سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئێران و ئە‌مریكا كامیان لە‌ عێراق سە‌ردە‌كە‌ون؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 حوزەیران 2018

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

دۆخی خوێندنەوە


■ هیمداد شاهین ....

رە‌نگە‌ لە‌ كوردستانی عێراقدا، ھیچ نوسە‌رێك وە‌كو من پێداگریی لە‌سە‌ر ھە‌ژموون و گرنگیی ئێران نە‌كردبێت لە‌ ناوچە‌كە‌دا، بە‌تایبە‌ت لە‌ عێراق، سوریا، لوبنان، فە‌لە‌سطین، لیبیا و یە‌مە‌ن، بە‌پێچە‌وانە‌ی ئە‌و تە‌صە‌ورە‌ شاعیریی و عاطفییانە‌ی باس لە‌ كە‌وتنی ئێران و ھێڵی شیعیزم دە‌كە‌ن، من ھە‌میشە‌ پێموابووە‌ كە‌ ئێران ھاوتای قە‌یصە‌ری جاران لە‌ ڕۆژھە‌ڵاتی ناوە‌راست دا مامە‌ڵە‌ دە‌كات و گە‌ورە‌ترین ھە‌ژموونی نە‌ك ھە‌ر سیاسیی، بە‌ڵكو كولتووریی و ئاینیيشی ھە‌یە‌ و ھە‌رواش دە‌مێنێتە‌وە‌، چونكە‌ ئێران عێراقی سە‌ردە‌می صە‌دام حوسە‌ین نییە‌ كە‌ تە‌نھا بە‌غداد پایتە‌ختە‌كە‌ی بێت، بە‌ڵكو جگە‌ لە‌ تاران ٨ پیاتە‌ختی تری ھە‌یە‌.

لە‌بە‌رامبە‌ر پڕۆژە‌ی ئێراندا، پڕۆژە‌یە‌كی ڕۆژئاوایی ھە‌یە‌ كە‌ ئە‌مێریكا و بە‌ریتانیا و فە‌رە‌نسا، لە‌سە‌رو ھە‌مووشیانە‌وە‌ ئیسرائیل نوێنە‌رایە‌تیی دە‌كات، ئە‌م پڕۆژە‌یە‌ من ناوم ناوە‌ پڕۆژە‌ی لیبراڵیزمی داگیركارانە‌ی ڕۆژئاوایی، خۆشبە‌ختانە‌ ئە‌م پرۆژە‌ی لیبراڵیزم و نیۆ-لیبراڵیزمە‌ ڕۆژئاواییە‌ شكستی ھێناوە و كە‌مە‌ری شكاوە‌‌، لە‌بارە‌ی سوریاوە‌ گوتم ئێران كۆمە‌كی ھە‌سە‌دە‌ دە‌كات و ناھێڵێت بكە‌وێت، بێگومان كە‌وتنی عە‌فرین ئە‌گە‌ر جارێك بە‌ھۆی ناڕۆشنی مامە‌ڵە‌ی ھە‌سە‌دە‌وە‌ بووبێت لە‌گە‌ڵ ئێران بە‌ھۆی ئە‌و ھاوپە‌یمانێتییە‌ی لە‌گە‌ڵ ئە‌مێریكا ھە‌یە‌تی! ھێندە‌ و زیاتر پە‌یوە‌ندیی بە‌وە‌وە‌ ھە‌بوو كە‌ وادە‌ركە‌وت لە‌شێوە‌ی رێكە‌وتنێكدا و بۆ نە‌رشتنی خوێنی زیاتر، لە‌ عە‌فرین پاشە‌كشە‌ كراوە‌، ھە‌روە‌كو چۆن ئێستا ھە‌مان سیناریۆ لە‌ مە‌نبە‌ج دووبارە‌ دە‌كرێتە‌وە‌.

كاتێك ئە‌م بۆچوونانە‌م گوتوون و نووسیون، دە‌یان كە‌س، لە‌ كادیر و مادیرە‌كانی كوردایە‌تیی پێمدا ڕشاونە‌تە‌وە‌، چە‌ند جارێك پێیانگوتووم پیاوی قاسمی سولە‌یمانیی، پیاوی شیعە‌ و پیاوی ئێران و كۆمە‌ڵێ قسە‌ی بازاڕیی و ترۆھاتیی تر كە‌ بێزم نە‌ھاتووە وە‌ڵامیان بدە‌مە‌وە‌، لە‌ ئێستادا، خە‌ریكە‌ بۆچوونە‌كانی من بە‌تە‌واوی دە‌چە‌سپن و ئێران بە‌شێوە‌یە‌كی عە‌مە‌لی كۆنترۆڵایزی ناوچە‌كە‌ی كردووە‌، بە‌ لوبنانیشە‌وە‌ كە‌ سە‌رۆك وە‌زیرانە‌كە‌ی شیعە‌یە‌ و نزیكە‌ لە‌ ئێران و خودی حاجی قاسم، لە‌ عێراقیش، ئێران خە‌ریكە‌ ھاوكێشە‌كان حە‌سم دە‌كات، درووستبوونی شە‌ری ناوخۆ لە‌ عێراق ئە‌گە‌رێكە‌ و توركیا و سعودیە‌ش ئەمە‌یان دە‌وێت، بە‌ڵام ھاوپە‌یمانێتییە‌ تازە‌كە‌ی صە‌در و عامریی، خە‌ریكە‌ ئە‌و ئە‌جێندا دە‌رە‌كییە‌ لە‌گۆڕ دە‌نێت. ئە‌م ھاوپە‌یمانێتییە‌ تازە‌یە‌، بە‌ واتای یە‌ك ڕاستیی دێت، ئە‌مجارە‌ش ئێران دە‌یباتە‌وە‌.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی 

null

با کوبانێ بکەینە سیمبوڵی یەکێتیی نەتەوەییمان