سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دەنگدان بەسپى ماناى چیە؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی یەکەم 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■  د. ئیسماعیل نامیق

بەپەلەپەل وبێ ئاگادارى جڤاتى نیشتمانى بڕۆیت بۆ بەغداد ولەدانیشتنى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆماردا سوێندى یاسایى بخۆیت تا بەشدارى دەنگدانەکە بکەیت، پاشان بڵیى دەنگم بەسپیدا ئاخر ئەمە ماناى چیە؟ کەس هەیە ئەو رێگە دورە ببڕێ و ماندوێتى توشى خۆى بکات بۆ ئەوەى دەنگ بەکەس نەدات؟ دەستتان خۆش بێت چون بۆ بەغداد، پیرۆزبایتان لێدەکەم چونکە ئەوە مافى خۆتانە لەهەمان کاتدا ئەرکیشە لەسەرتان نوێنەرایەتى دەنگدەرەکانتان بکەن، بڕیارى بەڕێز رێکخەرى گشتى وخانەى راپەڕاندن چی بو ئەوەتان جێبەجێ کردبا بەبێ هیچ شەرم وسڵەمینەوەیەک، بەئاشکراش بۆ خەڵکى کوردستانتان رابگەیاندایە، چونکە ئێمەش حیزبى سیاسین مافى خۆمانە لەروانگەى بەرژەوەندى خەڵکى کوردستان و ویستى دەنگدەرەکانمانەوە رێکەوتنى سیاسى ئاشکرا لەگەڵ هەمو پارتێکى سیاسیدا بکەین، یاخود کاندیدێکمان لاپەسەند بێت و یەکێکى ترمان لا پەسەند نەبێت، وە مافى خۆمانە وەکو هەر پارتێکى سیاسى تر تێڕوانینى سەربەخۆى خۆمان هەبێت، تێڕوانین وبڕیارى ئێمە هەرچیەک بێت وهەرچۆنێک بێت ئازایەتیە وعەیبە نیە، بەڵام بەخوا پاش ئەو رۆشتنە پەلەیەى دوێنێ بۆ بەغداد، دەنگدان بەسپى هیچ حیکمەتێکى سیاسى لەپشتەوە نیە وهەڵوێستێکى لاوازەو جێگەى قەناعەتى دەنگدەرەکانمان نیە.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ