سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ماسی لە کلکەوە ڕاو ناکرێت 

بڵاوکراوەتەوە لە : 27 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

■  هونەر تۆفیق
هەرچەندە بەپێ ی پەندە تورکیەکە بێت کە دەڵێت : ماسی لە سەریەوە ڕاو دەکرێت . بەڵام بۆ پرسی کورد لە تورکیادا ڕاست دەرنەچوو. چونکە ئەوان پێیان وابوو ئەگەر سەری ماسیە سرکەکەی کورد لە تورکیادا بەدیل بگرن . کۆتایی بە پەکەکە دێنن . لە ساڵی ١٩٩٩ دا تورکیا بەهاوکاری مۆسادی ئیسرائیلی سەری ماسیەکەی کورد ( ئۆجەلان) ی لە کینییاوە ڕاوکرد . بەڵام لەبری ئەوەی پەکەکە کۆتایی پێ بێت ، گەورەتربوو . 
ئێستا پێچەوانەی پەندەکەیان ، تورکیا دەیەوێت ئەمجارەیان ڕاوە ماسیەکە لە کلکەوە ئەزموون بکات . لەگەڵ ئەوەدا کە مەحاڵە ماسی لە کلکەوە ڕاوناکرێت ، لە لوس و خزی و سرکیەکەی پەکەکەشدا ( لە هەرکام لە مۆدێلەکانی پارچەکانی کوردستاندا بێت )
هەوڵدان بۆ کلک گرتنی پەکەکە نەدەبێتە مایەی کۆتایی ئەو حیزبە و نە دڵی تورکیاش بە کورد ڕازی دەبێت . کورد لە دیدی کەلتوور و سیاسەتی تورکیدا هەر ئەو گیرفانە دڕاوەیە کە شایەنی ئەوە نیە لیرەیەکی تیادا هەڵگریت . ئەوەش هەر پەندێکی تری تورکیە کە دەڵێن : کورد گیرفانێکی دڕاوە نابێت ماڵی خۆتی تیادا هەڵگریت . کەچی ئەو گیرفانە دڕاوە ، بەهەموو ئەزموونە تاڵەکانیەوە لەگەڵ تورکیادا ، تازە بەنیازە لەپێناو ڕازیکردنی دڵی تورکیادا ئەزموونی لەکلکەوە ڕاوەماسی کردن بکات.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە