سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خواستی دەسەڵات بۆ لاوازكردنی پەرلەمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تشرینی دووەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ كمال محمد

راستە كەدەڵێن بۆرژوازی كێشەی چینایەتی قورستركردوە هەروەك هەوڵەكانی دەسەڵات بۆپەرلەمان لەم هەرێمەدا بەتایبەتی !
هەوڵەكان و رێگرییەكانی دەسەڵات بۆ پەرلەمان. و كاری پەرلەمانی ئەوەیەكەواپەرلەمان وپەرلەنماتارنەتوانێت وەك كارەكتەرێكی سیاسی و ئەخلاقی گرەنتی خۆی بكات بۆئەوەیهیچ كات نەتوانێت بەواتاراستەقینەكەی خۆی بگات كەڕەوایەتی دانە بەدیموكراسی و نەهێشتنی كۆمەڵگایەكی چینایەتی و هێنانەدی گۆڕانكاری!
ئەوەی پەرلەمانتارو و پەرلەمان و یاساو دەسەڵات پێڕەوی ئەكەن لەم هەرێمە هەنگاونانە بەرەو كۆمەڵگایەكی چینایەتی ،بێگومان ئەمەش بەهۆی زۆرترین كورسی پەرلەمانییەوەكە بێبەش نییە لەساختەی دەنگ و ئیرادە!
دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمەچەندین توێژی كۆمەڵگایان بۆخۆیان كردوە بە ئامراز و تەنانەت چینێكی هەرەزێدە كۆمەڵگاو هاوڵاتیانیان خستۆتە دۆخی پركێشەوە !

پەرلەمانی كوردستان لەماوەی چوارساڵی رابردوداجگە لەچوارچێوەیەكی  رەشنوسی گەڵاڵەكراو لەلایەن حیزبەكانەوە نەیتوانیوە بەرجەستەكردنێكی گرنگ و بایەخداربهێنێتە ئاراوە لەبواری كرداریدا !چون لەراستیدائەوە بزاڤ و دەزگایەكی پێشەنگ نییە تەنهالەبەرامبەرهەژمونگەرایی سەرمایەداری حیزبەكان و پەرلەمانتارەكانیان سەری هەڵدابێت،بەڵكوپەرلەمان بۆئەوەیە خودی ڕۆڵی كۆمەڵگابون ببینێت ئەمەش راستترین و ئەخلاقیترین و سیاسیترین  رێگای رزگاربونە لەقەیرانی سیاسی و ئابوری و چینایەتی و ......هتد .

خواست دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە ئەوەیەپەرلەمانێك بنیادبنێین كەتوانای تاوتوێنەكردنی پرۆژەیاساكانی نەبێت لەخزمەتی گەلدابەهۆی رێگرییەكانیان و تەنانەت كارگەشتە ئەوەی دەرگای پەرلەمان بەروی پەرلەمانتارانەوە دابخرێ و پەرلەمانتاران ئاودیوی بەشەكەی دیكەی دەسەڵات بكرێت ،لێرەدا پەرلەمان ئەبێ چ بەهاوگرنگییەكی هەبێت كاتێك سیستەمی حكومرانی لەناوزۆرترین نایەكسانیدایە،بەهۆی سیاسەتەكانی دەسەڵاتەوەبۆئەوەی كە ئەم دامەزراوەیە روبەروی لەناوچون بكاتەوەوبێكاروبێ ڕۆڵ بكرێت و بڕزێنریت تادەسبەرداری تەواو لە بەهاوئەركە سەرەكییەكانی خۆی ببێت ،هەروەك بەخشینی ئیمتیازات و بودجەوموچەیەكی زەبەلاح بۆ ئەندام پەرلەمانەكان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە كە بێگومان مەبەست لەم كارەكەوتنە ژێرهەژمونگەرایی  بەهێزترین دامەزراوەی یاسادانانە لەژێردەسەڵاتی خۆیانداكەئەمەش یەكێكەلەرێگاكان بۆكەلێن خستنەناوكاری خەباتی پەرلەمانی و هاوڵاتیاندا،بۆئەوەی چیدیكەهاوڵاتیان بڕوایان بەم دامەزراوەیە كاڵ ببێتەوەولەم رێگایەوەنەتوانرێت قەیرانی كۆمەڵگاوەكوماناوبونیادێكی نوێ دەربازبكرێت ،بۆیەكەلەگەل هەمووئەمانەشدا تەواوی هێزورەنگەكانی پەرلەمان بەكارئەهێنرێت وەك ئەوەی بلێی هاوتاویەكسانن !

ئەوەی جێگای هەڵوەستەلەسەركردنەئەوەیە كەسەرەرای هەوڵەكانی لەكارخستن ئەم دامەزراوەیە لەلایەن دەسەڵاتەوە لەماوەی ٢٧ ساڵی رابردودائایا خەلكی بەش مەینەت و دەنگە ناڕازییەكان دەنگیان بە ئۆپۆزسیۆن داوە بۆ ئەوەی جیاوازی چینایەتی نەهێڵن و سەروەری بۆ یاساودامەزراوەسیاسییەكان بگەڕێننەوە یان جیاوازی خۆیان وەك هێزی دژەسیستەم و پەرلەمانتارانی دەسەڵات نەهێڵن و وەك ئەوان هەوڵی خۆژیاندن بدەن ؟بەڵام ئەوبەهەڵەداچونەودرێژەدان بە خۆژیاندنەیان نایان كات بە هێزێكی واقعی و راستەقینە بۆداهاتو  .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!