سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بارزانیی لە‌نێوان بكوژ و كوژراودا

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئاب 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■هیمداد شاهین ..

بارزانیی وە‌كو ھە‌میشە‌ بێدە‌نگە‌، ئە‌م پیاوە‌ ھە‌ركاتێ كە‌تنێك بنێتە‌وە‌ بێدە‌نگ دە‌بێ و ھیچ ناڵێت، بۆ من مایە‌ی سە‌رسوڕمان نییە‌ كە‌ بێدە‌نگە‌، چونكە‌ بێدە‌نگی بۆ ئە‌م پیاوە‌ یە‌كێكە‌ لە‌ ھونە‌رە‌ بە‌ھێزە‌كانی مانە‌وە‌ی وە‌كو دە‌سە‌ڵاتی یە‌كە‌م لە‌ زۆنی ھە‌ولێر و دھۆك، ھە‌روە‌ھا شە‌ریكی دە‌سە‌ڵاتدارانی زۆنی سلێمانیی و ھە‌ڵە‌بجە‌ لە‌ھە‌مانكاتدا، ئە‌م پیاوە‌ كاتێ سە‌رۆكایە‌تییە‌كە‌ی بۆ درێژكرایە‌وە‌ بێدە‌نگ بوو، كاتی یە‌زیدییە‌كانی شە‌نگال جینۆساید كران ھە‌ر بێدە‌نگ بوو، كاتێ ریفراندۆمی كرد و كە‌ركوك و ناوچە‌ كێشە‌لە‌سە‌رە‌كانی پێ لە‌دە‌ست داین ھە‌ر بێدە‌نگ بوو، ھە‌ر بێدە‌نگ بوو كاتێ ڕێژوان شە‌ھید كرا، ھە‌ر بێدە‌نگە‌ كاتێ بكوژە‌كە‌ی ڕێژوان ئازادكراوە‌.. من دە‌مێكە‌ دە‌زانم دادگا نە‌ك سە‌ربە‌خۆ نییە‌، بە‌ڵكو حە‌مامێكە‌ و سیاسییە‌كان خۆیانی تێدا پاك دە‌كە‌نە‌وە‌، بە‌ڵام كاتێ دادوە‌رە‌كانم بینی لە‌پشت سیاسییە‌كانە‌وە‌ دە‌وە‌ستن، ئە‌و یە‌قینە‌م زیاتر لا تۆخ دە‌بێتە‌وە‌ كە‌ بە‌ڵێ دادگا ئە‌و حە‌مامە‌یە‌ سیاسییە‌كان بە‌جلە‌وە‌ خۆیانی تێدا پاك دە‌كە‌نە‌وە‌.

ئەمرۆ دوو شەمە، دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بریاری دەستگیرکردنی هیوا ئەحمەد، بەرپرسی پێشوی لقی چوار پارتی و هەڵهاتو لە یاسا، هەڵوەشاندنەوە بێ ئەوەی تۆمەتبار هیچ لێکۆڵینەوەیەکی لەگەڵ بکرێت.

‏‎ئەم بریارەی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئاماژەیەکی ھێجگار ترسناكە‌ کە جمكە‌ حیزبی دەسەڵاتدار و ھاوكارە‌كانیان، ئە‌وانە‌ی یاساكانیان بۆ مۆر دە‌كە‌ن و لە‌سە‌رە‌وە‌ش خۆیان بە‌ نوێنە‌ری مە‌عاناتی خە‌ڵك دە‌زانن، جگە لەوەی داڵدەدەری تۆمەتباران وهەڵهاتوانن لە یاسا، دەستوەردانی راستەخۆش دەکەن لە کاری دادگا، تە‌ماشای ئە‌م مە‌ھزە‌لە‌یە‌ بكە‌ن، ئە‌م كارە‌ساتە‌ ببینن، شوێنی تاوانەکە سلێمانیەو سکاڵاکاران لە سلێمانین كە‌چی بە بێ ھە‌بوونی ھیچ هۆکاری یاسایی کەیسەکە گواستراوەتەوە بۆ هەولێر بەبی ئەنجامدانی هیچ لێکۆلینەوەیەکی یاسایی تۆمەتبار تۆمەتەکەی لەسەر لابراوە. شۆك مە‌بن، وە‌ك ھە‌میشە‌ بارزانیی بێدە‌نگە‌، ھە‌ر بە‌بێدە‌نگیی لە‌نێوان بكوژ و كوژراوێكدا، بكوژە‌كە‌ ھە‌ڵدە‌بژێت..

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان