سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بۆ پۆست ناچنە بەغدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئەیلوول 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ لەتیف شێخ مستەفا 

هەموو حیزبەکان و فیگەرە سەرەکیەکانیشیان ئەوە دوپات دەکەنەوە کە پۆستیان بەلاوە گرنگ نیە بە پلەی یەکەم بۆ مافەکانی کورد دەچنە بەغدا ، بەڵام بەگوێرەی ووتەی بەرپرسە شیعیە بەشدار بوەکان لە گفتوگۆکان ، دەڵێن تائێستا لایەنە کوردیەکان باسی هیچ کێشەیەکی کوردیان لەگەڵ نەکردوون ، کەچی هەر لە ئێستاوە لەسەر پۆستێکی پرۆتۆکۆڵی کە پۆستی سەرۆک کۆمارە و تەنها پۆست و ئیمتیازاتە بۆ خاوەنەکەی و حیزبەکەی و هیچ سودیشی نیە بۆ کورد شەڕیانە ، حەوت کەس خۆی بۆ ئامادەکردوە، ئەم حیزب دەڵێت پشکی ئێمەیە و ئەویتر وەڵامی دەداتەوە کە پشکی ئەوانە ، هەشە دەڵێت دەبێ کاندیدی هەموان بم ، مافی کوردیش لە کولەکەی تەڕیشدا نیە
بەگوێرەی مادەی یەکەمی یاسای خۆپاڵاوتنیش بۆ سەرکۆمار ژمارە ۸ ساڵی ۲٠۱۲ هەر ئەوە بەس نیە کەهەڵگری بڕوانامەی بەکالۆرێۆس بێت ، بەڵکو دەبێت بڕوانامەکەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوی فیدراڵی دانی پێدانرابێت ، ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بەدەستی هێنابێت وە ناشبێت هەڵگری دوو ڕەگەزنامە بێتو دەبێ واز لەڕەگەزنامە غەیرە عێراقیەکەشی بهێنێت ، بە تەئکید ئەگەر بەڕاستی بیانەوێ مەبەستی پلە یەکیان پۆست نەبێت و بە لۆجیکی پیاوی دەولەت بیر کەنەوە نابێ ئەندامی دەستەی دانوسکار بێت ، بۆ ئەوەی لەبەر خاتری هەریسەکە شینی حسێنەکە ی لە بیر نەچێت ، دەمێکیشە وتراو ئەوەی داوای پۆستی کرد نابێ بیدرێتێ

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ