سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

نەوشیروان مستەفا.. موڵک و تەوریسی سیاسی

بڵاوکراوەتەوە لە : 21 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■عەبدولرەزاق شەریف..
میللەتانی دواکەوتو، درەنگتر لە بیانی و دوژمنەکانیان، لە کلتور و فەرهەنگی خۆیان، جیۆپۆلەتیک و ستراتیژی خاک و  نیشتمانەکەیان تێدەگەن. هەربۆیە قەواڵەیان، چارەنوسیان بەدەستی بێگانە دەنوسرێ و دەخوێندرێتەوە.

کورد، تائێستاش لە تەرازوی بازاڕی سیاسەت و ململانێیبەرژەوەندی هێزە نێودەوڵەتییەکان، تێناگات، کە لەپێناویدا، سەدان جەنگی خوێناوی هەڵگیرساوە و لەناویدا، سەدان میرو میرنشین و حوکمڕانێتی دروستبوەو تواوەتەوە، سەدان نمونەی شکاندن و دروستکردنی پاڵەوانەکانی و گەوجاندنی بەکۆمەڵ، لە مێژوەکەیدا، دوبارەبوەتەوە، ئەم هەر تەماشاکەرو یاریپێکراو بوەو سەنگی لە تەرازوەکەدا نەبوە.
لە پەنجا ساڵی رابردودا، سەنگ و قورسایی ئاکار و بیری سیاسی نەوشیروان مستەفا بەرامبەر ئەو ماکینە سیاسی، ئیستیخباراتی و ئیعلامییە گەورەی هێزە نێودەوڵەتی و عێراقییەکان لەتای تەرازوەکەدا، دەبینرێ، بێگومان نەیار و کۆنەپەرەستانی ناوخۆش بەدرێژایی ئەو نیو سەدەیەی رابردو، پشتیوان و بەشێکی بەهێزی ئەو ئەجێندایە بون کە ئامانج لێی شکاندنی شکۆ و کەرامەتی میللەتەمان بوە. دواجارو نەوشیروان مستەفا بە مەرگی، ریسی پەنجا ساڵەی گشت ئەو هەوڵانەی کردەوە بە خوری و ئەوانی تر مردن و باڵای بیروباوەڕی وەک ستونێکی پتەوی ئەو مێژوە، بە قورسایی خۆی لە تای تەرازوەکەدا، مایەوە. ئەو کە بە خۆڕسک، خەسڵەت و خوڵق، سیاسییەکی ریالیستی بێفیز و بێمنەت بو، هیچ کات و لای هیچ کەس، خۆی لە باسی لێزانی و زانایی و سەروەرییەکانی نەداوە، بۆیە نەیارو دوژمن پێشتر و باشتر لە هاوڕێکانی خۆی دەیانناسی و دەیانخوێندەوە، پێش ناشتن و پێش ئێمەش ئەوان بون دەیانزانی گەر فریانەکەون، گردی زەرگەتە ئەبێتە نزرگەی تەریقەتی کوردایەتی بێ خەوش و سەدان نەوشیروان مستەفای تر بۆ کورد دەخوڵقێنێ.

لەدوای 19/5/2017 ەوە، ئەو هێزانە، بە پشتیوانی ناوەندی هێزە ناوخۆییەکان، خورییەکەیان بەشێوازێکی تر دەڕێسن، بە ئاگا یان بێ ئاگا، راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، هەندێ ئۆرگان و کەسایەتی بزوتنەوەی گۆڕانیش کەوتونەتە تەڵەی ئەو پیلانە رێکخراوەوە، کە تیایدا جگە لە بیروباوەڕی خودی نەوشیروان مستەفا، هیچ کەس و هیچ حیزبێک بە بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە، بەئامانج نەگیراوە، بۆ پێکانی ئەو ئامانجەشیان، لە دوو خەسڵەتی دیارو گرنگی نەوشیروان مستەفا ئەدەن، کە لە هەمو سەرکردەکانی مێژوی کوردی جیاکردوەتەوە:
یەکەم/ ئیرسی موڵک و پارە
ئەو چل ساڵی تەمەنی لە پۆلی پێشەوەی رێبەرایەتی شۆڕش و حیزبایەتی و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا، بوە، بەدرێژایی ئەو مێژوەش، گا بە هاوکاری ناوخۆیی و دەرەوە، گا بە دەستکەوتەکانی حیزب و شۆڕش، بە چنگەکڕێ پارەی بۆ پرۆژە سیاسییەکانی وەرگرتووە و خڕکردوەتەوە.
"نە لە حیزب و نە لە حکومەت، نە موچە نە هیچ ئیمتیازێکی لە ژیانی خۆیدا، وەرنەگرتوە، نە پارەی هەبوە، نە هیچ کات پەکی لەسەر پارە کەوتوە"، زیاتر لە چەندینجار و لەکاتی جیادا و بە شێوازی جیا و بە ئاشکرا ئەم قسەیەی لە زاری خۆیەوە راگەیاندوە.
ئەو بۆ پێداویستییەکانی رۆژانەی، لە جلوبەرگ، خواردن و هەتا پاکەتی جگەرەکەی هاوڕێکانی بۆیان دابینکردوە، لەو پارەو موڵکانەش " کە تا لە ژیاندا، مابو وەک موڵکی گشتی لێی دەڕوانی" یەک دیناری بۆ خۆی و خێزانەکەی خەرجنەکردوە (لەوبارەیەوە سەدان سەرگوزشتە و یادەوەری تەدوینکراوە، لە ئایندە و لەکاتی خۆیدا دەنوسرێتەوە).
دووەم/ ئیرسی مەعنەوی
بەمانای گواستنەوەی رێبەرایەتی و پێگە و ئەرکە سیاسییەکەی بۆ یەکێ لە کوڕەکانی.
کاک نەوشیروان، نەک بڕوای بەم چەمکی تەوریسی سیاسییە نەبوە، بەڵکو هەمو تەمەنی خەباتی و لە گشت وێستگەکانی کاری رۆژنامەوانی، فەرهەنگی، سیاسی و پێشمەرگایەتیدا، بە توندی بە گژیا چوەتەوە، ئەوەی یەک رۆژ و لە وێستگەیەکی ئەو خەباتەدا، هاوکاری بوبێت، ئەو راستییە دەزانێت "بەشێک لە تەمەنی سیاسی خۆی بۆ دژایەتی حوکم و دەسەڵاتی ویراسی تەرخانکردوە و هەزاران هاوڕێی شەخسی و نزیکی خۆی لەو پێناوەدا، شەهید بون" زیاتر لە چەندینجار و لەکاتی جیادا و بەشێوازی جیاو بە ئاشکرا ئەم قسەیەی لەزاری خۆیەوە راگەیاندوە.
ئەو هەرگیز لەگەڵ مناڵەکانیدا، بەوشێوەیە هەڵسوکەوتی نەکرد، کە ئامادە یان راهێنانیان پێ بکات، بۆ جێگرتنەوەی خۆی و گەر بڕوای وا بوایە، چ بە دەسەڵاتەکەی و چ بە راستگۆیی و بێ ڕیاییەکەی، دەیتوانی لەناو هاوڕێکانیدا، باسی بکات و بیچەسپێنێ. (لەوبارەیەوە سەدان سەرگوزشتەو یادەوەری تەدوینکراوە، لە ئایندە و لەکاتی خۆیدا دەنوسرێَتەوە).
ئێستا روبەڕوبونەوەی ئەو پیلانە ناوخۆیی و دەرەکییە، ئەرکی پێشینەی رێکخەری گشتی و جڤاتەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و خانەوادەکەیەتی.
چی رویداوە ؟ چی روئەدا ؟ وێڵ بکرێت، بەرز راگرتن و نەمری نەوشیروان مستەفا بڕیار و بەرنامەی سیاسی گشتگیری گەرەکە.
نەوشیروان مستەفا، هیچ موڵک و پارەیەکی شەخسی نەبوە، واریسی شەرعی و قانونی "گردی زەرگەتە و ئەوەی بە رەسمی و ناڕەسمی لە هەر جێگەیەک بەناوی نەوشیروان مستەفا"وەیە، تەنیا پرۆژە سیاسییەکەیەتی، کە خەونی بەدینەهاتوی بو، پارێزگاری و رێزگرتن لەو دو خەسڵەتە لەناوخۆی بزوتنەوەکەدا، ئەرکی هەموانە نەک تەکلیف و داواکاری.

ئەوانەی بۆ دەستکەوتی شەخسی و بۆ بەرژەوەندی خۆیان نەوشیروان مستەفا دەکەن بە هاوشان و هاوشێوەی ئەو سەرکردانەی موڵک و ماڵی گشتییان داگیرکردوە، و دەیانەوێت بیکەن بە خاوەنی کۆمپانیا و پرۆژەی بازرگانی و کوڕەکانی دنە ئەدەن کە "رەمز" و رێکخەری گشتی بن، تەسلیم بە ئیرادە و پیلانی دەرەکی بون و دەبێ بزانن ئەو زاتە لە ژیانیدا، هیچ دەسەڵات و پۆستێکی حکومی نەبوە، تا بۆ داگیرکردنی موڵکی گشتی ئیستیغلالی بکات، هەر موڵک و ماڵێک بە گردی زەرگەتەشەوە کە بە وێنەی تۆماری (سورەت قەید)، لەسەر ناوی نەوشیروان مستەفا بێت، بە مامەڵەی کڕین و فرۆشتن و بە پارە و بە رێگەی یاسایی لە تاپۆ تۆمارکراوە و بۆ پرۆژەی بزوتنەوەکە بوە و هەر پرۆژەی بزوتنەوەکەش واریسی شەرعی و قانونی ئەو موڵک و ماڵانەیە و پێشتریش حیزب و دەسەڵاتدارەکانی هەرێم، بەدواداچون و لێکۆڵینەوەیان کردوە و دەتوانن چەندینجاری تر پێداچونەوە بکەن.
نە یاسایەک هەیە گەمژە و بێئاگاکان بپارێزێت، نە مێژوش رەحمیان پێدەکات. 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!