سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێشەکانی ئەمریکا و تورکیا، ئەنجەرلیک وەک دەستپێک

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ ھێرش عبدولرەحمان

  ئەمریکا لەستراتیژا سیفاتی جاڵجاڵۆکەی ھەیە ، سەرەتا " تەون "ەکە دروست دەکات ، بەس پەلەی نیە کەی نێچیرەکە دەکەوێتە ئەو تەونەوە .

 پێش ئەوەی گۆڕانکاری لەئێران بکرێت ، ئەبێت تورکیا گۆڕابێت ، ڕێگای گۆڕانکاری لەئێران بەتورکیادا تێپەڕدەبێت ، پلانی A تورکیایە و پلانی B ئێران ، ھەمووشی کەوتۆتە سەر سازشی تورکیا و ، ملدان بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا .

 ڕێگەگرتن لەبەکارھێانی بنکەی " ئەنجەرلیک " لەلایەن ئەمریکاوە ، بۆ لێدانی سەدام ، سەرەتای دوورکەوتنەوەی ئەو دوو وڵاتە بوو .

 لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق ، ئەمریکا گروپێک کۆنتراکتەری تورکی دەستگیرکرد ، تورەکەی کردە سەریان ، لەڕێگای ئیبراھیم خەلیلەوە دیپۆرتی کردنەوە .

 لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ، تورکیا لەڕێگای گروپێک پارێزەرەوە جارێکی تر ھەوڵی دەستگیرکردنی کۆمەڵێک ئەفسەری ئەمریکی ، لەبنکەی ئەنجەرلیکدا ، بەتۆمەتی پشتگیری تیرۆر ، هەروەها داوا دەکەن ئەمریکا کەلوپەلە سەربازیەکانی بگوازێتەوە .

 سەرەتای پرۆسەی ڕوخانی سەدامەوە ، ئەمریکا بەردەوام ڕێگەی داوە تورکیا سەرکێشی بکات لە عێراق و ناوچەکە ، بەس ئیتر گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کەئەوەی ڕێگرە لەبەردەم لەپلان و ستراتیژی ئەمریکا لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە ، تورکیایە .

کێشەکانی تورکیا و ئەمریکا ، بریتین لە :

٭ دروستکردنی کێشە ، بۆ پلان و ستراتیژی ئەمریکا لەناوچەکە .

٭ گەمارۆکانی سەر ئێران ، کەنیوەی نەوتی ئێران لەڕێگای تورکیاوە دەروات و ، کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری تورکیا دەبێت .

٭ گومانی ئەردۆغان لەبێدەنگی ئەمریکا ، بەرامبەر ئینقلابەکەی ٢٠١٦ .

٭ نزیکبوونەوەی تورکیا لە ڕوسیا .

٭ تەسلیمکردنەوەی گولەن .

٭ کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین .

٭ پشتگیری کورد لەسوریا ، لەلایەن ئەمریکاوە .

٭ دەستگیرکردنی قەشەکە .

٭ لێکۆڵینەوە لەجموجۆڵی بانکی تورکی ، لەلایەن ئەمریکاوە ، تاوانبارکردنیان بەپێشێلی ھاوکاری ئێران ، گوێنەدان بەگەمارۆکان .

مەرجی ترامپ ئەوەیە ، تاقەشەکە ئازاد نەکرێت ، ئەمریکا کارت لەدوای کارت بەکاریدەهێنێت ، کەزەحمەتە تورکیا بەرەگەیان بگرێت .

 تورکیا لەناوخۆدا لەڕووی سیاسەوە پەرتەوازەیەو کێشەیەکی زۆری ھەیە ، پارەیەکی زۆر قەرزدارە ، کە بۆ وەبەرھێنان وەریگرتووە ، بەم شێوەیە گرژیەکان بەردەوام بێت ، ناتوانێت بەئاسانی ئەو قەرزانە بداتەوە ، وا سەرقاڵ دەکرێت ئیتر ناتوانێت بەردەوامی بە جموجوڵەکانی بدات ، لەسوریا و عێراقدا دواتر ئێستا دوژمنەکانی تورکیا لە دۆستەکانی زۆرترن میسر ، سعودیە، یونان، ئیسرائیل، بەشێک لەوڵاتانی ئەوروپا. کە ھەموویان ھاوپەیمانی بەھێزی ئەمریکان.

 تازە زەحمەتە پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا بگەرێتەوە دۆخی جاران ، کێشەکان زۆرن ، ئاسان چارەسەرنابن ، بەڵام دوو ڕێگای ھەیە ، یەکەم ، تورکیا ئابورییەکەی لاگرنگە و داواکاریەکانی ئەمریکا جێبەجێدەکات و ، نابێتە کێشە بۆ بەردەم ستراتیژی ئەمریکا لە ناوچەکە . دووەم ، یان ئابوری خۆی لاگرنگ نیە و قۆچ گیردەکات لەقۆچی ئەمریکا ، ئەوەش بەزیانی خۆی تەواو دەبێتو ، خۆزگە بەسوریا دەخوازێت .

 دواجار دەبێت تورکیا خۆی ساغبکاتەوە ، یان بەرەی ڕوسیا ، یان ئەمریکا ، پاڵدان بەبەرەی ڕوسیاوە ، واتا چارەسەرنەکردنی تەواوی ئەو جیاوازیانەی سەرەوە و ، وێرانکردنی تەواوی ئابوری تورکیا و ، کۆتایی ئەردۆغان .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!