سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کورد و شکست ، یەک ساڵ بەنمونە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ هونەر تۆفیق
مێژووی کورد ، مێژووی شکستەکانیەتی نەک مێژووی سەرکەوتن . ئینسانی کورد لەسەر ئەوە مێژووە پڕ لە شکستە بونیادنراوە بۆیە لەناخەوە مرۆڤی کورد هەر لە زاینیەوە مرۆڤێکی تێکشاوە . 
زۆربەی گەلانی دنیا لە ئەزموونی شکستەوە ( سەربازی ، سیاسی ، ئابووری )کیانێکی تۆکمەیان بۆ خۆیان دروستکردووە ، کورد نەبێت . کورد لە شکستدا لە دایک دەبێت ، لە شکستدا دەژی و بە شکستەوە دەمرێت . مردنی هەموو سەرکردەکانی کورد ، مردنێک بووە لە شکستدا . لەناو ئەو دنیای شکستەدا سیاسەتی شکست چەند بارە دەکرێتەوە .
لەماوەی ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک شکستی گەورە بەسەر ئینسان و حیزب و سیاسەت و سوپای کورددا هاتووە کە بەر هەر گەلێکی دیکە کەوتبا ئێستا بە سەدان پێداچوونەوەی مێژوویی بەخۆیدا دەکردەوە ، هەموو بوونی خۆی تەرخان دەکرد بۆ چارەسەری . تەنانەت تاقمێکی بێ دەماغی وەکو داعش لەپاش شکستە سەربازیەکانی خەریکی پێداچوونەوە و چارەسەری پرسی شکستەکەیەتی . کەچی کورد نا .
لەنێوان ٢٥ ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ دا ، تا ئەمڕۆ ، ئێمە کۆمەڵێک شکستی قورسمان خواردووە :
شکستی ڕیفراندۆم و لەدەست دانی نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان .
شکستی لەدەستدانی عەفرین .
شکستی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لەهەرێمدا و لەدەستدانی نیوەی دەنگەکانی لە هەڵبژاردنەکاندا .
شکستی ئابووری و قوڵبوونەوەی قەیرانی دارایی .
شکستی پێگە و ڕۆڵی کورد لە سیاسەت و هاوکێشەکانی ناوچەکەدا .
شکستی حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان . بەتایبەتی نامەکەی ئێران لە ڕێگای بۆردمانی رۆکێتەکانیەوە .
شکستی پەیوەندی نێوان پەکەکە و یەکێتی . ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی کێشەکەیان تا ناکۆکی سەربازی و پێکدادان .
شکستی پێگەی کورد لە ناو حکومەتی نوێ ی عێراقدا ... هتد 
بەم هەموو شکستەوە کورد ناتوانێت پێداچوونەوەیەک بە پەیوەندی کورد و کورد خۆی و بە چارەسەری پرسی شکستەکانی خۆیدا بکاتەوە . بۆیە چاوەڕوانی شکستی ترسناکتر دەکرێت لەناو پرۆژە شەڕانگێزە دێرینەکەی تورکیادا بۆ کوردستان .
ئەگەر یەکێتی وریانەبێت و بیەوێت بەم هەڵەشەییە لەناو شکستەکاندا بجوڵێتەوە تورکیا توشی شەڕێکی ترسناکی دەکات کە دوور نیە سەری بخوات . بەریەککەوتنی پەکەکە و یەکێتی لە زۆنی سەوزدا . بۆ تورکیا دەکاتە کردنەوەی ئەو دەرگایەی بەنیازە لێوەی تاقمە تیرۆریستەکانی سوریای پێدا بگوێزێتەوە بۆ سنوورەکانی ئێران لە قەندیل و خوارترەوە .
دروست بوونی کەلێنێکی وەها ، دەکاتە ڕەخساندنی زەمینە بۆ ناردنی ئەو گروپانە بۆ زۆنی سەوز . بێ گومان ئێران دەستەوەستان نابێت لە حاڵەتی بوونی هێزگەلێکی عەقائیدی و مەزهەبی دژ بە ئێران لە نزیک سنوورەکانیدا . ئەگەر یەکێتی خۆی بخاتە ناو ئەو تەڵە ترسناکەی تورکیاوە . یەکەم لایەن کۆتایی بە یەکێتی بهێنێت خودی ئێرانی دۆستی دەبێت و تورکیاش لەهەموو ئەگەرەکاندا بە سوودمەندی دێتە دەرەوە .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!