سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەرێم لەكوێوە بۆ كوێ؟ 

بڵاوکراوەتەوە لە : 29 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ بەهادین نوری

لێرەدا ناتوانم بڵێم من نەخشەیەك ( یان بەرنامەیەك ) بۆ ئاوە دانكردنەوەی هە ریم دادەنێم . داڕشتنی ئەم نەخشەیە لە هەموو ولاتێكدا لە بنەرەتەوە ئەركی دەولەتە ، چونكە بووجەو پیداویستی بەرنامە ڕێژی و جیبەجێكردنی تە نها لای دە وڵەتە . بەلام لە سایەی ڕژێمی دیموكراتیدا كەرتی تایبەتیش دەتوانێ بە شداری بكات . 

لە ١٢ سالی سەرەتای هەریمدا ، كە داهاتێكی كەم دەهاتە دەست ، ئەو بووجە بچووكەی ولات خەرجدەكرا بۆ شەڕی براكوژی و ململانێی خوێناوی لە نیوان هەردوو حیزبی دەسەلاتداردا . لەبەرئەوە پرسی ئاوەدانكردنەوەی ئەم ولاتە كاولكراوە لە و ١٢ سالەی پێش ڕووخانی ڕژیمی سەدامدا جێگەی قسە و باسیكی جدی نەبوو . بەڵام پاش ڕووخانی سەدام و پاش ئەوەی ١٧٪ بووجەی عێراق تەرخانكرا بۆ هەرێم و لە هەمانكاتدا شەڕی براكوژی وە ستابوو ، هەرێم نەختێ لە ئاوە دانكردنەوە و چاكسازی بە خۆیەوە دە بینی لە بواری ڕێگە و بان و دروستكردن و چاككردنی قوتابخانە و خەستەخانە و یارمەتی بەڵیندەران بۆ جێبەجێكردنی كۆمەڵێ پرۆژەی بچووكی ئاوەدانكردنەوە ... هتد كەر تی تایبەتیش ڕۆڵێكی بینی بۆ درووستكردنی خانووبەرە . شان بە شانی هەموو ئەمەش گەندەڵكاری بە شێوەیەكی بەربڵاو لە گۆڕەپانەكەدا هەبووە لە لایەن هەموو بەر پرسانی حكومەت و حیزبەوە . هەتا پلە و پایەی بەرپرس بەرزتر بووبێ گە ندەلكاریەكەی زێتربووە . هەتا داهاتی گشتی هەرێم زیادی كردبێ گەندەلكاریش زیادی كردووە . 

بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم زۆر بوو بۆ سەدان هەزار بەرمیل وەزارەتی سامانە سروشتیەكان دامەزرێنرا و لە لایەن لوتكەی دەسەلاتەوە سە رپەرەشتی دەكرا بۆ ئەوەی بكرێتە پەردەیەك بۆ شاردنەوەی بڕی بەرهەم هێنراوی نەوت و پوول و پارەی فرۆشتن دوور لە هەموو شەفافیەتێ . دیارە هەلە و نەزانی ئاشتی هەورامی كێشەی بۆ خۆشیان دروستكرد بە لام باجی ئەو هەڵانەشیان سەپاند بە سەر ئەم میللەتەداماوە دا . پاشەكەوتی زۆرە ملی مووچەیان سەپاند بە سەر كارمەندان و خانە نشیناندا + پرۆژەئەهلیەكانیان وە ستاند + بازاڕیان شڵەژان و بێكاریان زیادكرد ... هتد . هە تا ئەم چركەیەش ، لە گەل ئەوەش نرخی نەوت زۆر بەرز بووە وە ، پا شە كەوتی مووچە هەر بەردەوامە . كەس ناتوانی گرەو لە سەر ئەم حكومرانانە بكات كە ٢٧ ساڵە لە سەر كورسین وشتێكیان نەكردووە شانازی پێوە بكەن . بزووتنەوەی ئۆپۆزسوێنیش قەت نەیتوانیوە ببێتە ئەو هێزە كە بتوانی ڕێگە لە تەزویری هەڵبژاردن بگرێت و دە سەلات بگۆڕێ . 

پێدەچێ دوای هەڵبژاردنی ٣٠ ئەیلوول وەزعی هەرێم وەك خۆی بمێنێتەوە یان خراپتریش ببێ و ئۆپۆزسیۆن لاوازتریش ببێ كە هەر لە ئەسلدا لاواز بوو ، قسەو باس گەرمە لەسەر ئەوەكە پەلی سەرەكی ئۆپۆزسۆن – بزووتنەوەی گۆڕان ـــ ئەزموونی بە شداریەكەی پێشووی لە بیرچۆتەوە و جاریكیتریش دە یەوێ خۆی تاقی بكاتەوە . ئە وە ئاشكرایە كە پارتی و یەكێتی لە ساڵی ١٩٦٤ وە بوونەتە دووژمنی یەكتر و دەیەها ساڵ سەرگەرمی شەڕی براكوژی بوون . ئیستەش هەردووژمنی یەكترن . بەڵام ئەو جۆرە دوژمنەن كە نە پێكەوەیان دەكرێ و نە بێیەكیشیا ن دەكرێ . بەرژە وەندی دارایی و سیاسی هەردو خێزانی حكومرانی بە ستووە بەیەكەوە . بەلام هیچ شك نا بەم كە گۆران ببە ستیتە وە بەو دوحیزبەوە ، مە گەر هەرعە قڵیە تی سیاسی سەركردە كان . 

بە هەر حاڵ بێ ئە گەر گۆڕان و كۆمەڵیش بچنە نێو حكومەتی پارتی و یەكیتی ئۆپۆزسوێن لە هەریمدا هەر دەمینێ و شانسی گەشەكردنی باشیشی لە بەردەمدایە چونكە ڕەگو ڕیشەی ئۆ پۆزسوێنی سیاسی لە نێو كۆمەڵگەی هەرێمدایە ، نەك لە باخەلی ئەم حیزب و ئە وحیزب . ئە مە هەلیكی باش بۆ بزووتنەوەی نەوەی نوێ دە سازێنێ كە ڕۆڵێكی چالاك لەگۆرەپانەكەدا بگێڕێ بۆ دروستكردنی بەرەیەكی جەماوەری بەربلاو ، بەومەرجە نەوەی نوێ لێزانانە هێڵی سیاسی خۆی داڕێژێ و جێبە جێیكات و خۆی لە و هەلانە بپاریزێ كە پیشتر تێیكەوت . 

خۆ ئەگەر بزافی چاكسازی دیموكراتیش پەیدا ببێ ئەوە دەبنە دو ڕێخراوی نوێ كە پێوەندیان نیە بە حیزبە كۆنەكانەوە و دەتوانن ئەو گۆڕانكاریانە بەرپا بكەن كە جەماوەر دەیەوێت 
(ماویەتی )

 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!