سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مل .. ھەڵکێشان!

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 ■ ئاشتی عەبدوڵا

بەپێی دروشمەکان بێت ئێمە لەسەردەمی دیموکراسی و نوێبوونەوەداین، ساڵ ساڵی ٢٠١٨ یەو جگە لەوەی سۆسیال دیموکراتین، ئەی خێرە لەدوای ھەرەشەی مل ھەڵکێشان لەبەردەم مایکەکانەوە کەسێک لەم حزبەماندا ناڕەزایی دەرنەبڕی و بڵێ سەردەمی عەنتەریات و زمانی چەک و چەقۆ بەسەرچوو !!
بەڕیشی دیموکراسی و نوێگەراییەکەمان رەوایە ھەرکات قسەیەک کرا، نووسینێک نوسراو بەدڵی پاڵەوانی قەڵەم شکێن وچەک بەدەست نەبوو، ھەڕەشەی مل ھەڵکێشان بەڕۆژی رووناک لەبەردەم مایکەکانەوە بانگەوازی بۆبکرێت!!
جا ئەم جۆرە لەزمانی ھەرەشە بەرامبەر کەسێکی وەک شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بێت و بەقەولی ھەرەشەچیەکان خاتریشی گیراوە کەخوشکی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و لەبەر خاتری خوا لێ خۆشبووان مام جەلال و ئیبراھیم ئەحمەد، کەوایە بێ پشتوپەناکان ھەرکات نووسینەکان وقسەکانیان بەپێوەری ئەوان نەبوو، ئەوا بێ و سێ دوو ملیان ھەڵئەکێشرێت!
جا مل ھەڵکێشان مەرج نیە ھەرچەقۆ لەملت بدرێ، ئەکرێت چەقۆکانیان کەرامەتی ئینسانیەت سەربڕێ  و فیشکە ستۆکەکەنیان رۆحیان تیرۆر بکات.
ئەمەوێت بەحزبەکەم بڵێم لەقاعیدەوە تا قیادەکان، واز لەوە بێنن کەبۆچوونتان جیاوازە و ناکۆکن لەگەڵ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ، با ئەسڵی باسەکەو ترسناکیی ئەم جۆرە خیتابانە راتان گرێ، ئێوە لەلایەک و لەلایەکی تریش  کوان قەڵەمە ئازاکانمان و ژنانی حزبەکەمان و بگرە رۆشنبیران و نووسەرانی دەرەوەی حزبیش؟ چۆن زمانی ھەرەشەو سەڕبرین با بەخاترانەشەوە بێت، بەرامبەر  ژنە نووسەرێک رای نەگرتن؟
لەکۆتاییدا بەدەرلەھاوسەنگەریمان و لەدایک و کچ بوونمان، وەکو رۆژنامەنووسێک  و ژنێک ، بەترسنۆکیی ئەزانم کە بێ دەنگبم لەئاست خیتابی لەوجۆرە و لەو ئاستە.
 

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە