌‌له‌ پێناو پاراستنی ئوممه‌ت و هه‌موو مڕۆڤایه‌تیدا هێرش ده‌كه‌یته‌ سه‌ر منداڵه‌ شیرخۆره‌كان..؟؟ ئه‌رێ پێم ناڵێیت تۆیه‌كی ویژدان ناسك كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رێپێوانی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ئه‌ترسی و پێتوایه‌ ئومه‌ته‌كه‌ت و مرۆڤایه‌تی ئه‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و خێرا خوێن به‌رچاوت ئه‌گرێ چۆن ویژدانت ئازارت نادات ژنه‌ شه‌رڤانی گه‌لێكیتر پارچه‌پارچه‌ بكه‌ی ؟
ئایا ویژدان لای ئێوه‌ كاتیه‌؟
هه‌ست ناكه‌یت كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانت جگه‌ له‌ مه‌رگ و ماڵوێرانی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی تریان بۆت هه‌بێت؟ ئایا‌ شكۆی ئۆممه‌ت و مڕۆڤایه‌تی به‌ كوشتن و بڕین و به‌ند كردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و سوتاندن ده‌پارێزرێن یان به‌ ئاشتی..؟؟
ئایا چڵه‌ زه‌یتون لای ئێوه‌ هێمای شه‌ڕه‌ یان ئاشتی؟

هه‌ركاتێك ویژدانت له‌خه‌و هه‌ڵسا ئه‌وكات باس له‌ ئوممه‌ت و مرۆڤایه‌تی بكه‌..

له‌ كاتێكدا كه‌ هێرشی فڕۆكه‌ توركیه‌كان بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئاواره‌ و پارته‌ كورد و كوردستانیه‌كان به‌ تووندی ئیدانه‌ ده‌كه‌م به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش ده‌ڵێم .. ئه‌ی كامپی ئاواره‌كان له‌ ژێر چاودێری وردی ئێوه‌دا نه‌بوو..؟ باشه‌ ئه‌ی ویژدان و چاوو گوێ و مرۆڤایه‌تی لای ئێوه‌ چی لێهاتووه‌؟ ناشێ ئێوه‌ش له‌ پێناو پاراستنی شكۆی ئوممه‌ت و مرۆڤایه‌تیدا بێده‌نگیتان هه‌ڵبژاردبێت ؟

هیچم نیه‌ بۆ حزب و لایه‌نه سیاسی و‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێم چونكه‌ ده‌مێكه‌ هه‌ستی كوردایه‌تیان له‌ناخدا مردووه‌‌ و ده‌ستم لێ شتوون… 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!