په‌یامی به‌خێرهاتنه‌وه….
بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2018
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2018
نوسینی:
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
■ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
پیرۆزبایی و به‌خێرهاتنم ئه‌كردیت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كێتی بگه‌ڕایتایته‌وه ناو یه‌كێتی، به‌ڵام ئێستا كه بو كورسیه‌كه‌ی یه‌كێتی هاتوویته‌ته‌وه.. ناتوانم بڵێم به‌خێربێته‌وه، چونكه تۆ هه‌رگیز خێرت نه بۆ یه‌كێتی و نه بۆ هیچ كه‌سێكتر جگه له خودی خۆت نه‌بووه و نیه…
ناشتوانم پیرۆزبایی له كه‌سێك بكه‌م كه چه‌ندین حزب و لایه‌نی كردبێته قوربانی كورسیه‌ك.. له راستیدا.. شایانی ئه‌وه نه‌بوویت و نیت كه بۆ چه‌نده‌مین جار شه‌ره‌فی یه‌كێتی بونت پێ ببخشرێت، چونكه یه‌كێتی بوون مبدا و قه‌ناعه‌ت و حورمه‌ت و كه‌رامه‌ت و پیاوه‌تی و ئازایه‌تی و سووربوونه له سه‌ر رێبازی مام و خوێنی شه‌هیدان، به‌ڵام لێره‌دا هه‌ر خۆت به ته‌نها تاوانبار نیت، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه وه‌ك خۆت یاری به موقه‌ده‌ساتی یه‌كێتی ده‌كه‌ن و هه‌ر رۆژه‌و له بازارێكدا هه‌رزان فرۆشی ده‌كه‌ن…
له كۆتاییدا هیوادارم كه جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له سه‌رخستنی لیستی مام و شه‌هیدان ساردنه‌بنه‌وه و به گوروتینێكی زیاتره‌وه به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن و به‌ده‌نگه‌كانیان وه‌ڵامی ناحه‌زانی یه‌كێتی بده‌نه‌وه و تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو غه‌درو دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانیانه‌ی ئه‌م كاته هه‌سیاره‌ی بانگه‌شه له كۆنگره‌دا له تاك به‌تاكیهه‌ر هه‌موو ئه‌وانه بكه‌نه‌وه كه له باتی خۆسازدان بۆ سه‌رخستنی لیستی شه‌هیدان سه‌رقاڵی پرۆژه‌ی (به‌سه‌رۆك كردن)ی سه‌رۆكی حزبێكی تر بوون..