سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ھەرێمی کوردستان بەرەو کوێ ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ مەسعود حەیدەر

لە مێژووی نوێی کورد لە دەوڵەتی عێراقی جمھوری، گەلی کورد بە چەند قۆناغێکی مێژوویی تێپەریوە کە دەبێت بیکەینە ھاندەر بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەھێز، لە چەند خاڵێک کورتی دەکەینەوە؛
١- پشتیوانی شۆڕشی ١٤ تەموز و پاشان لە دوای سێ ساڵ ھەڵگیرسانی شەڕ
٢- لە ساڵی ١٩٦١ ھەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول
٣- لە ساڵی ١٩٧٠ رێکەوتنی ١١ی ئازار
٤- لە ساڵی ١٩٧٤ نسکۆی شۆڕش
٥- لە ساڵی ١٩٧٦ ھەڵگیرسانەوەی شۆرش ( شۆرشی گوڵان و شۆرشی نوێ)
٦- ساڵی ١٩٨٧ و ١٩٨٨ ئەنفال و کیمیابارانی کورد
٧- لەساڵی ١٩٨٩ دروستکردنی بەرەی کوردستانی
٨- لە ساڵی ١٩٩١راپەرینە مەزنەکەی کورد
٩- لە ساڵی ١٩٩٢ دروستکردنی پەرلەمان و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

لە ساڵی ١٩٩٢ ھەرێمی کوردستان بە قۆناغی ھەستیاری جیاوازدا تێپەریوە تا ساڵی ٢٠٠٣ و روخانی رژێمی بەعس و بوژانەوەی بەرچاوی ھەرێمی کوردستان. قۆناغی حوکمڕانی بەرێز نێچیرڤان بەرزانی دەکرێ دابەشی بکەین بەسەر دوو قۆناغ:

١- قۆناغی بونیادنان و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی ھەرێمی کوردستان تا ئەو رادەی کە کۆچی پێچەوانە دەستی پێکردەوە لە ھەندەرانەوە بۆ کوردستان وە قۆناغێکی زێڕینە لە مێژووی ھەرێمی کوردستان کە تێیدا ھەرێم چووە سەر نەخشەی وزەی جیھان.

٢ قۆناغی بەرگری و پاراستنی کیانی فیدرالی ھەرێمی کوردستان. لەم قۆناغە ئابلۆقەی دارایی خرایە سەر ھەرێم و شەڕی داعش و ھەبوونی دوو ملیۆن ئاوارە کە زیاتر بوو لە ٣٠٪‏ دانیشتوانی ھەرێم و پاش ١٦ ئۆکتۆبەر پەلاماردانی سەربازی و ھەوڵی ھێنانی سوپاو حەشد بۆ گشت کوردستان و سەپاندنی ئابلۆقەی دارایی و سیاسی و دیبلۆماسی لەسەر ھەرێم. لەلایەک بە گیانفیدایی و خۆڕاگری پێشمەرگەو فەرماندەیی گشتی ھێزە چەکدارەکان پەلاماری سەربازی تێکشێکنرا. بۆ یەکەم جارە بە سیاسەتی ھێزی نەرم (القوە الناعمە) ئابلۆقەی ئابوری و سیاسی و دیبلۆماسی سەر ھەرێم لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و بە سەرپەرشتی جەنابی بارزانی مەرجع تێکشکێنرا و ھەرێمی کوردستان لە ئارامی سیاسی گیرسایەوە. دەبێ ئاماژە بە رۆلی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم و دەزگاکانی تر بکەین بۆ زامنکردنی سەقامگیری و ئارامی لە ھەرێم کە ئەرکی زۆر گەورەیان ئەنجامداوە. 
بەرەچاوکردنی ئەو خالانەی سەرەوە، پێویستە ئاماژەش بەوە بکەین کە ئەزمونەکەمان بێ کەموکوری نییەو پێویستە بنەماکانی دەوڵەت و حوکمڕانی مۆسسات بچەسپێنین و بەھێزی بکەین، بۆ ئەمەش ئێستا بارودۆخی ھەرێمی کوردستان لە ھەر کاتێک گونجاوترە، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان واقعی سیاسی نوێی ھێناوەتە کایەوە کە دەبێتە مایەی سەقامگیری سیاسی.
سەقامگیری سیاسی و ئەمنی لە ھەرێم دوو فاکتەری گرنگن بۆ حکومەتێکی بەھێز و دەستکراوە بۆ چەسپاندن و بەھێزبوونی کاری مۆسسات. حکومەتی داھاتووی ھەرێم درێژەپێدەرو تەواوکاری حکومەتی ئێستای ھەرێمە بە دیدگای نوێ کە سەرۆکی حکومەتی راسپێردراو بەرێز مەسرور بارزانی ھەیەتی بۆ پەرەپێدانی ئابوری و سەروەری یاسا لە کوردستانێکی بەھێز کە لێخۆشنەبوون لە گەندەڵی (#Zero_tolarance_corruption) یەکێک لە ئامانجە سەرەکێکان دەبێت. 
ئەرکی نیشتمانی ھەر دوو حزبە بەشداربۆکەی حکومەتە ( یەکێتی و گۆران) کە یەکلابن لە پشتیوانی ھەموو ھەنگاوەکانی حکومەتی ھەرێم کە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات و پابەند بن بە کارنامەی حکومەتەوە بۆ زامنکردنی سەقامگیری و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەلکی ھەرێم، ھەروەھا ئەرکی نیشتمانی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنیشە کە بەرپرسانەو بونیادنەرانە رەخنەو پرۆژەکانیان ئاراستەی حکومەت و پەرلەمان بکەن. سیاسەتی دێوەزمەکردن و شەیتانکردنی بەرانبەر و زمانی زبر خزمەت بە کۆمەڵگای کوردی پرۆسەی سیاسی ھەرێم ناکات. لە چوارساڵی داھاتوو ھەموو تێروانینەکان بە ئاراستەی حکومەتێکی بەھێزو کوردستانێکی بەھێزە، ئەوەش بە ھەوڵ و تێکۆشانی ھەموو لایەنەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەبێت.

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!