سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دیاردەی كوشتن

بڵاوکراوەتەوە لە : 14 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ رێبین عومەر

بۆ ساڵی 2018  پەنجا شاری دنیا ناسێنراوە كە زۆرترین تاوان و كوشتنی تیا ئەنجامدراوە ، پێگەی (valuewalk) لە راپۆرتێكیدا باسی لەوە كردووە كە بەهۆی رەق و تۆڵە و جەنگ و بوونی چەك لە دەستی خەڵكی سڤیل و بوونی باندە بازرگانییە نایاساییەكان زۆرترین تاوانی كوشتن رویداوە ، ئەمریكای لاتین و ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەراست لە پێشسەوە ئەو جێگایانەن كە لەم راپۆرتەدا بەووردی باسی لێوەكراوە كە ئاماژەبەوە كراوە شارەكانی ( بیلیم و فۆرتالیزا  و ناتال لە بەرازیل و جوایان و كاراكاس لە فەنزویلا و فیكتوریا و لوسكابوس و ئەكابولكو و لاباز و تیوانا لە مەكسیك ) لەو دە ناوچەی جیهانن كە بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسی و ئابوری و بازرگانی نایاسایی زۆرترین تاوانیان بۆ ساڵی 2018 تێدا ئەنجام دراوە .

كوشتن و تۆڵە لە هەرێمی كوردستان ؟
رۆژانە لە میدیاكانەوەی گوێبیست دەبین كە حاڵەتی كوشتن رویداوە ، زۆرترین ئەو حاڵەتانەی كە كوشتنی لێكەوتۆتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە چەك لەدەستی هاوڵاتیاندایە هەرلەبەر ئەوەش بێ گەڕانەوە بۆ تەرازووی دادوەری لە كوردستان دیاردەی تۆڵەكردنەوە و كوشتن خەریكە دەبێتە حاڵەت ، هەرچەندە ئاماری روون و دان پێدراو بەردەست نییە بەڵام ئەگەر سەرنجێك لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەك بدەین دەبینین لەسەر 25 هەزار دیناری عێراق و لەسەر گرتنی سەرچوۆپیوو لە سەربینینی منداڵێك لە لایەن باوكییەوە لە شاری كۆیە كە تازەترین تاوانی كوشتنە لەم هەفتەیە گەنجێكی 31 ساڵ بەدەستی مامی كە خەزوری كۆنی بووە ، لەناو ماڵەكەی خۆی دەكوژرێت ، ئەم جۆرە لە تاوانی كوشتن دەری دەخات كە گرفتێكی گەورە هەیە و حكومەت دەبێت رووبەڕووی بۆستێتەوە تا ئاسایشی كۆمەڵگە بە ئاقارێكی خراپ و لاڕێ نەڕوات .

دیاردەی تەقەكردن و چەك داری ؟
لە كوردستان وەختێك لەهەر كەسێك دەپرسی كە ئاخۆ بۆ چەكت هەڵگرتووە و پەنات بۆ ئەو ئامرازە توندە بردووە دەڵێت : بۆ خۆپارێزی و پاراستنی خۆ ، ئەم جۆرە لە دیدگا بۆ تاك لەناو كۆمەڵ وەختێك لە دایك دەبێ كە ئاسایشی ووڵات لە ئارامی و ئۆقرەی نەبێت ، جگەلەوەش بێمتمانەی و لاوازی دەزگاكانی رووبەڕووی دیاردە ناشارستانییەكان وایكردووە كە رۆژ بەرۆژ كوشتن لە ناو فەرهەنگی كۆمەڵگە خۆی نوێ بكاتەوە  ، رەگی قوڵی دیاردەی چەكداری لە كوردستان بە زۆری دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نائارامیەی كە لەم ووڵاتە بەردەوام هەبووە و شەڕ و جەنگ بە بەردەوامی بۆتە بەشێك لەژیانی خەڵك و پێكهاتەی كۆمەڵایەتی وایكردووە كە بەردەوام چەك لەدەستی تاك حزوری جدی هەبێ . 

ئەوەی جێگەی باس و هەڵوەستە كردنە كە دەسەڵاتی دادوەری و تەشریعی و تەنفیزی هەنگاوی جدیان تا ئێستا نەناوە لەسەر ئەم جۆرە دیارەدە قێزەونەو بەریان بەو دیاردەیە پێ نەگیراوە ، ئێستا رۆژانە چیرۆكەكانی كوشتن و تۆڵەكردنەوە بۆتە فاكێكی قێزەون كە ژیان و ئاسایشی كۆمەڵگەی خستۆتە مەترسییەوە  .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!