سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پەیامێک بۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ هەڵمەت ئەکرەم

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی ئەنجام بدرێت، بەپێویستی دەزانم لەپێناو قورسایی و سەنگی بزوتنەوەی گۆڕان و متمانە و پشیوانی جەماوەرەکەی، ئەو پەیامە لەوپەڕی دڵسۆزیم بۆ دۆخی کاری ڕێکخراوەیی و سیاسی بزوتنەوەکە ئاراستەی ئێوە بکەم،  بەو پێیەی ئێوە ناوەندی بڕیار و نوێنەر و بەرپرسیاری تەواوی ئۆرگان و جومگکەکانی ناو بزوتنەوەکەن. بەهیوای ئەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان لەئاستی بەرپرسیارێتی مێژویی و متمانەی هەڵسوڕاوان و جەماوەری بزوتنەوەی گۆڕان دابێت و بڕیار بدات:

۱. بایکۆتی هەڵبژاردنە ساختە و تەزویرەکەی پارتی و یەکێتی بکات، نەچێتە ناو هەڵبژاردنێکەوە، کە سەرلەبەری فرت و فێڵ و ساختەکارییە.

۲. بایکۆتی تەواوی حکومەتی خۆجێی لە سلێمانی بکات، بزوتنەوەی گۆڕان نەکاتە قوربانی، ئەو حکومەتە شکستخواردوە، لەپێناو پۆست و بەرژەوەندی چەند کەسێک.

۳. لە پەرلەمانی عێڕاق، بڕیار ئۆپۆزسیۆنبونی ڕابگەینێت، نەچێتە ناو هیچ تحالف و هاوپەیمانێتییەك بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاق، بەشدار و کۆبونەوە لەگەڵ هیچ وەفدێکی پارتی و یەکێتی نەکات بۆچونە بەغدا بە وەفدی هاوبەش.

٤. بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کێشە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان چارەسەربکرێت و ئامادەکاری بکرێت، بۆ بەستنی کۆنکرەیەکی نەوعی و پێداچونەوەیەکی جدی بکرێت، بە تەواوی ئۆرگان و ژور و مەکۆ و ئەنجومەنەکانی دەرەوە. کار بکرێت، لە پێناو چۆنایەتیەکی بەهێز و پتەو، دور لەو فەوزا و پاشاگەردانیەی ئەمڕۆ لە ناو بزوتنەوەکە دەگوزەرێت.
بەهیوای ئەوەی تەواوی هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان، دڵسۆزانە و ئازایانە فشاربکەن لەسە جڤاتی نیشتیمانی، بۆ ئەوەی بریارێکی دروست و ڕاست بدەن لەسەر ئەو دۆخە سیاسیەی بزوتنەوەکە تێی کەوتیە.

 * هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!