سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەڵبژاردن بكرێت، یان نا؟ٚ.

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ كامەران خوارەحم
ئەوەی دادێ پرۆسەی هەڵبژاردنە، یان بەشی دووهەمی شانۆكەی پارتی و یەكێتی و دەوڵەتە هەرێمایەتیەكانە؟!، ئێمە دژی هەڵبژاردن نین بەس دژی پرۆسەی ناشیرنكردن و دزینی ئیرادەی خەڵك و تەزویركردنین كە لە ژێر پەردەی پیادەكردنی پرۆسەی دیموكراسی و پرۆسەی هەڵبژاردندا درێژەی هەیە!، ئاخەر چ معقولە پارتی و یەكێتی پاش ئەو هەموو دزی و خیانەت و زۆڵم و وێرانكاریە هێشتر هیوایان وایە لە هەڵبژاردنی ئایندەدا ژمارەی كورسیەكانیان زیاد دەكات؟!، 
پارتی پێش وەخت ڕایگەیاندوە 45 ـ 50 كورسی و یەكێتی ش 25 ـ 30 كورسی دێنن؟!، ئاخەر ئەوە پرۆسەی  هەڵبژاردنە، یان پرۆسەی تەزویركردن و بێ هیواكردنی خەڵك لەو پرۆسەیە كە پێش وەخت دوو حیزبی ئاوا فاشیل و چەتە و دز و خیانەتكار و تاڵان چی بەشی خۆیان دیاری كردوە؟!، ئاخەر ئێمە بۆچی شەڕی لەسەر بكەین و موزایەدە و پێشبڕكێی ئەوە بكەین كێ زۆر زیاترە سورە لەسەر كردنی؟!، ئاخەر بۆ نابێت تێبگەین چ خێرە پارتی هێندە سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن و یەكێتی ش زۆر ترسی لێی نەماوە؟!، ئایا ئێوە ئەوەتان زانیوە 250000 دوو سەد و پەنجاهەزار ناوی دووبارە و بەشی 40 كورسی لە تۆماری دەنگدەراندا هاتۆتەوە؟!، وە وەك ئەوەی ئەندامێكی كۆمسوێن وتویەتی ناتوانن بە شەش مانگی تریش پاكی بكەنەوە!، ئیتر هەڵبژاردنی چی و پرۆسەی دیموكراسی چی؟!، بۆچی بكرێت و خێری چیە؟!.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!