سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەلوەشاندنەوەی سەرۆكایەتی هەریم - ئینتحار

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 تەمموز 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ مەسعود عەبدولخالق ..

تەقەلایەكی مەترسیدار هەیە بۆ هەلوەشاندنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەریم ، راستە ئەو دامەزراوەیە وەك باقی دامەزراوەكانی تر زۆر خراپ بەكارهاتوە زیاتر لەقازانجی تەبەقەی گەندەل بەكارهاتوە ،بەلام وەك خودی دامەزراوەكە بۆ هەریمی كوردستان گرنگی نیشتمانی هەیە ، زیاتر لە 300 هەریم لەو جیهانە هەیە تەنها ئەو هەریمانە رەهەندی دەولیان هەیە كە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەریمیان هەیە ، وەك باسك وكەتەلۆنیاو كۆرسیكاو فلستین و كوردستان و..پیشووتریش كۆسۆڤاو خوارووی سودان ..، هەردەم خواستی داگیركەران بوە كە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەریم نەمینیت بەتایبەتی توركیا مەرجی خستە سەر حزبی دەسەلات كە ئەودامەزراوەیە هەلوەشینیتەوە تا پەیوەندیان ئاسایی ببیتەوە ، لەلایەكی تریش سەرۆكی پیشووی هەریم مەلەفی دەولی داخراوە ناتوانی هیچ پۆستیكی فەرمی (كوردستانی وعیراقی)وەرگری بۆیە ئەوانیش خوازیارن ئەوپۆستە نەدریتە كەسیكی ترو هەلوەشیتەوە یان جارێ سڕ بكرێت ، نەمانی ئەو دامەزراوە خزمەتیكی گەورەشە بە بەغداو بچوك كردنەوەی هەریمە و ئیتر بەغدا دەتوانی وەك بەسرەو رومادی تەعامولی قانونی لەگەل هەولیروسلیمانی ودهۆك بكات ..لەگەل زۆر سەلبیاتی تر.
مسعودعبدالخالق

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە