سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

"یاسایی بودجەی حزبە کوردستانیەکان پێچەوانەی دەستورە"

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ ئومێد جاف

لە عێراق ئازادی پێکهێنانی پارتە سیاسیەکان یان پەیوەندی پێوەکردنیان پارێزراوە لەبەر رۆشنایی ئەحکامی ماددە (٣٩/یەکەم) دەستوری هەمیشەی عێراق. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە یاسا ژمارە (٣٦ی ساڵی ٢٠١٥) دامەزراندن و پەیوەندی حزبەکان لە فەرمانگەی ئەحزاب کە لە ژێر سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رێکدەخرێت. هەروەها بەپیی یاساکە حزبەکان لە بودجەی گشتی عێراق میزانی بۆ دیاری دەکرێت. رێژەی (٢٠%) دابەش دەکرێت لەسە بنەمای تۆمار بوونی حزبەکان لە فەرمانگەی ئەحزاب. رێژەی (٨٠%) دابەش دەکرێت بەسەر ئەو حزبانەی کە کورسیان هەیە لە کۆی (٣٢٩) کورسیەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ئەم دیاریکردنە لەسەر بودجەی سیادی عێراق دیاری دەکرێت بۆ سەرجەم حزبە سیاسیەکانی عێراق.
بەگەشتنی بەشە بودجەی هەرێم لە حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ داهاتی ناوخۆی هەرێم رێژەی (١%) یەک لەسەد دەروات بۆ حزبەکوردستانیەکان کە بە یاسای ژمارە (١٧ ساڵی ١٩٩٣) هەمووارکراو دامەزراون. 
لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاسای پێدانی بودجەی حزبەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە (٥ی ساڵی ٢٠١٤)‌ لە بەرواری (٤/٩/٢٠١٤) بە دواوە سەدان ملیار دیناری حزبە کوردستانیەکان قەرزارە. کە بە یاسا نابێت دووجار لە بودجەی گشتی هاوکاری حزبەکانی کوردستان بکرێت.

پارێزەر/ ئومێد حمەرشید جاف
 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە