سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

له‌ نێوان خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانی و به‌سره‌دا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 

■ له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج ...
1
چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپیشاندانه‌ له‌ به‌سره‌ ، له‌ به‌رانبه‌ر كوشتنی هاووڵاتیه‌كا دكتۆر فواد مه‌عسوم هاواری لێهه‌ستا ، به‌ڵام له‌ سه‌ر كوشتنی مامۆستا هێرشی هاوشاری هیچی نه‌وت ، حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ په‌له‌ پڕوزێ‌ له‌ برۆكسله‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌سره‌ ، بڕیاری دامه‌زراندنی 10 هه‌زار گه‌نج دراوه‌ ، بڕیاری باشكردنی كاره‌با خستنه‌وه‌ گه‌ڕی كارگه‌و كارخانه‌كان دراوه‌ ، بڕیاری دابینكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ به‌سره‌ دراوه‌ ، به‌ڵام هێشتا خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامن .
2
خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ئه‌مڕۆ داوای جێبه‌جێ‌ كردنی 6 خاڵیان كردووه‌ به‌م جۆره‌ "
یه‌كه‌م : هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پارله‌مان و دروستكردنی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی یان سه‌رۆكایه‌تی 
دووه‌م : كاره‌بای 24 سه‌عاتی 
سێیه‌م : ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌و دابین كردنی ئاو بۆ كشت و كاڵ 
چواره‌م : رێكخستنی خۆراكی بایه‌عی مانگانه‌و وه‌ك پێش 2003 لێكردنی 
پێنجه‌م : دابین كردنی پێویستیه‌كانی مناڵ له‌ خێزاندا 
شه‌شه‌م : خستنه‌وه‌ گه‌ڕی كارگه‌و كارخانه‌كان 
ئه‌م داوایانه‌ سه‌رجه‌میان داوای سه‌ره‌تایی و ڕه‌وان به‌ تایبه‌ت بۆ وڵاتێكی نه‌وتی وه‌ك عێراق ،كه‌ له‌ چله‌كان و په‌نجاكاندا زۆر له‌ ئێستا پێشكه‌وتووتر بووه‌ .
3
له‌ خۆپیشاندانه‌كانی سلێمانیدا نیچیروان نه‌هات كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌ته‌ ، له‌ بری هاتنی خۆی هێزی به‌ره‌و سلێمانی نارد به‌ بیانووی لێدانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ خۆپیشاده‌ران و مامۆستایانی وت با بۆ خۆیان هه‌ڵپه‌ڕن ، 60 رۆژ پتر به‌رده‌ركی سه‌را جێی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بوو هیچ به‌ڵێنێك به‌ خۆپیشانده‌ران نه‌دراو یه‌ك خواست و داوایان جێبه‌جێ‌ نه‌كرا ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌،ساڵی 2011 له‌ چاو ئه‌مڕۆوه‌ هه‌موو شت باشتر بوو.
4
عه‌بادی به‌ په‌له‌ ده‌ست ده‌كات به‌ جێبه‌جێكردنی خواست و داوای خۆپیشانده‌رانی به‌سره‌ ، سه‌رۆكی حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه‌ش سه‌رقاڵی لێكدانه‌وه‌ی یاریه‌كانی مۆندیاله‌ و پێشی ناخۆشه‌ وڵاتێكی بچوكی وه‌ك كرواتیا گه‌یشتوه‌ته‌ یاری كۆتای و یاریه‌كان به‌ به‌زمی سیاسی عێراق ده‌چوێنێت .
5
له‌ خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌دا به‌ لای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆماره‌وه‌ داواكان ڕه‌واو به‌ جێن ، به‌ قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی خۆپیشاندانه‌كانی كوردستان ده‌ستی ده‌ره‌كیان له‌ پشته‌و بۆ تێكدانی ئارامی و ته‌ناهی كوردستانن ، لێ‌ كه‌س ناپرسێت كام ئارامی و ته‌ناهی ، كه‌ كه‌مڕۆژ له‌ كوردستانی 5 ملیۆن كه‌سی خه‌ڵك نه كوژرێت .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!