سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کــــــۆماری قـــــــەندیـل  

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2018

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

■ هونەر تۆفیق
چیای قەندیل لەناو زنجیرەچیای زاگرۆسدا کە لە باشووری خۆرئاوای ئێرانەوە دەستپێدەکات بەدرێژایی سنورەکانی نێوان ئێران-عێراقدا درێژدەبێتەوە تا دەگاتەوە بە باشووری تورکیا . لەگەڵ زنجیرەچیای تۆرۆسدا یەکدەگرێتەوە بەرەو دەریای سپی ناوەڕاست .
قەندیل لەناوەڕاستی ئەو زنجیرەچیایەدا نزیکەی چارەکە سەدەیەکە شێوە کۆمارێکی سەربازی ، ئایدیۆلۆژی ، نیشتمانی ، نەتەوەیی ، تیئۆریە . هێزی بەرگری لەهەردوو ئاستی سیاسی و سەربازیدا دەبەخشێت بە کۆی زاگرۆس .
زاگرۆس لە فەلسەفەی بەرگری و تیئۆرە مێژووییەکانی پەکەکەدا تەنیا هەڵکەوتەیەکی تۆبۆگرافی مجەڕەد نیە بتوانێت خۆی تیادا حەشاربدات . بەڵکە وەک چۆن زنجیرەچیایەکی پێکەوە گرێدراوی نیشتمانی کوردانە ، بەهەمان شێوە زنجیرە تیئۆرێکی سیاسی ، سەربازی ، ستراتیژی ، ئایدیۆلۆژی ، مێژووییە ، مان و نەمانی پەکەکە و کوردی پێوە بەستراوە . 
ئازادبوونی زاگرۆس ( وەک فیکر و وەک جیوگرافیا) لە فەلسەفەی پەکەکەدا دەکاتەوە ئازادبوونی کورد . تین و قورسایی جەماوەری ئەو حیزبەش لەبنار زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە دەست پێدەکات و ڕەگی داکوتاوە . سەنتەری ئەو ڕەگەش لەناو چیای قەندیلدایە . قەندیل ستراتیژی زاگرۆس بەهێزدەکات و دەیپارێزێت .
ترسی سوڵتان ئەردۆغان و سوپا (نیوعوسمانیەکەی) لە قەندیل ، ترسە لە ئیتۆری زاگرۆسیزمی پەکەکە . بۆیە هەمیشە قەندیل مایەی دڵەڕاوکێ ی ئەنقەرەبووە . تەنیا ستراتیژە لەمێژووی کورددا ، ئەمنی قەومی تورکیای کەمالیستی بێت یان سوڵتانی ئەردۆغانی خستۆتە ژێر خەتەرەوە . 
لە شوباتی ٢٠٠٧ دا ، کە ئەوکات توانای قەندیل لە ئێستای کەمتربوو ، تورکیاش لەئێستای بەهێزتربوو ، گەورەترین ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆسەر قەندیل دەستپێکرد . بەڵام سوپای تورکیا شکستی هێنا . ناکۆکی خستە نێوان ژەنراڵەکان و ئەردۆغانەوە تا ئەوەی سەرلەشکری سوپاکە گوتی : ئێمە ئەوەندەمان پێکرا . ئەگەر کەسێک زیاتری پێدەکرێت ( مەبەستی لە ئەردۆغان بوو ) بابێت خۆی تاقیبکاتەوە .
بۆجارێکی تر لە شوباتی ئەمساڵەوە ٢٠١٨ . سوپای تورکیا لەناو بێدەنگی هەرێمی کوردستاندا کە هەردوو سەرۆکایەتیەکەی ( سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم ) لە دەستی نێچیرڤان بارزانی دایە و بە نزیکایەتی و هاوڕێ ی سوڵتان ئەردۆغان ناسراوە . هێزەکانی تورکیا لە کۆکردنەوەی هێز و کێشانی جادەی سەربازی و داکوتانی پێگەی هەمیشەیی سەربازین لەقوڵایی هەرێمی کوردستاندا بە ئاڕاستەی قەندیل . 
مەترسی ئەم ئۆپراسیۆنە چاوەڕوانکراوە تەنیا بۆ سەر کۆماری قەندیل نیە . بەڵکە بۆ تەواوی ئەو کیانە سیاسی یە یە کە ناوی هەرێمی کوردستانە . کەوتنی کۆماری قەندیلی سیاسی و سەربازی مەحاڵە . بەڵام دابڕانی لە زاگرۆس بەمانای دابڕانی دێت لەهەموو کوردستان . 
پەڕینەوەی سوپای تورکیا لە هێڵی ( جادەی ) هامڵتون و پێشڕەوی کردنی بەرەو چۆمان و سنورەکانی ئێران . واتە بەزاندنی سنوری سیاسی - ئیقلیمی دێگەلەی نێوان تورکیا و ئێران . دەکاتە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکەوتنە ( پەنهانە) ی بە ئەمرواقیع لەنێوان هەردوو وڵاتدا لەسەر هەرێمی کوردستان کراوە . 
سوپای ئێستای تورکیا کە لەماوەی دەستەڵاتی ئاکەپە و ئەردۆغاندا لەبری عەقیدەی کەمالیست ، بە عەقیدەی ئایینی و مەزهەبی تەڵقین دراوەتەوە . پێکهاتەیەکە لە ئیسلامی جیهادی ( داعشی و جەبهەی نوسرەیی) و لەسێبەری ئەو سوپایەدا سونە جیهادیەکانی ناوچەکە لەگەشەکردن و نەشونمادان . کێشکردنی ئەو سوپا عەقائیدی مەزهەبیەی تورکیا بۆ نزیک سنورەکانی ئێران ، تێکدانی ئارامی ئاسایشی هەرێم و ناوچەکە و ئێرانی لێدەکەوێتەوە . پێناچێت ئەم شەڕەیان وەک عەفرین بە ئاسانی کۆتایی پێ بێت . 
کۆماری قەندیل لوغمێکی گەورەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا . هەر دەوڵەت و هەر سوپا و هەر هێزێک بە هوشیاریەوە نزیکی نەبێتەوە تەقینەوەی گەورەی مەزهەبی ، ئایدیۆلۆژی ، نەتەوەیی ، لێدەکەوێتەوە . بۆیە ئەردۆغان هەم بەترس و دوودڵەیەوە ، هەم بە سەرچڵی و حەماقەتەوە دەیەوێت لەو لوغمە گەورەیە نزیک بێتەوە .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان

null

تەمبەڵی عەقڵی و کۆمەڵگای جنێو!