سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پیرۆزیی ٣١ی ئاب!!!

بڵاوکراوەتەوە لە : 31 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ عەلی كەریمی 

لای من ڕۆژێکی پیرۆز و مه‌زن و وه‌رچه‌رخانه‌و ده‌ستی پیلانی بڕی و تا به‌ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ین سووده‌کانی ٣١ی ئاب هه‌ر له‌ زیادبوونن.
ئه‌گه‌ر ٣١ئاب نه‌با، ئێستا شتێک نه‌بوو به‌ناوی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ستکه‌وتی خه‌باتی گه‌لی کوردستان.
ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا جڕو جامشته‌کانی وه‌ک حسن پلایس و اغای مه‌ته‌ڕی و ڕاکان سعید حاکم بوون.
ئه‌گه‌ر ٣١ ئاب نه‌با ئێستا هه‌ولێر هه‌ر گونده‌ گه‌وره‌که‌ی جاران ده‌بوو،نه‌ک شار شه‌کری ئێستا.
ئیتر ده‌سکه‌وته‌کانی ٣١ی ئابی شه‌کره‌ شار ده‌یان و سه‌دان ده‌سکه‌وتن،به‌ڵام کێ هه‌یه‌ یه‌ک ده‌سکه‌وتی ٦٤و٦٦و٨٣و١٦ی ئۆکتۆبری خیانه‌تکارم پێ بڵی ئه‌ی خه‌ڵکینه‌....
 ئەمانە رێک قسەکانی پارتی و سەرۆکی فراکسیونەکەیانە لە یادی ٣١ی ئاب ئەمڕۆ بڵاوی کردۆتەوە!
من هەمووی و لەوەش زیاتر موتەفیقی دەبم گەر تەنیا وڵامی ئەم پرسیارەم بداتەوە:
ئەگەر ئەو هەموو سەروەری و شانازیی لە ٣١ی ئاب بە بەرهەم هاتوە کە وای دادەنێین وا بێت، خۆ لە کەس شاراوە نییە ئەم شانازیی و سەرکەوتنە بە دەست و یارمەتی سەدام کرا و گەر ئەو نەبایە هەرگیز بە "شەکرە شار" شاد و شوکور نەدەبوون، ئەمە قسەی خۆتانە!
دەڵێم مرۆڤێک ئەم ئیشە گەورە و پڕ لە شانازییەی بۆ ئێوە کردبێ ئەدی لە رۆژی لێقەومان و دەربەدەری و سەر بە پەتەوەی ئەم مرۆڤە جەنابتان لە کوێ بوون؟! پیاوی مەرد و رەند و بە وەفا و ناسپڵە، دڵنییام بۆ مرۆڤێک کە ئەو هەموو چاکەیەی بۆ بووبێت لە رۆژی تەنگانەدا نە تەنیا بە جێی ناهێڵێت بەڵکو سەری کوڕانیشی بۆ بە قوربانی دەکا، ئەگەر من وەک ئێوەم بیر کردباوە و سەدام ئەم چاکە گەورەیەی بۆ کردبام بە دڵنییایی دەیان مەفرەزەم بۆ دەکرد و لە  کوشتن رزگارم دەکرد و تا بە ئەبەد لەناو شوشە و بەخواردنی هەنگوین وەک تۆوی چاو دەمپاراست. ئیتر هەموو بێوەفایی و سپلە بوونتان بۆ شۆڕشگێران و خەباتکارانی پارچەکانی تری کوردستان سەلماند و زۆر بە روونی پێمان دەڵێن هەمووتان و هەموو خاکی کوردستان بە قوربانی بەرژەوەندێکی تەسک و بچوکی وەک رزگاری هەولێر لە چنگ "جەلالییەکان" دەکەین و هەمووتان بڕۆن بۆ جەهەنەم و بۆ دەرەک موهیم خۆمم!
ئەوجار زۆرم پێ سەیرە ئێوە کە خۆتان بە نوێنەری کێشەی نەتەوەیی دەزانن و سینگی کوردایەتی دەدڕن وادیارە کوردستان بە هەموویەوە تەنیا "شەکرە شارەکەیە". واتا بە شار کردنی گوندی هەولێر هەمو ستراتیژ و خەباتی کوردایەتی ئێوە بوو؟! ئەدی کە ئێوە ئاوا بە رق و کینە باسی ٦٦ و ٦٤ و ٨٣ و ١٦ و چی و چی دەکەن، خێرە رۆژانە خۆل بە چاوی خەڵک دادەکەن و باسی ئیتفاق و نزیکی و هاوپەیمانی لە گەڵ یەکێتی دەکەن، بەراستی حەقە تەنیا جارێک لە مێژوودا لە گەڵ گەلی خۆتان سەراست و راستگۆ بن!

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!