سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

دۆخی کەرکوک هاوشێوەی بۆمبێکی تەوقیت کراوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 حوزەیران 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ لیزا فەلەکەدین..
رۆژ دوای رۆژ رەوشی ئەمنی دەوروبەری کەرکوک بەرەو خراپتر دەچێت و گروپە نامۆکان بەردەوام خەریکی رفاندن و تۆقاندنی دانیشتوانی کوردن. ئەو بۆشاییە ئەمنییە خەڵکەکە ناچار بە کۆچ کردن و چۆڵکردنی ماڵەکانیان دەکات. تا هەنوکەش عێراق دەستوپێ شکاوانە جگە لە بینەر بوون بۆ رەوشەکە بە هیچ هەنگاوێکی پراکتیکی کاریگەر هەڵنەساوە. 
هەروەک ئەوەی نە بای دێت نە باران عەبادی دەڵێت، هێزە ئەمنییەکان لە كەركوك پارێزگاری ئاسایش و ماڵوموڵكی گشت هاوڵاتیان دەگرنە ئەستۆ بە هەموو پێكهاتەكانەوە !!! لەولاشەوە بەرامبەر بە داوای گەڕانەوەی هێزە کوردییەکان، ئەنجومەنی عەرەبی کەرکوک دژی گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاسایشە. 
دۆخەکە هاوشێوەی بۆمبێکی تەوقیت کراوە و ئانوساتی زرمە لێهەڵسانی نادیارە... بەڵام با ببینین کاتێک تەقییەوە هاوپەیمانانی ۱٦ ئۆکتۆبەر بەهەمان ئاسانی ئێستا رۆژەکانیان تێدەپەڕێنن لەکاتێکدا وەک هەمیشە پێشمەرگە و ئاسایش رێگەی کەرکوک دەگرنە بەر و دەگەن بەهانای کەرکوکی بێناز کراو ...

 

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ