سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەبارەی سوتاندنی قونسوڵخانەی ئێرانەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■  پەیڕەو ئەنوەر 

سوتاندنی قونسوڵخانەی ئێران لە بەسڕە دەکرێت سوتانی جەستەی ئێران بێت لەناو جوگرافیا و جەستەی عیراقدا. خۆپیشاندەرەکان دروشمی "ئێران بۆ دەرەوە، بەسڕە ئازادە" دەڵێنەوە. چەمکی "دەرەوە" لێرە مانایەکی جیاوازی سیاسی و سۆسیۆ-سیاسی هەیە بۆ بەسڕەییەکان لەدوای ٢٠٠٣ ەوە.

دیارە بەر لەڕووخانی سەدام بەسڕەییەکان پێیان وابوو ئێران دەبێت لەناوەوە ئامادەبێت. ناوەوە بەمانای ئەوەی بەسرە بەهۆی هاوبەشی مەزهەبییەوە دەتوانێت لەڕووی سیاسی و ئابوریشەوە لەگەڵ ئێران بژیت و بەردەوام بێت.

یەکێک لە کێشە گەورەکانی بەسڕە و عیراق بەرهەم نەهێنانی "گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی ڕاستەقینە" و "یادەوەرییەکی هاوبەشی ڕاستەقینەیە!" بەسڕە لەئێستادا بەهۆی گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی ساختەوە بەڕێوەدەبرێت. گرێبەست بەمانای ئەوەی هەروەک ڕۆسۆ و هاوڕێکانی تری باسی دەکەن کۆمەڵگەیەکی سیاسی دروستبکەن تا دەسەڵات بەهاکان ببەخشێتەوە یا بەلایەنی کەمەوە ژیانێکی مەدەنیانە بۆ ئەندامانی کۆمەڵگە بەرهەمبهێنرێت! ئەمڕۆ بەسڕە لە بری شار، لەکەلاوەیەکی گەورە و ناوچەیەکی دوورەدەستی دوور لە مەسەلەی مۆدێرنە دەچێت!

بەسڕە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین شارەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام بەهۆی ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتییە ساختەیە و بەهۆی ئەو تریاکە مەزهەبییەیەوە مردووە! تا ئێستا هەڵبژاردن و دەنگدان و جێگۆڕکێی هێزە سیاسییەکان لە عیراقدا نەیتوانیوە دونیایەکی تازە و خەیاڵێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تازە بۆ بەسڕەییەکان بهێنێت!

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ