سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

له‌ په‌راوێزی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی توركیادا؛

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 حوزەیران 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

كامه‌یان سه‌ركه‌وت؛ فاشیزم یان دیموكراتی؟!
■حه‌سه‌ن جودی..
1.    به‌م هه‌ڵبژاردنه‌؛ سیاسه‌تی فاشیستانه‌ی ئاكه‌په‌- مه‌هه‌په‌ سه‌ركه‌وت له‌وه‌ی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی قایمتر بكات و درێژه‌ی پێبدات، به‌ڵام سه‌رنه‌كه‌وت له‌وه‌ی دینامیكی دیموكراتی توركیا، كه‌ هه‌ده‌په‌یه‌ تێكبشكێنێت.
2.    هه‌ده‌په‌ وه‌ك هێزی سه‌ره‌كی ئازادی و دیموكراتی؛ سه‌ركه‌وت له‌وه‌ی نیوه‌ی پیلانه‌كه‌ی فاشیزمی ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ پوچه‌ڵبكاته‌وه‌ و به‌ربه‌ستی 10%ی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت. به‌ڵام نه‌یتوانی فاشیزم و سیسته‌مه‌ سیاسییه‌كه‌ی به‌ته‌واوی تێكبشكێنێت. واتا دیموكراتیه‌ت نیو هه‌نگاو سه‌ركه‌وت، سه‌ركه‌وت له‌وه‌ی بمێنێته‌وه‌ و تێكنه‌شكێت و توانستی به‌رده‌وامبوون و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بكات. بۆیه‌ پێویستیی به‌ تێكۆشانی زیاتر هه‌یه‌ بۆ تێكشاندنی یه‌كجاره‌كی فاشیزم.
3.    ئاكه‌په‌-مه‌هه‌په‌ و ئه‌ردۆغان، به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ سیسته‌می سیاسی و ده‌ستووری توركیا كردوویانه‌، به‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره‌شیه‌وه‌؛‌ ئیدی ئێستا ته‌واو گه‌یشته ئاستی فاشیزمی مۆدێل به‌عسی عێراقی و دیكتاتۆریه‌تی مۆدێلی سه‌ددامی، كه‌ كۆی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت له‌ ئاكه‌په‌ و شه‌خسی ئه‌ردۆغان خۆی كۆده‌كاته‌وه، به‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت و دادوه‌ری و سوپا و راگه‌یاندن و ده‌زگا و كایه‌كانی تریشه‌وه‌‌.
4.    به‌ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری فاشیزم له‌ توركیا، ئه‌وا توركیا و كوردستان و كۆی خۆرهه‌ڵاتی ناوین پێده‌نێته‌ قۆناخێكی مه‌ترسیدارتره‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ته‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتی بۆ كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و ناوچه‌كه - له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ كێشه‌ی ماف و ئازادی گه‌لی كوردستان -  ‌كه‌متر و به‌رته‌سكتر ده‌كاته‌وه‌. به‌مه‌ش زه‌مینه‌ی شه‌ڕه‌ دژواره‌كان زیاتر ده‌بن.
5.    بۆیه‌ له‌ناوخۆی توركیادا؛ ململانێ و ناكۆكی و شه‌ڕی نێوان فاشیزم و دیموكراتی قووڵتر و فراوانتر ده‌بێته‌وه‌. توركیا ناتوانێت به‌و دۆخه‌ داته‌پیوه‌ ئابووری و سیاسییه‌ی ئێستای خۆیه‌وه‌ ته‌نیا به‌ فاشیزم قه‌ڵمڕه‌وی بكات و له‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌رده‌وام بێت. به‌مه‌ش ئه‌گه‌ره‌كانی؛ سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری گشتی توركیا، یان كوده‌تای سه‌ربازی، یان ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی زیاتر ده‌بن.
6.    له‌ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهانیشدا؛ به‌ تۆكمه‌بوونی زیاتری فاشیزم له‌ توركیادا كۆی ناوچه‌كه‌ و جیهان رووبه‌ڕووی دۆخێكی گێژاوتر و ئاڵۆزتر ده‌بێته‌وه‌. زۆر له‌و دۆخه‌ ده‌چێت كه‌ هیتله‌ر پێش "دووه‌مین جه‌نگی جیهانی" به‌ هه‌ڵبژاردن هاته‌ سه‌ر حوكم و دواتر جه‌نگی دووه‌می جیهانی هه‌ڵگیرسا و ده‌یان ملیۆن مرۆڤی تێدا بووه‌ قوربانی. هه‌ڵبه‌ته‌ دۆخی ئه‌وكاته‌ی ئه‌ڵمانیا و دونیا و دۆخی ئێستای توركیا و دونیا زۆر له‌یه‌كتر جیاوازن، به‌ڵام ئه‌و لێكچوونه‌ش هه‌یه‌.
7.    بێگومان فاشیزمی توركی- ئیسلامی نه‌ك هه‌ر توانستی دروستكردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانیی نییه‌. به‌ڵكو ئه‌گه‌ری زۆره‌ دۆخی توركیا به‌ره‌و دۆخی سوریا یان ئێراق ببات و وێرانتری بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له‌ ئارادایه‌ كه‌وا ئه‌گه‌ر زوو رێگیری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌‌م فاشیزمه‌ نه‌كرێت ئه‌وا چاره‌نووسی توركیا له‌ چاره‌نووسی یۆگسلاڤیای هه‌ڵوه‌شاوه‌ خراپتر ببێت. چاره‌نووسی ئه‌ردۆغانیش له‌ میلۆسۆڤیچ و سه‌ددام خراپتر ببێت. 
8.    راستترین هه‌ڵوێست له‌ ئاستی توركیا، كوردستان، خۆرهه‌ڵاتی ناوین و دونیا له‌به‌رامبه‌ر به‌ توركیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌؛ له‌هه‌موو به‌ره‌ و بوارێكدا: به‌ره‌ی دژه‌ فاشیزم رێكبخرێت و په‌ره‌بسێنێت تا بتوانرێت رێگیری ئه‌وه‌ی لێبكرێت تا كاولكاری زیاتر له‌وه‌ی كردوویه‌تی نه‌كات و كۆی توركیا و كوردستان و خۆرهه‌ڵاتی ناوین نه‌كاته‌ سوتماكی فاشیزم.  
9.    به‌تایبه‌تی له‌ ئاستی كوردستاندا؛ پێویسته‌ ده‌رك به‌وه‌ بكه‌ین كه‌ سه‌ركه‌وتنی فاشیزمی توركی- ئیسلامی (ئاكه‌په‌ و مه‌هه‌په)‌ ئه‌وكاته‌ دێته‌دی كه‌ بتوانێت ئیراده‌ی ئازادی گه‌لی كوردستان له‌هه‌موو ئاسته‌كاندا تێكبشكێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه‌ بێته‌دی. چونكه‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان پێگه‌ و توانستێكی مه‌زنی گه‌شه‌كردن و پێشكه‌وتنی هه‌یه‌، هه‌م له‌ ئاستی كوردستان و توركیا، هه‌میش له‌ ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوین و جیهاندا. بۆیه‌ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان و گه‌لی كوردستان پێشه‌نگی ئه‌و به‌ره‌ دژه‌ فاشیزمه‌ن كه‌ بۆته‌ پێویستییه‌كی به‌په‌له‌ و ژیانیی بۆ توركیا و كوردستان و ناوچه‌كه‌ و جیهان.
10.    ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له‌ توركیا تادواڕا‌ده له‌باربراون، رێگاكانیشی داخراون. مسۆگه‌ر باشترین ده‌رفه‌ته‌كان ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌ ئاشتیخوازییه‌كانی رێبه‌ر ئۆجه‌لانه‌، نزیكترین رێگاش بۆ ئاشتی ئیمراڵییه‌. بۆ داهاتوویه‌كی نزیك ئه‌گه‌ری هه‌ره‌ لاواز ئه‌وه‌یه‌ كه:‌ جارێكی دیكه‌ ده‌رفه‌ته‌كانی ئاشتی له‌دایكببنه‌وه، رێگاكانیشی بكرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش كاتێك دێته‌دی كه‌ راسته‌وخۆ رێبه‌ر ئۆجه‌لان موخاته‌ب وه‌ربگیردرێت و رێبه‌ر ئۆجه‌لانیش وه‌ك هه‌موو جاران، له‌میانه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌كانییه‌وه‌، هه‌ده‌په‌ و په‌كه‌كه‌ش رۆڵی بنچینه‌یی خۆیان له‌مه‌دا ببینن، پێهه‌ڵگرتنێكی مه‌زن ‌بكات و كه‌شێكی گونجاو بۆ دانوستاندن و به‌دیهێنانی ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراتیانه‌ی پرسی گه‌لی كوردستان و دیموكراتیزه‌كردنی سیسته‌می توركیا بڕه‌خسێنێت. ‌

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!