سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

گۆڕان كام رێگەی گرتوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 کانوونی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ لەتیف فاتیح فەرەج 
1
بە جێهێشتنی كۆمەڵی ئیسلامی لە لایەن گۆڕانەوە ، جۆرێكە لە بێوەفای سیاسی ، كۆمەڵی ئیسلامی كە بەردەوام و لە هەموولایەكەوە تەڵەو داوی بۆ دەنرێتەوە ، لەوەتەی گۆڕان دروست بووە ، بۆ یەكچركە بە جێی نەهێشتوە ، سەرەڕای جیاوازی بیرو ڕاو ئایدۆلۆژیا ، ئێستا كە بزوتنەوەی گۆڕان زۆر پێداگری لە چوونە ناو حكومەت دەكات و ئەوەش لە زاری هەموو ئەوانەوە دەگوترێ‌ كە رەنگە ئامانجێكیان هەبێت لەوەدا ، پرسیاری ئەوە ناكرێت ، كە لە حكومەتا بوون چی ، ئەی چی لە هاوپەیمانەتیە ئاكاریەكەی نێوان خۆیان كۆمەڵی ئیسلامی دەكەن ، كە نەوشیروان مستەفا زۆری بەلاوە گرنگ بوو ئەو هاوپەیمانەتیە بەهێز ترو فراوانتر بكرێت .
2
بزوتنەوەی گۆڕان لە بری سیاسەت بكات لە نێوان پارتی و یەكێتیدا یاری دەكات ، ئێستا كە لە یەكێتی كویسە ، هۆیەكەی ئەوەیە تەققە لە بارەگای سەرەكی بزوتنەوەكەو وێنەی نەوشیروان مستەفا كرا ، هەڵبەت ئەوە راستە، بەڵام تا ئێستا ڕون نیە پلانەكە چۆن بوو ، چ دەزگایەكی موخابەراتی لە پشتیەوەیەتی ، بۆ ئەوە كرا ، بۆ دیوارێكی بەردین خرایە نێوان گۆڕان و یەكێتیەوە كە دوای مەرگی نەوشیروان مستەفاو مام جەلال لە هەردوو لاوە كۆدەنگیەك دروست بووبوو بۆ ئەوەی رێكەوتنەكەی دەباشان بەرەو سەر بەرن .
3
بزوتنەوەی گۆڕان هەقی خۆیەتی بیر لەوە بكاتەوە بچێتە حكومەتەوە و لە تەك پارتیا رێكەوتن بكات ، لێ‌ دەبێت ئەوە بزانێ‌ پارتی و یەكێتی هەردوك ئازاریان داوە ، ئەگەر بیانوی ئێستای گۆڕان ئەوە بێت كە یەكێتی دەیەوێ‌ گۆڕان نەهێڵێت ، دەی با زەحمەت بكێشێت هەواڵێكی گۆڕانەكانی بادینانیش بپرسێت ، با پرسیاری ئەوەش لە پارتی بكات ، ئەرێ‌ ئەو حزبە خۆی كادیری كەمە تا مەسعود حەیدەرو حەمەحاجیەكانی ناوگۆڕان بەرێت و بیانكاتە شت .
4
بزوتنەوەی گۆڕان لە بری بیركردنەوە لە چونە ناو حكومەت هەقە بیر لە حاڵی شێوای ناو ماڵەكەی خۆی بكاتەوە و رێگەش نەدات ئەوەندە رەخنە گرەكانی ئەو بزوتنەوەیە بە سەگ و شتی تر بچوێنرێن، كاك نەوشیروان هەرگیز رەخنە گرەكانی بە سەگ نەچواند ئەم داهێنانە لەكوێوە هات ، سەدان هەزار كەس ئومێدیان بە گۆڕان بوو ، دەیان هەزار كەس بۆ ئەو بزوتنەوەیە هەموو دەسكەوتێكیان توڕداو هەندێك كەوتنە سەر ساجی عەلی ، ئەرێ‌ ئەم بزوتنەوەیە بیر كەرەوەیەكی تیا نەماوە .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!