سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆچی ئەنجامەکان واژۆ نەکەین؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

■ ئیسماعیل خورماڵی 

هەفتەیەکە دەیان تەلەفۆن و سەدان نامە و کۆمێنتم بۆ هاتووە داوا دەکەن کە ئەنجامەکان واژۆ نەکەین، چونکە ساختەکاری کراوە و وەک تەنها بژاردە لێی دەڕوانرێت.
بەو پێیەی ماستەرم لەکاگێڕی ستراتیجی هەیەو، یەکێک لەو بابەتانەش کەزۆر حەزم لێیەتی و بەخوول دەیڵێمەوە بیرکردنەوە ستراتیجیە، بۆیە بەکورتی حەز ئەکەم سەرنجی خۆم لەو بارەیەوە بخەمەڕوو:
ئێمە چ بژاردەیەکمان لەبەردەستە؟
بژاردەی یەکەم: 
ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکان و واژۆ نەکردنی، ئەوەی زۆرینەی خەڵکی داوای دەکات،،، 
ئەنجامەکەی: 
دەبینە پاڵەوان و ماوەیەک میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گەرم دەکەین، ئەنجامەکانیش وەک ئەوەی بەغداد بەکۆمەڵێ لەف و دەورانی یاسایی و پەرلەمانی و دادگا و هەڵای میدیاییدا دەڕوات و لەکۆتاییدا وەزعەکە وەک دەیان ساڵی ڕابردوو بەردەوام دەبێت و زەرەرمەندی یەکەم خەڵکی کوردستان و سودمەندی یەکەم ساختەکارانە.
بژاردەی دووەم: 
بەجدی و بوێرانە کار بکەین بۆ دۆزینەوەی ساختەکاریەکان، یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان و بەدواداچوونی کەمووکوڕییەکان. بەکورتی پوچەڵ کردنەوەی دەنگە ساختەکان، نەک سندوقەکان، چونکە پوچەڵکردنی سندوقەکان نادادگەرانەیە، دەنکی حەڵاڵ نابێت بسوتێت بەهۆی دەنگی حەرامەوە.
ئەنجامەکەی: 
دەنگی ساختەکاران دەسوتێت و بەشێک لەمافی خەڵکی دەگەڕێتەوە، ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی زۆر جیاواز دەبێت لە ئەنجامە بەراییەکان... واتە ژمارەی دەنگ و کورسیەکان گۆڕانکاری بەسەردا بێت و جۆرێک لە هاوسەنگی بۆ هاوکێشەکان بگەڕێتەوە.
بەڕای من، بژاردەی دووەم ئەرکی سەرەکی ئێمەیە. ئەگەر بتوانین بەوکارە هەستین کۆمەڵە خاڵێکی ئەرێنی دەبێت وەک:
۱- یەکەم جار دەبێت لەمێژووی عێراق و کوردستان کۆمسیۆن پیشەییانە کار بکات و گۆڕانکاری لەئەنجامەکان بکات.
۲- بەرپاکردنی جۆرێک لەدادگەری و گەڕاندنەوەی ئومێد و هیوا بۆ خەڵکی بەپرۆسەی هەڵبژاردن.
۳- دامەزراوەیەکی بەهێز و پیشەیی بونیاد دەنرێت کەزۆر گرنگە بۆداهاتووی ئەم وڵاتە.
٤- ئاشتەوایی دروست دەکات و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو ئاسان دەکات بەهیوای خزمەتی خەڵکی و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی کوردستان.
چەندین خاڵی تری گرنگ کە نوسینەکە درێژ دەکاتەوە...
بۆیە بەباشی دەزانم تا ئەو شوێنەی بوار دەبێت و لەتوانادایە، ئیمە کار لەسەر بژاردەی دووەم بکەین، ئەوە ڕێگا دروست و تەندروستەکەیە بۆ کارو خزمەت.
هەرکات بەبنبەست گەیشتین و نەمانتوانی بەو ئەرکە هەستین، ئەو کات بیر لەبژاردەی یەکەم و هەر بژاردەیەکی تر ی گونجاو بکەینەوە...
وێنەکە:
لیژنەی باڵای سکاڵاکان بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان. کەتەنها لەکۆبونەوەی ئەمڕۆ ٥۸ سکاڵای سور و زیاتر لە ٥۰ سکاڵای سەوز و هەمان ژمارەش زەرد هەبوو لەهەولێر ، کە دەیان هەزار دەنگ پووچەڵ دەکاتەوە. 
بەئومێدی کوردستانێکی بەهێز و ئارام و بەراکردنی چاکسازی و ئاشتەوایی و گەشەپێدان و نوێبوونەوە.

 

* ئەندامی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!