سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

لەبارەی ئەمەریکا و تورکیاوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 17 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ پەیڕەو ئەنوەر 

بۆ تێگەیشتن لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ سیستمی سیاسی نێودەوڵەتی! سیستمەکە تاکو ئێستا "تاک جەمسەرییە Unipolar System" و ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات و بەهەکانی نێو سیستمەکە بەرهەمدێنێتەوە! ڕاستە هێزی تری وەک (یەکێتی ئەوڕوپا، چین، ڕووسیا و هیند) جوڵەدەکەن بەڵام هێشتا ئامادەنین تا سیستمەکە بگۆڕن و بیگوازینەوە بۆ دوو جەمسەری یا فرە جەمسەری!

تورکیا لەناو سیستمە سیاسییە هەرێمییەکە Regional System و بەدوای ڕۆڵ و بەها و شوناس دەگەڕێت! شوناسی تورکیا لەدوای داعشەوە گەڕانەوەیە بۆ میرات و سەرمایە سیمبوڵی، مێژوویی و جیۆپۆلەتیکییەکەی دەوڵەتی عوسمانی و عوسمانیزم! پێدەچێت ئەم خەونەی تورکیا تەنها خەونێکی دۆنکیشۆتیانە بێت! بەڵام هەوڵی سەرەکی تورکیا دابڕان بووە لە ئەمەریکا؛ دابڕان بەمانای ئەوەی لە بەها ئەمەریکییەکان دووربکەویتەوە و لەگەڵ هێزێکی وەک رووسیا و چین بتەوێت بەهای سیاسی تازە و ئۆردەری تازە و خەیاڵی تازەی سیاسی دروستبکەیت!

ئەمەریکا وەک هێزێکی باڵا گەردوون بە قوڵایی ستڕاتیژی خۆی دەزانێت؛ ئەمە مانای وایە ڕێگەنادات هیچ جەمسەر و بلۆکێک دروستبێت تا خەیاڵی سیاسی ئەمەریکی تێپەڕێنێت. مەسەلەی قەشەکە تەنها بیانووە، ململانێ بنەڕەتییەکە لەسەرئەوەیە تورکیا دەیەوێت خەیاڵی ڕووسی و بیرکردنەوەی سیاسی رووسیانەی هەبێت`

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!