سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سبەی پرسەیە !

بڵاوکراوەتەوە لە : 4 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

■  بەشدار عوسمان

دەبێ چ نارەزاییەتیەک،چ توڕەییەک ،چ بێزارییەک،چ بێھیواییەک ناخی ئەو گەنجەی کۆنترۆڵ کردبێت و چ ژیان و داھاتوویەکی تاریک و ناڕۆشن لەبەرچاوی بێت تا خۆشترین ساتەکانی ژیانی بەدەستی خۆی کوورتبکاتەوە ؟! بۆ ساتێکیش بێت خۆتان بھێننە شوێنی ئەو گەنجەی بە دوو ووشە و دوو دەقیقەی ڤیدیۆ، رۆژێک پێشتر پرسەی خۆی ڕادەگەیەنێت و ھەموو گیانی خۆی خەڵتانی خوێن دەکا،لە کاتێکدا پێشووتر بە سعات لەبەردەم ئاوێنەدا وەستاوە بۆ شانەکردن و جەڵکردنی قژی !

دەبێت چ ترسێک لە پشتەوەی ئەو کچە شانزە ساڵانە خۆی مەڵاس دابیت،کاتێک ھەموو گیان و جەستەی خۆی دەکات بە گڕێک و پاش چەند دەقیقەیەک دەبێت بەخۆڵەمێش،لەکاتێکدا رۆژێک پێشتر کرێمی دژە خۆری بەکارھێناوە !

خۆکوشتن و کۆتایھێنان بەژیان،ھۆکار و ڕیشەکەی بۆ سیستەمی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و فەرھەنگی زاڵی کۆمەڵگاوە دەگەڕێتەوە،کاتێک خەڵک بۆ مووچە و بژێوی تاوی بۆ دێت و دێتە سەر شەقام و بە گولـلە و ئاسن وەڵام وەردەگرێتەوە و گوێی لێ ناگیرێت،کاتێک ھەڵبژاردن و پەرلەمان دەبێتە گاڵتەجاری بەئارەزووی خۆیان دەیکەن و نایکەن و دایدەخەن و دەیکەنەوە و زیادی دەکەن و کەمی دەکەن ،کاتێک لەسەر ووشە و نوسین و رەخنە گەنج و رۆژنامەنوسەکانمان دەم و سینگیان دەکرێ بە بێژینگ،کاتێک خۆشەویستی و گۆڕینەوەی ھەست و ئیحساس یاساغ بێت،کاتێک دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دادگاکان شوێنی دادگایی و شکاندنی کەسانێکی ناڕازی بن،کاتێک گەنجێک ناتوانێت جلێکی دڵخوازی خۆی بکڕێت و بپۆشێت،بەڵام بەناوبانگترین بڕاندەکانی مۆدە و جل وبەرگ لەشارەکەی نمایشدەکرێت،کاتێک سوپەر ستارەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ کۆمەڵێک خەڵکی تایبەت دەھێندرێتە شارەکەی و ئەو بۆی نیە و ناتوانێت سەد مەتریش لە ھۆڵی ئاھەنگەکان نزیک ببێتەوە،ئیتر ھەناسەکان لە سیەکان بێزار دەبن !

سبەی و دوو سبەی و ھەفتەیەکیتر و مانگێکیتر پرسەمانە و پرسەمان دەبێت،تا ئەو کاتەی سەروەت و سامانی بێشوماری ئەو وڵاتە لەدەستی چەند خانەوادەیەکی دەستڕۆیشتوو بێت و مناڵ و دەست و پێوەندەکانیان لە باشترین و بەرزترین زانکۆکانی دنیا بەپارەی خەڵک بخوێنن و بگوزەرێنن و ھەزاران گەنجیش نەتوانێت لەبەر بێ پارەی لەشارەکەی خۆی خوێندن تەواو بکات،تا ئەوکاتەی لەپارەی خەڵک دەزگای راگەیاندنی گەورە دابمەزرێندرێت و دژی وویستەکانی گەنجان بەگەڕ بخرێت و خواستەکانیان رۆژانە لەم دەزگایانە چەواشە بکرێت،توڕەیی و نارەزایەتی کێرڤەکەی بەرزدەبێتەوە و پرسەمان گەرمتر دەبێت ،پرسەمان دەبێت تا ئەوکاتەی ووڵات بۆ خەڵک ببێت بە زیندانێکی گەورە و خۆیان و ماڵ و مناڵ و دەست و پێوەندەکانیشیان بۆ پشووی کۆتایی ھەفتە لە لندن و واشنتۆن و لاھای بن،پرسەمان دەبێت تا ئەوکاتەی ھەرچی زەوی و دەشت و شاخ ھەیە تەڵبەندبکرێت و بکرێت بەباخ و شوینی حەوانە و ڕابواردنی تایبەت، ھەزاران خێزان و کچ و کوڕیش کوخ و کەلاوەیەک شک نەبن تیایدا رۆژ بکەنەوە بەناچاری لەیەکتر دووربکەونەوە و جیاببنەوە ،پرسەمان دەبێت تا ئەوکاتەی  دارزیوترین کەلتوور و فەرھەنگ لەکۆمەڵگا فەرزکرابێت بەسەر کچان و ژنان و لاوان،ھەر جوڵە و ھەڵسوکەوتێک مەرگی لەدواوەبێت،پرسەکانی ئێمە بەردەوامە چونکە دواجار ھیچ دەزگایەک شک نابەری ھانای بۆبەری و ماف بۆ مافخوراو بگەڕێنێتەوە ،دەسەڵاتی قەزائی و دادگاکان خۆیان بەشێکن لە دریژەدان بە زوڵم و ستەم و ناعەدالەتیەکان  و و پەناگەیەک نیە بۆ داڵدەدان و ڕەوێنەوەی ترسەکان .

بڕیارنیە ئەو پرسەیەی ئێمە ھەر درێژەی ھەبێت،کۆتایھێنان بەژیان لاوازترین و نێگەتیفترین بڕیاری مرۆڤەکانە،ئەوان بە پلان و بەرنامە ئەو ژیانەیان بۆ خەڵک دورستکردووە تا ھەمیشە خەریکی پرسەکانمان بین و ئاگامان لە دزی و فەرھودی نەوت و سامانی ئەو وڵاتە نەبین،تا  ھیوا و ئومێد بۆ لەگۆڕنانی ئەو سیستەمە ناعەدالەت و نایەکسانە لاواز و لاوازتر بکەنەوە،دەیانەوێت ھەمیشە لە پرسەدابین تاکو نەک باسی خۆشی و شادی نەکەین،بەڵکو چاومان ژیانە شاھانە و فیرعەون ئاساکەی ئەوانیش نەبینێت .

ژیان بەرەنگارییە،رەنگە بەرەنگارییەکەی ئێمە قورس بێت،بەڵام دەستراگەیشتنی ھەموو تاکێکی ئەو کۆمەڵگا بەم رەفاھیەتەی ئێستا ژمارەیەک خێزان تیایەتی،خەون نیە ! کوورتکردنەوە و توڕھەڵدانی دابە و نەریت و فەرھەنگ و یاسای دارزیو بەسەر سەری کچان و ژنان و لاوان کارێکی ئەستەم نیە،ئەمە تەنھا ئیرادە و تەسلیم نەبوونی دەوێت .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!