سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بەسڕە و باشوور .. فیدرالی بارمتەیی

بڵاوکراوەتەوە لە : 7 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ ستران عەبدوڵڵا

سیاسەتی بە بارمتە گرتن، سیاسەتی باوە لە عیراقی فیدرالیدا. ئەمە بەر لە هەر شوێنێك لە باشووری عیراق و پەنجەرەی باشوور، بەسرە، ڕەنگی داوەتەوە.
بەغدای شیعە وەك پایتەختەكانی سەرەتای سەدەی بیست، حەزی لە ناوەندێتی و تەوەربەندییە دژی كەنارەكانی، هەتا ئەگەر ئەو كەنارانە لە جنسی خۆی بن، بەسرە و باشوور بۆ هێزە عیراقییەكان خەزینی دەنگ و داهاتن و پەیژەن بۆ گەیشتن لە كەناری پارێزگاكانەوە بۆ كەنارەكانی دیجلە.
ئەگەرچی عیراق فیدرالییە، بەڵام عەقڵییەتی سیاسەتمەدارەكانی تائێستاش مەركەزییە. لە حاڵی وادا هەرێم و پارێزگاكانی، كە دەستوور مافی لامەركەزی پێداون و لە ڕێی حزبەكانی مەركەزەوە دیسانەوە دەبنە بارمتەی دەستی مەركەز. حزبە عیراقییەكان كە لە هەڵبژاردندا ئەنجومەنی پارێزگاكان دەبەنەوە، پارێزگار و ئەنجومەنەكانی پارێزگا وەك عومدە و پیاوماقوڵان لێدەكەن. بەرپرسن، بەڵام بە وەكالەت كارەكان بەڕێوەدەبەن و بڕیار و راسپاردەیان لە پایتەختی حزبییانەوە بۆ دێت. حزبەكانیش لە دەمی هەڵبژاردندا تەلێكی باریك بە مەرجەعییەتەوە گرێیداون، بەڵام كە چنگیان لە دەسەڵات گیر دەبێت، زۆریش پابەندی مەرجەعییەت نابن. لەبەرئەوەیە ئەمڕۆ هەم میللەت و هەمیش مەرجەعییەت لێیان بەقینن.
ئەمە رەنگە تەفسیری ئەوە بكات كە بۆچی دەستوور فیدرالییە و هەر پارێزگایەك و حكومەتێكە، كەچی بەسرە و باشوور هەمیشە گلەیی بێدەسەڵاتی دەكەن.
حكومەتە لۆكاڵییەكانی باشوور، بارمتەی دەستی حزبە دەسەڵاتدارەكانی شیعەن كە بەغدا مەسكەن و مەفتەنی هەیبەت و هەژموون و دەخیلەیانە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!