سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئابڕوچونی سیاسەت لە كوردستاندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

■ عەبدوڵا كوێخا موبارەك 

لایەنێك یان كەسێكی سیاسیم پێ بڵێن بێ متمانە و بەدناو نەبوبێت؟

ئەو بزوتنەوەی گۆڕانەی كە ساڵانێك جێگەی ھیوا و ئومێدی خەڵك بو، ئەو گۆڕانەی كە لەسەر دەستی كاریگەرترین سیاسەتمەدار و كارێزمای كورد دامەزرا، بەڵام ئێستا تەوریسی سیاسی، شەڕی كۆمپانیا و سەروەت و سامان، ڕێككەوتن و پارە وەرگرتنی ژێر بە ژێر تێیدا سەری ھەڵداوە.!

كەسایەتی دیاری سیاسی حزب بەناوی چاكسازی و داد پەروەری دروست دەكات و خەڵك دوای دەكەون و دەنگی پێ دەدەن، بەڵام دوای چەند مانگێك حزبە داد پەروەرەكەی ھەڵدەوەشێنێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ ھەمان حزب تەنھا لەپێناو وەرگرتنی پۆستێك بۆ شەخسی خۆی.!

دو لایەنە دەسەڵاتدارەكەی كوردستان كە بەردەوام باسی یەكڕیزی كورد لە بەغدا دەكەن و بەردەوام كوردایەتی و نیشتیمان پەروەری خۆیان بە خەڵك دەفرۆشنەوە و ساڵێك لەمەوپێش چونە بەغدا و داوای ڕیفراندۆم و جیابونەوەیان كرد، بەڵام ئێستا ڕێك لە ساڵڕۆژی داواكاری جیابونەوەكەیان بە دو تیمی جیاو و دژ بە یەك لە بەغدان و ھەر یەكەو لە مەرجەعێكی عەرەبی و لایەنیێكی عەرەبی دەپاڕێنەوە و بەڵێنی یەكپارچەیی عێراق دەدەن بۆئەوەی پۆستی سەرۆك كۆماریان پێ بدرێت.! 

چەندین لایەنی ئیسلامی لە كوردستاندا ھەیە و ئیدعای چەسپاندنی حوكمی ئیسلامی دەكەن و ھیچیشیان ھاوڕای یەكتر نین، لەكاتێكدا ئێمەی ئیسلام یەك كتێبی ئاسمانیمان ھەیە، ئەپرسم ئەگەر ئەمانە درۆ ناكەن و بەرژەوەندی خواز نین بەچی سیفەتێك جیاواز و فرە لایەنن كە ئیسلام تەنھا یەك قورئان و بەرنامەی ھەیە؟!

ئەمە جگە لە بەرەڵایی و بێ سەرەوبەرەیی تاكی سیاسی كورد، بازرگانێك حزب دادەمەزرێنێت و خەڵك دوای دەكەون، كوڕە بەرپرسێك لە دیسكۆكانی ئەوروپا دێتەوە و داوای سەرۆكی و بڕیار بەدەستی حزبەكەی باوكی دەكات و دەیان بەناو سیاسی شوێنی دەكەون و دەڵێن ھەقی خۆیەتی، پۆستی سەرۆك كۆمار كۆدەنگی چەندین لایەنی ئەوێت، بەڵام ئێستا زیاد لە ٢٠ تاكی كورد لە بەغدایە و خۆی بۆ سەرۆك كۆمار كاندید دەكات كە نەك حزبەكەی بەڵكو خێزانەكەشی ھاوڕای نیە، زۆر شتی تری سەیروسەمەرە لە سیاسەتی كوردیدا ھەیە.

ھەمو ھۆكاری ئەم بەرەڵای سیاسی و دروستبونی بازرگانی سیاسیەش تەنھا بەدەمەوە چون و شوێنكەوتن و شەرعیەتدانی خەڵكە بەم جۆرە كەس و لایەنانە.
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!