سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

پارتی و هەڵبژاردنی پەرلەمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 8 ئاب 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■بهاء الدین نوری..

 

پارتی لە ڕوانگەی حیزبایەتی تەسكەوە ، واتە لە ڕوانگەی بەرژەوەندی خودی حیزبەكەوە ، نەك لەڕوانگەی بەرژەوەندی گشتیەوە ، كات بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دەستنیشان دەكات . ئەگەر پێیوابوو لەو رۆژەدا هەمووشت ئامادەكراوە بۆ بەڕێوبردنی هەڵبژاردنەكان بەو شێوەیە كە خۆی دەیەوێ ئەنجامی بەدڵی خۆی دەبێ ئەوە هەموو توانای دەخاتە كار بۆ جێبەجێكردنی ، وەئەگەر نا بەپێچەوانەوە دەكات . ئەو پەرلەمانەی كە مەسعود بەرزانی لە كاری خست بۆ دووساڵ  وسەرۆكەكەی لە پردێوە گێڕایەوە بۆ سلێمانی و و چوونە ناو هەولێری لێ قەدەغەكرد تائێستەش هەرماوە ، بپرسن كێ لەكاری خست و دواییش كێ تەمەنی درێژكردەوە !! ئێستەش زۆر لە حیزبەكان داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەكەن ، بەڵام پارتی دەیەوێ دوانەخرێ !
       
لەم ساڵانەی دواییدا ، لە دۆخی نەبوونی دیموكراسیدا و پاش كزبوون و ئاوابوونی ئەستێرەی جەلال تاڵەبانی كە ئەوسا مونافسێكی بەهێزی بەرزانی بوو لە گۆڕەپاندا ، پارتی توانیویەتی دەست بەسەر جومگە سەرەكیەكانی دەسەڵێ‌تدا بگرێ لە هەرێمدا ، ئەمەش سەركردایەتی پارتی گومڕاكردووە تا ئەو ڕادەیە كە ئەمیش ، وەكو حیزبی بەعسی جاران ، بیر لەوە دەكاتەوە كە دەبێ ببێتە " حیزبی قائد " لە كوردستاندا . فەرموون ، گوێ لە " عەتا شێخ حەسەن " بگرن ، كە یەكێكە لە بەرپرسانی پارتی ، چی نووسیوە لە فەیسبووكدا : 

     ( پارتی مافی خۆیەتی ئەوە دیاری بكات كەكێ سەرۆكی لیستەكانی ترە ، لەبەر ئەوە پارتی بۆ خۆی هێزی یەكەمی كوردستانە  ) 
         
فەرموو بڵێن ئەم قسانە چ مانایەك دەبەخشن جگە لەوەی كە پارتی " حیزبی قائدە لە هەرێمدا " لە وڵاتێكدا بۆنی دیموكراسی لێبێت قەت قسەی وەها ناكرێ . فرە حیزبی ( تعددیەت ) ئەوەیە كە ئەو حیزبانەی هەن سەربەخۆبن و هیچ حیزبێ " قائد " ی حیزبەكانیتر نەبێ . 
       
لەم هەرێمەدا ئەوە دیارە كە كامەیە حیزبی یەكەم لە گەندەڵكاری و قۆرخكردنی دەسەڵات و ئەنتی دیموكراسی ، بەڵام ئەوە دیارنیە كە كێ حیزبی یەكەمە چونكە لەم وڵاتەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی خاوێن نەبووە تا ئەنجامی راستەقینەی خاوێن دەركەوێ . تەزویر لە هەڵبژاردندا هەر ئەنجامی ناڕاست نیشاندەدات . 
     
لەباتی بەرەنگاربوونەوەی كەڵەگایی پارتی حیزبەكانی ئۆپۆزسیۆن سەرگەرمی ململانێی دژ بەیەكدین ، هیچ دەرسێكیان لە ڕابردوویان وەرنەگرت . حیزبی سەرەكی ئۆپۆسزیۆن ، بەداخەوە ، بەدەست كۆمەڵێ كێشەی ناوخۆییەوە دەناڵێ . ی ن ك یش لەباتی ئەوەی خەیكی ئاییندەی خۆی بخوات و لەو ڕاستیە بگات كەیەكێ لە هۆكارەكانی ئەو قەیرانە چڕەی تێیدا دەژی دەگەڕێتەوە بۆ خۆ

بەستنەوەی بە پارتیەوە . ئەم خۆ بەستنەوەش ڕیسكێكە دەیكەن ، كەسانێ بۆ پاراستنی بەشە هەریسە و كەسانێ بۆ پاراستنی پۆست و پێگە و كەسانێ بۆ پاراستنی ئیمتیازات و سامان ... هتد .
    
سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كە مشتومڕی لەسەرە من لەگەڵ دواخستنیم بۆ ئەوەی لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بكرێ . ئەمە بۆچی ؟  
      
چونكە كە پارتی  خۆی سەرۆكی دەسەڵاتبێ و بەگیرفانی پڕەوە و بەئەزموونی چەندین هەڵبژاردنی پێشووەوە .. هتد . ترسی  تەزویری گەورەتریش هەیە . بەڵام لە هەڵبژاردنی هەموو عێراقدا ( بۆ پارێزگاكان ) رەنگە حكومەتی بەغدا ئەمجارە بتوانێ كاروباری دژ بە تەزویر جێبەجێبكات كە رێگە لە تەزویر بگرێ یان كەمی بكاتەوە ، ئەمە و ئۆپۆزسیۆنی هەرێم توانای رێگرتنی نیە لەتەزویر . لەبەر ئەوە دواخستنی باشترە .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!