سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئەمجارە پێویستمان بە ئۆپۆزسیۆنە

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 ■ ئادەم ئاودەڵ 

بەدرێژایی ٢٧ ساڵەی حکومرانی کوردی لە باشوری کوردستان ، ھیچ کابینەیەک ھێندەی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێم پرکێشە و سەرئێشە نەبووە ، کە دەرئەنجامی پێکھێنانی حکومەتی بنکە فراوان بوو . ھەم لێوانلێو بوو لە قەیرانی دارایی و ھەمیش تەژی بوو لە کێشمە کێشمی سیاسی و سەرباری ھەموو ئەوانەش قەیرانێکی قوڵی ئەمنی بەدوای خۆیدا ھێنا کە شەری داعش بوو.
یەکێک لە بنەماکانی بەھێزی حکومەت لە ھەر وڵاتێک بە تایبەت وڵاتانی مۆدێرن ، بریتیە لە بونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و جدی ، کەھەم چاودێرێکی باشی حکومەتە و ھەمیش رۆلێکی کاریگەر دەبینێ لە ھۆشیاری و ئاگادار کردنەوەی ھاوڵاتیان . کابینەی ھەشتی حکومەتی ھەرێم لەمە بێ بەری بوو ، بەناوی حکومەتی بنکەفراوانەوە رێچکە دیموکراسیەکەیان لەق کرد ، کە ئەمەش رێگە خۆش کەر بوو بۆ ھەنێ قەراری سیاسی و ئابوری کە لە غیابی ھێزی بەرھەڵستکار بدرێ .ئەگەرچی سالێ ٢٠٠٩ سەرەتایی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و جدی بوو لە ھەرێم ، بەڵام لە جیاتی برەودان بەوجۆرە سیاسەت و ململانێیە لە کابینەی ھەشت ، کەشتی ئۆپۆزسیۆن بوون لەنگەری گرت کە زەرەرێکی زۆری لە پرۆسەی دیموکراسی ناوچەکەدا.
ئەگەرچی نەبونی ئۆپۆزسیۆن لە کابینەی ھەشت عەیبەیەکی گەورەبوو ، لەوەش گەورەتر بونی ھەندێک ھێزبوو کە قاچێکیان لە حکومەت و قاچەکەی تریان لە دەرەوەی حکومەت بوو ، کە ئەمە لە ھیچ شوێنێکی سیاسەتی دونیادا جێگەی نابێتەوە ، ئەمەش ھێندەی تر حکومەتی ھەرێمی ئیفلیج و لاوازترکرد.
لە ئێستادا خەریکە تای ھەڵبژاردنی حیزبەکان کۆتایی دێت و ھێدی ھێدی نزیک بونەوە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ بەدی دەکرێ ، لە حیزبی یەکەمەوە بۆ دووەم و ....ھتد.
خواستی ئێستای ھاوڵاتیان و تەنانەت بەشێکی حیزبە سیاسیەکانیش ئەوەیە ، حکومەتی ئەمجارە جیاوازبێ لە ھی پێش خۆیی و ئەو میکانیزم و ئالیەتانەی پێشو گیرانە بەر ھەرگیز دووبارە نەبنەوە ، کە لە پێشی ھەموشیان بونی ئۆپۆزسیۆنە کە کۆڵەکەیەکی سەرەکی بەرێوەبردنی ھەر وڵاتێکی دیموکراسییە. 
لە ئێستادا لە شەش لایەنە سەرەکیەکەی ھەرێم دوو لایەنیان ھەلوێستی رونی خۆیان راگەیاندووە کەبەشداری ئەم کابینەیە ناکەن و تەنھا چوار لایەن ماوە کە نیەتیانە لەم کابینەیە بەشداربن یاخود پشکیان ھەبێ ، ھەرچۆنێک بێ ئێستا روون بۆتەوە کە لەم کابینەیە ئۆپۆزسیۆنمان دەبێ ، بەڵام چ ئۆپۆزسیۆنێک،،، ؟؟؟؟ ئەوانەی کە بە راست و چەوتی ئەم وڵاتە قەڵسن و نە رەش نە سپی ئەم وڵاتەیان قبوڵ نیە ؟؟؟ یاخود ئۆپۆزسیۆنێک کە نیوەی لە دەسەڵات و ئەوەی تری بەرھەڵستکارە ؟؟؟ یانیش ئۆپۆزسیۆنێک کە بەھەموو بریارەکانی دەسەڵات رازییە( وەک لە کابینەی پێشو بینیمان)؟؟؟ 
ھەنوکە لای تاکی کورد پرسێکی روون بونی ھەیە کە ئەویش ئەوەیە ، بۆئەوەی ریفراندۆمێکی نەخەمڵیوی تر دووبارە نەبێتەوە و بۆ ئەوەی دیسان نیوەی خاکی کوردستان لەدەست نەدەین و جارێکی تر ئاوارە و دەربەدەر نەبین ، پێویستیمان بە ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک ھەیە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!