سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

عێراق لەبەردەم سیناریۆی بە یەمەن و بە سوریا بووندا

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئەیلوول 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

■   مەریوان وریا قانع 

عێراق نە دەوڵەتی نەتەوەیە، واتە دەوڵەتێکە خاوەنی نەتەوەیەک نییە بەناوی نەتەوەی عێراقەوە. نە جوگرافیایەکی نیشتیمانیشە بە مانای ئەوەی ھەموو پێکھاتەکانی ناو ئەو جوگرافیایە ئەو سەرزەمینە بە نیشتیمانی نەتەوەیی و بە جوگرافیای سیاسیی خۆیان بزانن. عێراق ڕووبەرێکی پارچەپارچە و دابەشبووی پڕ ناکۆکیی قووڵ و گەورەیە. سێ پێکھاتەی سەرەکییەکەی ولاتەکە خۆشی، شیعە و سونە و کوردیش، لەناو خۆیاندا پارچەپارچە و ناھاوبەش و بێ لانی کەمی ھەرجۆرە ئیجماعێکە. ئەو سێ بلۆکە سیاسییە لە مێژە لەسەر ململانێی دەسەڵات و ململانێ لەسەر دزیی و تاڵانیی و گەندەڵیی لەناو خۆیاندا پارچەپارچەبوون. ئەوەی لە بەسەرە ڕوودەدات زۆر جیاواز نییە لەوەی ساڵانێکی درێژ لە کوردستاندا ڕوویداوە و دەشێت سەرلەنوێ ڕووبداتەوە: پێکدادانی ھێزە نەیار و ناتەباکان لەسەر دەسەڵات لەگەڵیەکدا لەسەرێکەوە و، زەلیل و بێئومێدکردنێکی ھەمەلایەنەی دانیشتوان و بێبەشکردنیان لە سادەترین خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان، ئامادەگیی چەندان میلیشیای رەسمیی و نارەسمیی و بڵاوبوونەوەی چەکێکی زۆر بەسەر بەشێکی گەورەی دانیشتوانەکەدا، لەسەرێکی دیکەوە، ئەو وێنە گشتییەیە کە بەبێ زەحمەتییەکی زۆر دەتوانین دروستیبکەین. ئەوەی دەیبینین فەشەلەێکی سەرتاسەریی سەرجەمی ئەو نوخبە سیاسییانەیە کە لە قۆناغی دوای کەوتنی ڕژێمەکەی سەدام حوسەین لەو وڵاتەدا حوکمڕان بوون و دەزگاکانی ئەم حوکمڕانییەیان بەکارھێناوە بۆ قایمکردنی پێگە ئابوریی و سەربازیی و ئیقلیمیەکانی، خۆیان. 
لەناو عێراقدا کێشەیەک نەماوە بە ئیقلیمیی نەکرابێت، ئێران و تورکیا و سعودیە ڕۆڵی ڕاستەوخۆ لە زۆرێک لە ڕووداوە سەرەکییەکانی ناو ئەو وڵاتەدا دەبینن. لە دەرەوەی ئەوانیشدا ئەمریکا و ڕوسیا و ئیسرائیل بە شێوازی جیاواز ئامادەن. کەم ھێز ھەیە لە عێراقدا، بە ھێزە کوردییەکانی خۆشمانەوە، کە پرۆکسی و پیاوی لایەنێک لەو لایەنە ئیقلیمیانە نەبێت. ئەمە وایکردوە ئەو وڵاتە ئیقلیمیانە دەستیان لەناو خاکی عێراق و لە ناو ھەرێمیشدا کراوەبێت. ئێران بە قووڵانی سەدان کیلۆمەتر دێتە ناو خاکی ھەرێم و کۆیە بۆمباران دەکات و خەڵک دەکوژێت. ئاو لە خەڵکی ناوچەی قەڵادزێ و پشدەر دەگرێتەوە، دەستوەرئەداتە ناو ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کوردستانەوە، ھتد.. تورکیا دەیەھا بنکەی سەربازیی لەناوچەی بادیناندا ھەیە و لەوێوە نەک تەنھا چالاکیی سەربازیی ئەنجامئەدەن، بەڵکو وەک چاوی کراوەی تورکیا لەناو ھەرێمدا ئامادەن و کاردەکەن و کەرکوک بە بەشێک لە قەڵمڕەوی خۆیان دەزانن. 
فەشەلی ڕۆژانەی مۆدێلی ئەم حوکمڕانییە و نائومێدبوونی تەواوی خەڵک لێیان، سەرەتای یاخیبوون و جەنگێکی گەورەیە لەنێوان خەڵک و حوکمڕانیەکەدا، بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەم یاخیبوونە تەنھا وەک کردەیەکی ناوەکیی نامێنێتەوە، بەڵکو ھێزە جیھانیی و ئیقلیمییەکان دەستی تێکدەر و وێرانکارانەی خۆیانی تێوەرئەدەن و ھەوڵئەدەن بۆ قازانج و مەسڵحەتی تایبەتی خۆیان بەکاریبھێنن. وەکچۆن ڕاپەڕینی خەڵک لە سوریا و یەمەندا گۆڕان بۆ جەنگێکی خوێناوی ناوەکیی و ئیقلیمیی و نێودەوڵەتیی، ئاواش عێر اق لەبەردەمی ئەگەری ھەمان سیناریۆدایە.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان