سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سلێمانی وەک شارێکی خوار..!

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ توانا ئەمین

شارەکان بەرد و چیمەنتۆ نین... هەر وەک چۆن ڕۆحیان ھەیە، دڵیشیان ھەیە؛ ھەیانە دڵ ناسک وەک (ڤارنا)... ھەیانە دڵ ڕەق وەک (بەغدا)... ھەیانە بوغزاویی وەک (تاران)... ھەیانە شیرین وەک (سۆفیا).... هەیانە نیان وەک (ئیستانبوڵ)... هەیانە دڵتەڕ وەک (ستۆکهۆڵم)... ئەوان غیرە دەکەن.. توڕە دەبن... خەون دەبینن... فریو لە شارەکاندا عارفێکە ئیبلیس، مفستۆفێڵسێکە لە بەرگی پەریا... شارەکان جادوو لەسەرنشینەکانیان دەکەن، جادووەکانیان کەمتر لە کۆڵان و لارێ ‌و ماڵەکانیاندا دەردەکەوێ، ئەم تەلیسمە ئەو کاتە دەمانگرێ کە شارەکان جێ دە‌ھێڵین.
دروست جادووی شارەکان وەک جادووی خودی جادووکەرەکان وەھایەک؛ جادووی سپییان ھەیە... سیحری ڕەش... ھەیانە سەرساممان ناکەن، ھەیانە کاری نەکردە نییە، بەڵام ئێمە ناتوانین بیکەین، ھەیانە ئێجگار سەرسوڕھێنەرە -‌بۆ من فرانکفۆرت ئەمەی دواییان بوو-. شارەکانیش ‌ھەروان، بەو جیاوازییەی ئەمان ھەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی پاش جێھێشتنیان؛ سیحرەکەت لێ بکەن!
ئەگەر دڵتان نەیەشێ، دەبێ ڕێگەم بدەن بڵێم؛ ئەم سلێمانییە، شارێکی (خوار)ـە، ئەم ھەڵکەوتە جیۆگرافییەشی هەمیشە کاریگەرییەکی ڕۆحیی بەشێوەیەکی ئاسۆیی و (ڕێک)ی لەسەر ھاوشارییەکانی هەبووە و ھەیە... سلێمانی شارێکە حورمەتی کوڕوکچە باشەکانی ناگرێت... مناڵەکانی خۆی دەکاتە دەرەوە... بۆ ئەوەی لەم دێڕە بگەیت؛ دەبێ بچی مێژووی بخوێنیتەوە... سەیری شارپێچۆڵکردنی مەولانا خالید بکەیت... سەیری سەرهەڵگرتنەکەی نالی و گۆڕونبونی لە غەریبیی، سەیری... هیچ هەر لێی گەڕێ..
سەرەنجام سلێمانی، تەنها شاری دونیایە کە دڵڕەق و خوێنشیرینە پێکەوە!


.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە